کوردستانییه‌تی که‌رکوک به‌ڵگه نه‌ویسته.
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ زۆر به ئاسانی ده‌بینین له‌سه‌ر زه‌وی که‌رکوک به چه‌نده‌ها کرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژی گه‌لی کورد ده‌کرێت، به‌ڵام دوژمنان و نه‌یارانی کورد ناتوانن شکست به ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌لی کورد بهێنن و که‌رکوک هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان
کوردستانییه‌تی که‌رکوک به‌ڵگه نه‌ویسته.
نه‌ته‌وه‌ی کورد به درێژایی مێژو سه‌رباری ئه‌وه‌ی که چه‌نده‌ها ڕوداوی نا له باری به‌سه‌ردا هاتوه، به‌ڵام هه‌ر زو به زو له دوای ئه‌و ڕوداوانه‌وه توانیویه‌تی له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و خۆی بۆ شۆڕشێک و به گژداچونه‌وه‌یه‌کی دی ئاماده بکات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به پێی جوگرافیای سیاسی کوردستان سه‌یر بکه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه، که کوردستان خاوه‌نی ئه‌و سروشته شاخاوییه بوه که هه‌مو کاتێک توانیویه‌تی خۆی پێ بپارێزێ و که‌لتور و زمانیشی وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه و به‌ڵکو په‌ره‌شی پێ بدرێت، هه‌رچه‌نده نه‌گبه‌تییه‌کانی زۆر بون.
ئه‌گه‌ر زێتر به قوڵدا بچین و سه‌یرێکی باشوری کوردستان بکه‌ین و به‌ره‌و باشوری باشوری کوردستان بڕۆین هه‌ڵبه‌ته یه‌کسه‌ر لوتمان ده‌داته به‌ردی ئه‌لحه‌دی حه‌مرین. وه گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێکی تر بڕۆین بیابانێکی کاکی به کاکی به‌دی ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه نه‌ویسته که حه‌مرین ده‌بێته پاسه‌وانی که‌رکوکی خۆشه‌ویست
ئه‌مه له لایه‌که‌وه و له لایه‌نی ڕامیاریشه‌وه سه‌یری بکه‌ین شۆڕشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی کوردستان هه‌مو کاتێک که‌رکوک بۆته هه‌وێنی، که وابو به‌ڵگه نه‌ویسته و پێویست ناکات به شوێن کوردستان بونی که‌رکوکدا بگه‌ڕێین، گه‌ر بۆ زیاتر به دوادا چونی کوردستان بونی که‌رکوک چاوێک بگێڕین به ئاماره‌کانی سه‌رژمێریدا ، ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که که‌رکوک کوردنشین بوه‌و بگره له سه‌رده‌مانێکدا پایته‌ختی کوردستان بوه، هه‌روه‌ها به چاوخشانێ به گه‌ڕه‌که‌کانی که‌رکوکدا زیاتر ئه‌م ڕاستییه به‌رچاو ده‌که‌وێت، چونکه مێژوی کوردیان پێوه دیاره.
ئه‌مڕۆش دوای ڕماندن و هه‌ڵته‌کاندنی ڕژێمی فاشستی به‌عس گه‌لی کورد ده‌یه‌وێت هه‌مو کاتێک دیارده‌کانی مێژو به زه‌قی له به‌ر چاویدا بێت و که‌رکوک بگێڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
وه به ڕونیش ئه‌مه له ماده‌ی 58 ی حکومه‌تی ئینتیقالی و ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراقی دوای هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌که‌وێت که پێویستییه‌کان چین بۆ ئه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی دی بۆشاییه‌کانی ئامێزی کوردستان پر که‌نه‌وه، که هه‌رچه‌نده ئه‌م ماده‌یه ئاسته‌نگی زۆری بۆ په‌یدا بوه به‌ڵام له ئه‌نجامی یه‌کگرتنی ماڵی کورددا ناچار کرا حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی که ڕاستییه‌کان جێ به جێ بکرێن، به‌ڵام گشت کات که جێ به جی کردنی ماده‌ی 140 نزیک ده‌بێته‌وه نه‌یارانی کورد له ناوه‌وه و ده‌ور و به‌ری کوردستان و بگره جیهانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان جێ به جێ کردنه‌که دوا بخه‌ن یاخود بیوه‌ستێنن.
