پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ 2 راوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ کۆبووه‌وه .
ڕۆژی 6 گوڵانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 26.04.2007 به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ڕێز کاک هه‌ڵکه‌وت ڕۆژهه‌ڵاتی به‌رپرسی کاتی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نه‌رویژ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژیان کرد،
له لایان به رێزان ( ڤیگدیس شێلسه‌ز گاربورگ ) ڕاوێژکاری گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رپرسی کاروباری ئێرانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ، ( ئانیتا کرۆکان ) ڕاوێژکاری گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رپرسی گشتی کاروباری ئێراقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ زۆر به گه‌رمی پێشوازیان له شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕیز کاک عارف باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی کوردستان و وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانی ئاراسته‌ی ڕاوێژکاران کرد،
پاشان باسێکی گشتی له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له بواری سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاراسته‌ی ڕاوێژکاران کرا،
له پاش قسه‌کانی کاک عارف چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران له ڕوانگه‌ی نێۆ ده‌وڵه‌تی یه‌وه له لایان هه‌ردوو راوێژکار ئاراسته‌ی کاک عارف کرا، که له لایان به‌ریزیانه‌وه به وردی وڵامی پرسیاره‌کان درایه‌وه‌و بۆچونی پارتی سه‌ربه‌ستیان ئاراسه کرا.
له به‌شی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که که نزیکه‌ی 30 خوله‌ک درێژه‌ی کێشا باسێکی گشتی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی بۆ کوردستان کرا،که هه‌ردوو لایه‌ن بۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌گۆڕییه‌وه،کاک عارف ئاماژه‌ی به چه‌ندین وڵات کرد که پێشتر له سایه‌ی فیدراڵیدا ژیاون و پاشان له ڕێگه‌ی ڕاپرسی خه‌ڵکی وبه ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک سه‌ربه‌خۆییان به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئه‌و فیدراڵییه‌ی که له وڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکا باسی لێوه ده‌کرێت زۆر جیاوازه له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که خاکی کوردستانیان داگیرکردوه،ئه‌و فیدراڵیه‌ی که بۆ کورد باس ده‌کرێت هیچ به‌ڵێنیه‌کی ناوخۆی ونێۆ ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵدا نییه، ئێمه‌ی کورد ئه‌زموونی زۆرمان له‌و به‌ڵێنیانه‌ی ئێران و ئێراق وڵاتانی داگیرکه‌ر هه‌یه،ئێوه‌ش نابێت ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئوروپایی وئه‌مریکایی به یه‌ک چاو سه‌یربکه‌ن،بۆ نموونه باسی وڵاتێکی وه‌ک یوگسلاڤیایی پێشوو کرا، که چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌ربه‌خۆی وڵاتی خۆیان ڕاگه‌یاند،که ئاخرین وڵاتیان مونته‌نێگرۆ بوو.
هه‌روه‌ها کاک عارف داوای له‌هه‌ردوو ناوبراوکرد که له کاتی باسه‌کاندا،وه هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنی نه‌رویژیدا کورده‌کان به که‌مینه‌ی ئه‌وڵاتانه ناونه‌به‌ن، چون کورده‌کان ژماره‌یان له‌سه‌ره‌وه‌ی 50 ملۆێنه، کاک عارف وتی ئێوه نابێت کورد وسامییه‌کان به‌یه‌ک دیده‌وه‌ته‌ماشا بکه‌ن،بۆ نموونه سامییه‌کان1% دانیشتووانی نه‌رویژ پێک ناهێنن،به‌ڵام له وڵاتێکی وه‌ک ئێراقدا که باس له 27 ملۆین خه‌ڵک ده‌کرێت کورده‌کان زیاد له 7 ملۆێن ده‌بن، ئێمه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌ین نه‌ک ئیتنیک و که‌مینه.
له‌به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا کاک عارف داوای کرد که پێوه‌ندی بته‌وی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و وڵاتی نه‌رویژ درێژه‌ی هه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌رێزیان ئاماژه‌یان به ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کومپانیاکانی نه‌رویژیان کرد، کاک عارف وتی ئێمه باش خه‌به‌رمان هه‌یه که ئیستا کۆمپانیاکانی ئێوه له شاری ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پاڵاوگه‌کانی نه‌وت وگاز کارده‌که‌ن،ناوبراو پێی ڕاگه‌یاندن که هه‌روه‌ک بۆ خۆتان باش ده‌زانن ئه‌و ناوچانه‌ی ئیستا کومپانیه‌کانی ئێوه کاری تێدا ده‌که‌ن ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه وهیوادارین له ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی کوردی له‌و ده‌ڤه‌ره کاربکه‌ن،
هه‌ردوو راوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژی زۆر خۆشحاڵی خۆیان له‌و دیداره و قسه‌کانی کاک عارف ده‌ربڕی،داوایان کرد که ئه‌و پێوه‌ندییه هه‌روا به‌رده‌وام بێت،
کۆمیته‌ی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نه‌رویژ.