" وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک، ئیلزامه‌ن به مانای دروست یا غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه! ئه‌گه‌ر که‌م و کوری و ئیشکاڵاتێکیش له ته‌رجومه‌که‌دا ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم که‌نه‌وه! سپاس"
[email protected]
ئێران شه‌رم له خۆی ده‌کات!
نوسه‌ر: دیار نیه
وه‌رگێڕ: ئه‌یوب ڕه‌حمانی 26.04.2007
ئێستا زۆر که‌س له خۆی ده‌پرسێ، بۆچی ئێران شه‌رم له خۆی ده‌کات? بۆ کۆنفڕانسی ئینکاری ڕوداوی هۆلۆکاست به یارمه‌تی هه‌مو نازیه‌کانی جیهان? یا خۆ چونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕاده‌ی قوربانیه‌کان له مه‌ڕ کێبه‌رکێیکی کاریکاتۆرێی بێ مانا? یان به‌رده‌باران کردنی دایکێک له به‌ر چاوی منداله‌کانیدا? یا هه‌ڵواسین و ئیعدام کردنی هاوجنسبازێک و یا کچێکی که‌م ته‌مه‌ن به جه‌روسه‌قیل که له لایه‌ن پیاوانه‌وه ته‌عه‌دای لێ کراوه? یا خۆ له به‌ر ئه‌وه که خه‌لکی ئێران ئاده‌مکوتوله‌ێکی ژه‌هراویان هه‌ڵبژاردووه که باوه‌ری به شه‌بح و ئه‌ڕواح هه‌یه? یا نه‌خه‌یر له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران به شێوه‌ێکی زۆر پوچ و که‌م بایه‌خ له پێش یاریه‌کانی جامی جه‌هانی فوتبال حه‌زف کرا? به‌رز ده‌فڕن! هه‌راو هوریاێکی تازه له‌م دوایانه‌دا له ئێران ئه‌وه‌یه که مه‌لاکانی حاکمی ئێران سوربونه‌وه له شه‌رم له ژێر ڕیشه پانه‌کانیانه‌وه ده‌شارنه‌وه! ئه‌وان له کۆنتڕۆلێکی جل و به‌رگ که پۆلیسی ژنی حیجابدار له ته‌یاره‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاران کردیان، 1347 جه‌ریمه‌ی نه‌قدییان بۆ ئه‌و ژنانه نوسی که ئه‌ندامیان له ژێر جله‌کانیانه‌وه به‌رز ببووه‌وه!! بۆ یه‌که‌م جار به‌س جه‌ریمه‌که و ئیختارێکیان ده‌ده‌نێ، ئه‌گه‌ر بێت و دو پات بێته‌وه یا خۆ مقاومه بکه‌ن، ئه‌و "ژنه بێ شه‌رمانه" به زۆر ده‌گرن و که‌س نازانێت تا کاتی به‌ربونیان چیان له زیندان به سه‌ر دێنن!
به دوای پراکتیزه کرانی ئه‌م یاسایه له ناو شاره‌کانی ئێران، توندڕه‌وه‌کانی ئێران به پێشوازی ئه‌م هه‌ڵاواردنه جینسیه نوێیه‌وه چون: موحه‌مه‌د ته‌قی ره‌هبه‌ر له ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی کولتوری مه‌جلیس، وتبوی " ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستا زۆر شه‌رم هێنه‌ره بۆ وڵاتێکی ئیسلامی وه‌ک ئێران" ناو براو هه‌ر وه‌ها وتبوی " هه‌ر پیاوێک ئه‌م عه‌ڕوسه‌که ویترینیانه (ئه‌م مانکێنانه) له سه‌ر جاده ببینێت، ئیتر ناتوانێت به ته‌واوی خۆی بۆ ژنه شه‌رعیه‌که‌ی یا ژنه شه‌رعیه‌کانی ته‌رخان بکات"!
سه‌ر تیتری رۆژنامه‌کانی ئێران، وێنه‌ی ئه‌و ژنه چارشێو ڕه‌شانه‌ی نیشان داوه که چۆن به‌رۆکی کچانی لاوی ئێرانی ده‌گرن که جلی ته‌نگ و ناسک و کورتیان له به‌ر دایه و قژیان به ته‌واوی دانه‌پۆشراوه و ئیختاریان پێده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌ن که خۆیان داپۆشن!
یاسای جل و به‌رگی ئیسلامی، به‌س ئه‌وه‌نده ئیزن به ژنان ده‌دات که ده‌ستیان و ده‌موچاویان به ده‌ره‌وه بێت!
شۆخییه‌کی بچکۆله‌ی ئیداره‌ی توریستی (ته‌نز):
له په‌راوێزی ده‌رچونی به‌سه‌ربردنی پشوی هاوینی بۆ کۆمه‌ڵێک کچه مه‌دره‌سه‌یی ژاپۆنی بۆ وڵاتی ئێران و هه‌روه‌ها بۆ هه‌مو ئه‌و ژن و کچانه‌ی که به ته‌مان پشوی هاوینی خۆیان له ئێران به‌رنه سه‌ر و پشوه‌که‌یان رزێرڤ کردووه، ئه‌م چه‌ند زانیاریانه‌ی خواره‌وه‌یان بۆ به که‌ڵک ده‌زانین، که تکایه له به‌ر چاویان بگرن و ده‌رسیان لێوه فێر بن و خه‌تا نه‌که‌ن له ئێران:
1- ناڕاست! ئه‌م خانمه "نه‌ناسراوه" (بڕوانه وێنه‌ی ژماره 1) به هۆی به ده‌ره‌وه بونی قژی سه‌ری له‌وه ده‌چێت که شایانی ئه‌وه بێت له لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری یاسایی و شه‌رعی ئێرانه‌وه ته‌عه‌دای لێ بکرێت. پیاوانی یاسایی ئێران ئه‌م شته به‌وه ده‌شوبهێنن که وه‌ک ئه‌وه وایه گۆشتێکی نه‌کوڵاو(خام) به بێ داپۆشران له به‌ر هه‌تاودا دابنێیت، ئه‌وان ده‌لێن: "ئه‌گه‌ر هاتو پشیله‌ێک ئه‌م گۆشته‌ی خوارد ئیتر نابێ که‌س به خه‌تابار دابندرێت!" ئه‌مه به ئێمه ده‌ڵێت که ته‌نانه‌ت پشیله‌کانیش له وڵاته جۆراوجۆره‌کان سه‌لیقه و بیر و بڕوای خۆیانیان هه‌یه!
جه‌زای ئه‌م کاره: به دوای ته‌عه‌دا و ته‌جاوز پێکران، ڕاسته‌و خۆ ده‌نێردرێت بۆ به‌رده‌باران کردن!
2-باشتر! ئه‌م خانمه لاوه موسولمانانه (بڕوانه وێنه‌ی ژماره 2) به شێوه‌ێکی زۆر فه‌ناتیستییانه قژه سه‌ری خۆیان داپۆشیوه، به شێوه‌ێک که به وازیحی نیشانیان داوه که ئه‌وان له‌ش فرۆش نین! ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان له ته‌عه‌داپێکران مه‌حفوزن، به‌ڵام جله‌کانیان زۆر ته‌نگ و ته‌نکن به جۆرێک که پیاوه موسوڵمانه‌کان به دیتنی ئه‌م خانمانه توشی نه‌توانینی جینسی ده‌بن و ئیتر ناتوانن به ژنه‌کانی خۆیان ڕابگه‌ن.
جه‌زای ئه‌م کاره‌یان: پێویسته هه‌ر سێکیان دوای نوێژی هه‌ینی خۆیان به ئیمام جومعه بناسێنن!
3-زۆر باشتر! خانمی Antje Vollmer (بڕوانه وێنه‌ی ژماره 3) زۆر باشتر ده‌زانێت که چۆن ده‌بێ خۆی داپۆشێت. به‌ڵام به داخه‌وه موی سه‌ری زۆر جوان دانه‌پۆشیوه و چه‌ند دانه‌ێکیان له ژێر له‌چکه‌که‌یه‌وه سه‌ریان ده‌ر هێناوه. له پشتی وێنه‌که‌وه چاومان لێیه که چۆن پشیله‌ێک خۆی لێ نزیک ده‌کاته‌وه.
جه‌ریمه: ئێمه ئه‌م جاره خاتری ده‌گرین و به‌س به 100 زه‌ربه شه‌لاق رازی ده‌بین و ئه‌م کچه که‌شیشه‌شه له‌م خاتر گرتنه به هه‌مو بارێک‌دا قازانجی باش ده‌کات. له ئاخریشدا ئه‌بێ ئیزدیواجی زۆره‌ملی له گه‌ڵ ئه‌و شێخه‌ی (پشیله‌که‌ی) که پێی عه‌لاقه‌مه‌ند ببو بکات. به شه‌رتێک که ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره زوتر به ویست و ئاره‌زوی خۆی نه‌کرابو.
4- ته‌واوی ته‌واوه! له سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵه کچه ژاپۆنییه (بڕوانه وێنه‌ی ژماره 4) که به هۆی زیره‌کی و ئازایه‌تی خۆیان توانیبویان پشوی هاوینی بۆ ئێران مسوه‌گه‌ر که‌ن، زۆر شت بۆ وتن نیه. هه‌ر پیاوێکی موسوڵمان که ئه‌م گروپه مۆدێلانه ده‌بینێت، به ته‌واوی هێز و توانای خۆیه‌وه و به په‌له و به بێ دواکه‌وتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه له بار ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ ژنه یاسایی و شه‌رعیه‌کانی خۆی، کوڕ بۆ شه‌ڕه موقه‌ده‌سه‌کانی ئێران دروست و په‌روه‌رده بکات. هه‌ر به‌م ده‌لیلانه‌ش ئه‌و گروپه کچه ژاپۆنیه نه ته‌نیا جه‌ریمه ناکرێن به‌ڵکو پاداشیشیان ده‌درێتێ. که‌سێکی لایق و شایه‌سته‌ی په‌یڕه‌وی ڕێگای خومه‌ینی وه‌ک مه‌لا خدادامندگان که به دوا ئه‌م کورته فیلمه‌دا ناوبانگی جیهانی ده‌رکرد، هه‌ر هه‌مویان له ڕێگای خودا و به شه‌رعی و به ئیسلامی له خۆیانی ماره ده‌بڕێ!
سه‌رچاوه:
http://www.politicallyincorrect.de/2007/04/der_iran_schamt_sich_1.html
وه‌رگێڕ: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت تروریزمی ئیسلامی ساپۆرت که‌یت ئێره کلیک بکه:
http://www.youtube.com/watch?v=x3R4MEbWB4U&NR=1