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ زۆر به ئاسانی ده‌بینین له‌سه‌ر زه‌وی که‌رکوک به چه‌نده‌ها کرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژی گه‌لی کورد ده‌کرێت، به‌ڵام دوژمنان و نه‌یارانی کورد ناتوانن شکست به ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌لی کورد بهێنن و که‌رکوک هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و مافی که‌مایه‌تییه‌کنیشی تێدا ده‌پارێزرێت.
گه‌ر ئاوڕێکی خێرای تر له چه‌رخی نوی بده‌ینه‌وه، ده‌بینین ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به سه‌ر عیراق و ناوچه‌که‌دا هاتووه هه‌موی له‌سه‌ر که‌رکوک بوه، خوێنه‌ر له‌وانه‌یه بپرسێ چۆن? منیش ده‌ڵێم کاتێک که شۆرشی ئه‌یلول له‌وپه‌ڕی به هێزیدا بو سه‌دام له کۆنگره‌ی عه‌ره‌بی له جه‌زائیر به‌هۆی هه‌واری بۆمدیان له‌گه‌ڵ شای ئێران ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سنوره‌کان له کورد دابخرێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که ڕژیمی به‌عس نیوه‌ی شه‌ت ئه‌ل عه‌ره‌ب بداته ئێران، به‌ڵام کاتی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی ئیسلامی له ئێران ساڵی 1979 ئێران له ئه‌نجامی شۆرش لاواز بو وه ئه‌وه بو سه‌دام له به‌رچاوی میدیاکانی دونیا ڕێکه‌وتننامه‌که‌ی جه‌زائیری دڕاند. وه به هه‌لی زانی و په‌لاماری ئێرانئ دا و جه‌نگی 8 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرساند، ئه‌مه‌ش بوه هۆی داکه‌وتنی باری ئابوری عیراق و بۆ گێڕانه‌وه‌ی باری ئاسایی ئابوری ، ناچار بو کوه‌یت داگیر بکات و دواتریش ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی لێ بۆوه، واته شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌شمان هه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد بونی که‌رکوک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته و گتوگۆکان شکستیان هینا و ئه‌و کاره‌ساته‌نه‌ی که ناومان بره به‌رپا بون.
له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند مافێکی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر له ساوایه‌کی کورد بپرسین ده‌زانێت هیچ گرد و شاخ و دۆڵێکی کوردستان نییه پێشمه‌رگه و کوردی تێدا شه‌هید نه‌کرابێت و خوێنی تیا نه‌پرژابێت، که‌وا بو هه‌مو کاتێک ده‌ڵێین ئه‌ی کوردی دڵسۆز ، ئه‌ی ڕۆڵه‌کانی کوردستان هیج کاتێک ده‌ست مه‌خه‌نه نێو ده‌ست ئه‌وانه‌ی که نه‌یاری جێ به جێ کردنی ماده‌ی 140 ن ، وه پشتگیری ئه‌و به ناو ڕۆشنبیرانه‌ش مه‌که‌ن که ماڵپه‌ڕه‌کانی تۆری ئه‌نته‌رنێت ده‌که‌نه میمبه‌ری تێکدانی ڕیزه‌کانی کورد و دواخستی جی به جێ کردنی ماده‌ی 140.
با هه‌مومان هه‌وڵی تێکدانی ئه‌و لایه‌ن و که‌مپینانه بین که دژی جێ به جێ کردنی ماده‌ی 140، ماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکی کۆرپه‌ی کوردان بۆ ئامێزمانن،
با گشتمان به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک چه‌ک دژی دوژمانان و نه‌یاران بوه‌ستین و بڵێین که‌رکوک دڵ و قودسی کورستانه‌و مه‌گه‌ر مه‌رگ له یه‌کمان کات.
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
2007-04-17 10:01:01
18 ساڵ و 10 مانگ و 17 کاتژمێر و 30 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان