پیرۆز بێت یه کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان له کرێکارانی جیهان وکوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ^ یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان له ئێوه‌ی کرێکار وزه‌حمه‌ت کیشی وڵات داگیرکراوی کوردستان پیرۆزده‌کات،له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا به‌ڵێنی به کرێکارانی کوردستان نۆێ ده‌کاته که خه‌باتی خۆی زیاتر گه‌شه پێ ده‌دات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیی له کوردستاندا، که مافی کرێکاران و ژنان و چین وتۆێژه‌کانی کوردستانی تێدا ببینێته‌وه،
پیرۆز بێت یه کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان له کرێکارانی جیهان وکوردستان.
جه‌ماوه‌ری وڵات داگیرکراوی کوردستان ! کرێکاران و زه‌حمه‌ت کێشانی کوردستان :
له‌م ڕۆژه‌دا کرێکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان به خرۆشێکی گه‌رمه‌وه و به پلاکارتی هه‌مه ڕه‌نگه‌وه به مه‌به‌ستی پیرۆزکردنی ئه‌م ڕۆژه مه‌زنه و به‌رز کردنه‌وه‌ی داواکارییه‌کانیان ده‌ڕژێنه شه‌قامه‌کانه‌وه،
به‌ڵام له کوردستانی به‌ڵا لێدراو ئاخوند لێدراوی ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا داگیرکه‌ران ڕێگایان نه‌داوه هیچ کارگه‌یه‌ک له‌و ناوچانه دا هه‌بێت،هه‌میشه به گرتن ولێدان وڵامی داوکاری کرێکارانیان داوه‌ته‌وه،نموونه‌ی مانگرتنی مامۆستایانی کرماشان له‌م چه‌ند حه‌فته‌ی پێشوودا و گرتنیان له لایان ده‌زگاکانی ڕێژیمه‌وه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ هه‌ڵویستی داگیرکرانی کوردستان له وڵامی مانگرتووه‌کاند.
له نه‌بوونی کارگه له کوردستاندا به ناچاری کرێکارانی کوردستان په‌ڕیوه‌ی شاره دووره‌کانی ئێران ده‌بن بۆ بژێوی ژیانی ماڵ ومنداڵیان،هیندێک له‌و کرێکارانه‌ی کوردستان ئه‌وه‌نده له مه‌ڵبه‌ند و زیدی خۆیان دوور ده‌که‌وه‌نه‌وه،ناچار ده‌به‌ن که به 3 مانگ جارێک سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌کانیان بکه‌نه‌وه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به ده‌یان هه‌زار بێکار له کوردستاندا ده‌ژین که به‌شی زۆریان ده‌رچووی په‌یمانگاو زانکۆکانن،له بردنه سه‌ری ژیانی ڕۆژه‌یانه‌یان به بێ‌کاری زۆر له‌و لاوانه تووشی ئاڵوده‌ی و نه‌خۆشی ده‌رونی هاتوون،
هه‌موومان باش ده‌بینین که جیاوازی له نێوان کرێکارانی کوردستان وجیهان زۆر زه‌ق و به‌رچاوه، ئه‌ویش نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی یه له کوردستان،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ^ یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان له ئێوه‌ی کرێکار وزه‌حمه‌ت کیشی وڵات داگیرکراوی کوردستان پیرۆزده‌کات،له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا به‌ڵێنی به کرێکارانی کوردستان نۆێ ده‌کاته که خه‌باتی خۆی زیاتر گه‌شه پێ ده‌دات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیی له کوردستاندا، که مافی کرێکاران و ژنان و چین وتۆێژه‌کانی کوردستانی تێدا ببینێته‌وه،
بۆ سه‌ربه‌ستی و ڕزگاری یه‌کجاریمان له سته‌می ژێرده‌ستی و بێوڵاتیمان زۆرپێوه‌یسته که هه‌مووچین وتۆێژه‌کانی کوردستان وبه تایبه‌ت چینی کرێکاران، هه‌مووهه‌ول وتێکۆشانی خه‌باتیان ته‌رخان بکه‌ن له پێناو به ده‌ست هێنانی ده‌وڵه تی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
جارێکی دیکه ڕۆژی یه‌کی مای، ڕۆژی زه‌حمه‌ت کێشانی جیهان و ڕۆژی یه کسانی مافی به‌رامبه‌ری و یاسای دروست بۆ کرێکاران، له کرێکارانی جیهان به گشتی وکوردستان به تایبه‌تی پیرۆز بێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
یه‌کی مای 2007 ، به‌رامبه‌ر به 11 ی بانه‌مه‌ڕی 2707 ی کوردی.
2007-05-02 22:39:03
16 ساڵ و 11 مانگ و 1 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان