هێرشی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌رکرێکارانی خۆپێشانده‌ر له سنه
له خۆرهه‌ڵات نیوز وه‌رگیراوه.
له‌م خۆپێشاندانه‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر له کرێکاران و چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌کانی شاری سنه به‌شدار بوون و بۆ به‌رده‌م دایه‌ره‌ی کار وه‌رێکه‌وتوون. کرێکارانی خۆپێشانده‌ر له به‌یاننامه‌یه‌کدا وێڕای پیرۆزبایی رۆژی جیهانی کرێکار (1/5/2007) بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌ڵسووکه‌وتی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ مافی کرێکار، پێداگریان کرده‌وه له‌سه‌ر مافه ره‌واکانی خۆیان.
هێرشی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌رکرێکارانی خۆپێشانده‌ر له سنه
1,2007
هه‌واڵه په‌یوه‌ندیداره‌کان
خۆرهه‌ڵات نیوز: به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی کرێکار، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کرێکارانی خۆپێشانده‌ری شاری سنه که‌وتنه به‌ر په‌لاماری هێزه‌کانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرمان، له‌م خۆپێشاندانه‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر له کرێکاران و چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌کانی شاری سنه به‌شدار بوون و بۆ به‌رده‌م دایه‌ره‌ی کار وه‌رێکه‌وتوون. کرێکارانی خۆپێشانده‌ر له به‌یاننامه‌یه‌کدا وێڕای پیرۆزبایی رۆژی جیهانی کرێکار (1/5/2007) بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌ڵسووکه‌وتی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ مافی کرێکار، پێداگریان کرده‌وه له‌سه‌ر مافه ره‌واکانی خۆیان.
له‌م خۆپێشاندانه‌دا هێزه‌کانی ئاسایش به توندی هێرشیان برده سه‌ر کرێکاران و چه‌ند که‌سێکیشیان ده‌ستگیر کردووه. له ریزی ده‌ستگیر کراوه‌کاندا تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ناوی "خالید ئه‌مانی" و "سدیق که‌ریمی" ده‌رکه‌وتوون.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له کرێکارانیان به لێدان بردۆه بۆ ئیتلاعات.
2007-04-28 20:12:46
18 ساڵ و 11 مانگ و 9 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان