کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له نه‌رویج، سه‌ردانی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی کرد.
کۆمیته‌ی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نه‌رویج.
له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان و پلانی وڵاتانی دراوسێی کوردستان کر،هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی شاری که‌رکوک و زۆر باسی دیکه له لایه‌ن هه‌ردوولاوه تاوتۆێ کرا و بۆچوونه‌کانیان ئاراسته‌ی یه‌کترکرد،پاشان باسێک له‌سه‌ر ره‌وه‌ندی کوردی له وڵاتی نه‌رویج کرا،
کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له نه‌رویج، سه‌ردانی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی کرد.
ڕۆژی 6 گوڵانی 2707 کوردی به‌ڕێزان کاک هۆگر کاوانی به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی وبه‌ڕێز کاک هیندرین باوه‌نوری و کاک جه‌بار هه‌ورامی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له وڵاتی نه‌رویج سه‌ردانی کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیان کرد.
له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان و پلانی وڵاتانی دراوسێی کوردستان کر،هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی شاری که‌رکوک و زۆر باسی دیکه له لایه‌ن هه‌ردوولاوه تاوتۆێ کرا و بۆچوونه‌کانیان ئاراسته‌ی یه‌کترکرد،پاشان باسێک له‌سه‌ر ره‌وه‌ندی کوردی له وڵاتی نه‌رویج کرا،
دوای 2 کاتژمێر دیدار‌و باسی جۆراوجۆر به‌ڕێزانی کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و کاک عارف باوه‌جانی به دیدارێکی کورت خایه‌ن سه‌ردانی لای به‌ڕێز کاک ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی بالۆێزی ئێراقی له لیستی کوردستانیان کرد،ناوبراو بالؤێزی ئێراقیه له وڵاتی سوید و ڵاتانی سکاندیناڤیا که به‌سه‌ردانێکی ڕه‌سمی هاتبووه وڵاتی نه‌رویج،
وێرای باسێکی گشتی له‌سه‌ر جاره‌نووسی په‌نابه‌رانی بێ وڵام له وڵاتی نه‌رویج،به خۆشی و سه‌رکه‌وتنه‌وه کۆتایی به کۆبوونه‌وه و دیداره‌که هات،
کۆمیته‌ی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نه‌رویج.
2007-04-25 08:45:36
17 ساڵ و 23 کاتژمێر و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان