ktv - ئۆسلۆ - یونس حه‌مه د .. بۆ زیاتر تیشک خسته سه‌ر پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی و هه‌روه‌ها له‌نزیکه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وش و باروودۆخی ئێستای کوردستان له‌دیدارێکی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی کوردستان تیفی عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ، له‌مه‌ڕ دوا پێشهات و گۆڕابکاریه‌کان وێڕای پرسه‌نگاکانی سه‌رده‌م دواو ، هه‌روه‌ها ئامانج و پڕۆگرامی پارته‌که‌یانی بۆ جه‌ماوه‌ر ڕوونکرده‌وه .. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی ئه‌و دیداره‌یه.
کوردستان تیڤی- ماڵپه‌ڕی: پێناسه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ?
وڵام :سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی ماڵپه‌ڕی کوردستان تیفی ده‌که‌م بۆ پێک هێنانی ئه‌م وتووێژه،پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پارتێکی دیمۆکرات ونه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆیی خوازه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،خه‌بات ده‌کات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆیی له نێۆ گشت چین وتۆێژێکی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خۆپێشاندانی به کۆمه‌ڵی جه‌ماوه‌ری کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان،به‌تایبه‌ت پاش ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس وهیندێک گۆڕانکاری دیکه له جووڵانه‌وه‌ی کوردستان،وه‌ک ده‌نگدانه‌وه‌ی کێشه‌کانی کورد له‌ڕوانگه‌ی جیهانه‌وه به‌به‌رگێکی نۆێ،ئه‌مانه‌هه‌موو هانده‌ر بوون بۆ پێکهێنانی ئه‌م پارته.پاشان به‌مه‌به‌ستی هێندێک نۆێخوازی له‌نێو جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وبه‌شداری چینی نۆی وبیری نۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کورد ستان ئامانجێکی دیکه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمان بوو. پارتی سه‌ربه‌ستیی،سه‌ره‌ڕایی خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،خه‌بات ده‌کات بۆ پاراستنی مافه مه‌ده‌نییه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان،وه‌ک به‌رامبه‌ری ژنان،پشتیوانی له کێشه‌ی ئه‌مڕۆیی په‌نابه‌رانی کورد له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان،هه‌روه‌ها وه‌ک پارتێکی به‌رپرس هه‌وڵ ده‌دا کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کا نی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخاته به‌رباس ولێکدانه‌وه‌ی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی، هه‌وڵده‌دا به کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی مێژووی و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانی ئیستای ناوچه دابڕاوه‌کانی باشووری کوردستان بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر جۆگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
کوردستان تیڤی- : ئامانج و په‌یڕه‌و و پرۆگرامتان چییه?
وڵام: ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، نیشتمانی کورد به‌هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه‌به‌یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌ده‌ناسێ،ئه‌و سنوورانه‌ش که‌خراونه‌ته‌نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به‌ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه،به‌ده‌ستکردی داگیرکه‌ر و سنووری زۆره‌ملییان ده‌زانێ و دانانیان پێدا نانێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، پسک به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنێکی سیاسی و ستراتیژیی ڕۆژ له‌ناوچه‌که‌دا،خه‌بات و تێکۆشانی ئێستای تایبه‌ت ده‌کات بۆ به‌شی داگیر کراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران،پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خۆی به‌پارتی هه‌موو دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت،هه‌وڵ ده‌دا بۆ به‌جێگه‌یاندنی مافه‌کانیان به‌پێێ جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ خه‌باتی نه‌پساوه‌ی بۆ بکات،پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌گوێره‌ی توانا له‌تێکۆشانی هه‌موو به‌شه‌کانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی ده‌کات. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان لایه‌نگری ئاشتی وهێمنایه‌تیی جیهانه، له خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ست وچه‌وساوه بۆ ئازادی ودیمۆکراسی وله‌نێۆبردنی زوڵم و زۆر وچه‌وسانه‌وه‌پشتیوانی ده‌کات،
بۆ دابینکردنی مافی مرۆڤ به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هێزه‌دیموکراته‌کانی جیهان تێده‌کۆشێ.
ماڵپه‌ڕی کوردستان تیڤی- : چۆن ده‌ڕوانیته‌پرسی کورد له‌م قۆناخه‌دا?
وڵام :پرسی کورد له‌م قۆناخه‌دا له ئاستێکی زۆر به‌رز وجیاوازدایه، ئه‌گه‌ر ئاورێک له 10 ساڵ پێشی پرسی کورد بده‌ینه‌وه وله‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ به‌راوردی بکه‌ین زۆر جیاوازی به‌رچاو ده‌بینرێت،بانگهێشتنی سه‌رۆکی کوردستان له باشوره‌وه بۆ ئه‌مریکا وچه‌ندین وڵاتی گه‌وره‌ی جیهانی،بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌کی کوردستان جه‌نابی مام جه‌لال به سه‌رۆک کۆماری ئێراقی فیدراڵی، بوونی په‌رله‌مانی کوردستان وسه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌کان ئه‌مانه هه‌موو وایان کردوه که پرسی کورد بگه‌یه‌ن قۆناخێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یه‌وه،له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاپه‌ڕینه به‌رده‌وامه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک، ده‌نگدانه‌وه‌ی له میدیاکانی جیهانی کاریگه‌ریه‌کی زۆر به‌رچاوی هه‌بووه، گۆڕانی شوعاری پارته سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌وه قۆناخێک سه‌ره‌وه‌تر ئه‌مه‌ش پرسی کوردی زیاتر به‌رز کرده‌وه،بێگومان ئه‌گه‌ر 100 ساڵی دیکه‌ش به ئوتۆنۆمی و شتی بچووکتره‌وه خه‌بات بکه‌ین هه‌رگیز دۆزه‌که‌مان نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م ئاسته‌وه،له باکوری کوردستان گڕی خه‌باتی گه‌لی کورد چ له ناو شار‌و چ له سه‌رشاخه‌کان به‌رده‌وامه،هه‌واڵه‌کان ڕۆژانه تیڕێژی ڕۆژنامه‌کانی جیهانی پێ نه‌خشین ده‌بێت.له ڕۆژئاوای کوردستان خه‌بات به‌رده‌وامه،کاره‌ساتی ساڵی 2004 ی قامیشلۆ دۆزی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی خسته قۆناخێکی نۆێه‌وه،
کوردستان تیڤی- ماڵپه‌ڕی: هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ پارته‌کانی تر چۆنه?
وڵام: ئه‌گه‌ر وه‌ک هه‌ماهه‌نگی ناوی لێ بنێین به‌داخه‌وه تا ئیستا به‌ره‌یه‌ک یا کۆنگره‌یه‌ک بۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروست نه‌بووه تا پێکه‌وه کاری هاوبه‌شیان هه‌بێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک نزیکایه‌تی و دۆستایه‌تی بڵیێن،ئه‌وه‌ی شانازی گه‌وره‌ی ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه ئه‌وه‌یه که هه‌وڵمان داوه له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌کانی کوردستان نزیکایه‌تیمان هه‌بێت،دیدار‌و چاوپێکه‌وتنمان پێک هێناوه،له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی کوردستان کێشه‌مان نییه،هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌رگیزکێشه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی کوردی نه‌بێت،ته‌واوی توانای خۆمان بۆخزمه‌تی گه‌ل ته‌رخان بکه‌ین،
ماڵپه‌ڕی کوردستان تیڤی- : وه‌ک زامنیومانه‌چه‌ندین سه‌ردانتان بۆ ده‌ره‌وه‌کردووه‌ئامانج له‌و سه‌ردانه‌چییه?
وڵام : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌رله ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندن و ده‌ست به کاربوونی خۆیه‌وه،ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌رکی خه‌باتی پارتیمان به 2 شێوه ده‌بێت،به‌شێک به خه‌باتی ناوخۆی کوردستان و به‌شێک به‌خه‌باتی ده‌ره‌وه،بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌ی بۆ ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،له ماوه‌ی ساڵێک و3مانگ به سه‌ردامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا گه‌لێک کاری دیپلوماتی به‌رچاومان جێ به جێ کردوه،تا ئیستا 2 جار سه‌ردانی وڵاتی ئه‌مریکامان کردوه،له‌گه‌ڵ سه‌ناتۆر ونۆێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی له ولایه‌تی کالیفۆڕنیا دیدارمان پێک هێناوه،زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ وپێوه‌ندی دار به چاره‌نووسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و دیدارانه‌دا باس کراوه،هه‌روه‌ها سه‌ردانی وڵاتی که‌نه‌دا و په‌رله‌مانتارانی وڵاتانی نه‌رویج و سوید و بریتانیا‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌شێک له‌و وڵاتانه‌مان کردوه،
کوردستان تیڤی- ماڵپه‌ڕی: تا ئێستا به‌شداریتان له‌چه‌ند کۆنگره‌ی کردووه‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ند بێت به‌پرسی کورد?
وڵام: له کۆنفرانسێکی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا که تایبه‌ت بوو به گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران، ئێمه‌ش وه‌ک پارتێکی کوردی به‌شداریمان کرد، هه‌روه‌ها 2 جار له کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا به‌شداریمان کردوه، که بێجگه له کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا چه‌ندین ئه‌مریکی و دۆستی کورد له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شداریان کردوه، پارتیمان توانیۆێتی له‌و ڕێگاشه‌وه له‌گه‌ڵ زۆر نووسه‌رو که‌سایه‌تی بێگانه‌ی کوردسناس ئاشنایی په‌یدا بکات،
هه‌روه‌ها له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و نه‌رویج و سوید له چه‌ندین کۆنفرانسی گرنگ به‌شداریمان کردووه،
ماڵپه‌ڕی کوردستان تیفی- : له‌م دووایدا سه‌رۆکی کوردستان سه‌باره‌ت به‌پرسه‌گرنگه‌کان ئاخافتنێکیدا وه‌ک سه‌رۆک پارتیه‌ک هه‌ڵوێستان چۆنه?
وڵام : من له نووسراوه‌یه‌کی تایبه‌تی چه‌ندڕۆژ پێش پشتیوانی خۆم له‌و ئاخافتنه‌ی سه‌رۆکی کوردستان جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانی ده‌ربڕی، به‌ڕاستی وته‌کانی سه‌رۆک بارزانی زۆر له جێی خۆیدا بوو، له مێژساڵه ڕێبه‌رانی ئێمه‌ی کورد به ئارامی و سیاسه‌تی له له‌سه‌ره‌خۆ ده‌دوێن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان،به‌ڵام هه‌رگیز داگیرکه‌رانی کوردستان پێشوازیان له‌و ڕه‌وته نه‌رم وئاشتی خوازه‌ی کورد نه‌کردوه،هه‌میشه هه‌وڵیان داوه به زمانی هه‌ڕه‌شه و توانای سه‌ربازی خۆیان کردوه‌ته ئامرازێک بۆچاوترساندنی کورد،به وته‌کانی سه‌رۆک بارزانی به‌داگیرکه‌ران ده‌سه‌لمێنی که کورد شه‌ڕخواز نییه به‌ڵام له شه‌رێ ناحه‌قیش ترسی نییه،
کوردستان تیڤی- ماڵپه‌ڕی: ئاینده‌ی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ده‌نێت و کورده‌کان ده‌بێت چی بکه‌ن ?
وڵام : ئێران له قۆناخێکی زۆر دژواردایه،له ته‌نگێژه‌ی دونیای ده‌ره‌وه‌یه،هه‌روه‌ها که‌وتووه‌ته به‌ر ڕق وکینه‌ی زۆر زیاتری گه‌لانی بن ده‌ست له ناو خۆی وڵات،بۆیه زۆر پێوه‌یسته که به په‌له‌و بێ ڕاوه‌ستان هێزه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه‌و له ژێر هه‌رناوێک بێت بۆ ئاڵ و گۆڕی خێرا وله ناکای ئێران خۆیان ئاماده بکه‌ن، به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد بێ پلانین،من دڵنیام ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له یه‌ک نزیک ببنه‌وه‌و به پلانی دارێژراوه بگه‌ڕێنه‌وه نێۆ خه‌ڵک باشتر خه‌ڵکمان خۆشحال ده‌که‌ین و پێشوازی و پشتگیری له سیاسه‌ته‌کانمان ده‌که‌ن، نه‌ک به جیا‌و دوور له یه‌کتر، مێژووی یه‌ک نه‌بوونی کورد زۆر زه‌ربه‌ی له جوڵانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان داوه،با هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و برینه کۆنانه سارێژ نه‌که‌ینه‌وه،له هه‌ڵه‌ی پێشومان ئه‌زموون وه‌رگرین.
لینیکی ئه‌م وتووێژه له کوردستان تی ڤی .
http://kurdistantv.net/niviseke.asp?ser=40&cep=3&nnimre=16887