پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: شه‌هید کردنی دوعا به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
<
هێرشی دڕندانه‌ی کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ناحاڵی له ناوچه‌ی به‌عشیقه‌ی باشوری کوردستان بۆ سه‌ر کچه کوردی بێ‌تاوان به ناوی دوعا،به تاوانی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له پێش چاوی جیهان وه‌ک تراژیدیایه‌کی گه‌وره دڵته‌زین ده‌نگی دایه‌وه،هاوکات خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته دڵ و ده‌رونی هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: شه‌هید کردنی دوعا به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین.
زۆر به‌داخه‌وه که له 7.4.2007 له ناوچه‌ی به‌عشیقه‌ی موسڵ، هه‌واڵی دڵته‌زێنی شه‌هید کردنی کچه کوردێکی یه‌زیدی ته‌مه‌ن 17 ساڵه به ناوی دوعا له میدیا کوردییه‌کان بڵاو کرایه‌وه،
هێرشی دڕندانه‌ی کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ناحاڵی له ناوچه‌ی به‌عشیقه‌ی باشوری کوردستان بۆ سه‌ر کچه کوردی بێ‌تاوان به ناوی دوعا،به تاوانی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له پێش چاوی جیهان وه‌ک تراژیدیایه‌کی گه‌وره دڵته‌زین ده‌نگی دایه‌وه،هاوکات خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته دڵ و ده‌رونی هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر.
ئه‌و کاره‌ساته ترسناکه‌ی دوعا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری خسته ژێر پرسیاری هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی چاودیری مافی مرۆڤه‌وه،
ئێمه به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،زۆر به تووندی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه ئیدانه ده‌که‌ین، وێرای پێشوازی کردن له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌باره‌ی کوشتنی (دوعا)، داواکارین هه‌رچی خێراتره سزای یاسایی بۆ تاوانبارانی ئه‌و کرده‌وه ناشیرینه ببڕنه‌وه،
هه‌نگاوی به‌په‌له‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ڕێکخراوه‌کانی چاودێری مافی مرۆڤ پێشان ده‌دات : که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دژی هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی توندوتیژه به‌رامبه‌ر به ژنان.
زۆر جێگای داخ و دڵنگرانیه که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ڕوانگه‌ی هیندێک ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤه‌وه کورد به پێشێلکاری مافی ژنان ناسراوه،ئه‌و کرده‌وه‌ش وه‌ک په‌له‌یه‌کی ڕه‌ش به نێوچاوانی کورده‌وه هه‌یه و له‌گشت کۆبوونه‌وه دیدارکاندا ئه‌و که‌م و کوڕیانه‌مان وه بیر دێنه‌وه.
ئێمه ی کورد خاوه‌نی مێژووی خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌ین بۆ وه ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واکانی خۆمان،که بتوانین مافی هه‌موو چین و تۆێژێکی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بپارێزین و بتوانین به نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاشتی خواز به جیهان خۆمان نیشان بده‌ین، به‌ڵام مخابن ئه‌م کرده‌وه ناشێرینانهی وه‌ک کاره‌ساتی شه‌هید کردنی دوعا‌و دوعاکانی داهاتوو خه‌ریکه له پێش چاوی دونیایی ده‌ره‌وه ده‌مانخاته ژێر پرسیاره‌وه، ده‌بێته کۆسپێکی گه‌وره بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پشتیوانی گه‌لانی جیهان له خه‌باته‌که‌مان،
به‌و هیوایه جارێکی دیکه کرده‌وه‌ی ناخۆش و ناڕه‌وا له کوردستانی ئێمه ڕوو نه‌دات وله لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه یاسایه‌کی جێگای په‌سه‌ندی جیهانی به دژی تووند و تیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ته‌سویب بکرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
11 ی بانه‌مه‌ڕی 2707 ی کوردی .
2007-05-05 18:10:10
18 ساڵ و 9 مانگ و 9 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان