به‌نیازبوون له‌ڕێی فڕۆکه‌ی بچووکی کۆنتڕۆڵه‌وه کیمیایی به‌کاربهێنن,باندێکی تیرۆریستیی سه‌ر به‌که‌تیبه‌کانی ئه‌لقاعیده له‌کوردستان ده‌ستگیرکرا
PUKmedia کوردستانی نوێ
گوتیشی: ئه‌و که‌سانه له‌وڵاتێکی دراوسێ خولیان بینیوه‌و هه‌ندێکیشیان دانیان به‌وه‌دا ناوه که له‌ئه‌فغانستان و پاکستانیش خولی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی بینیوه‌و (45) که‌سی تریشیان له‌ناوچه‌کانی تری عیراقدان.
باندێکی تیرۆریستیی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عیراق) ی سه‌ر به‌که‌تیبه‌کانی رێکخراوی ئه‌لقاعیده، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرکرا، که به‌نیازبوون چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستیی له‌سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامبده‌ن.
بانده‌که (14) که‌سن و دوای چاودێریکردنی ورد له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی به‌هاوکاریی ده‌زگای دژه‌تیرۆرو ئاسایشی شاره‌زووره‌وه، له‌سلێمانی و ناوچه‌کانی شاره‌زوورو گه‌رمیان، له‌هه‌ڵمه‌تێکدا ده‌ستگیرکراون.
عه‌مید حه‌سه‌ن لێپرسراوی هۆبه‌ی رامیاریی ئاسایشی سلێمانی به‌کوردستانی نوێ- ی راگه‌یاند: ئه‌ندامانی ئه‌و بانده کوردن و تیرۆریستی سه‌ر به‌که‌تیبه‌کانی ئه‌لقاعیده‌ن له‌گروپی تیرۆریستیی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عیراق) و بۆ کرده‌وه‌کانیشیان ئه‌میری که‌تیبه‌کانی کوردستانی رێکخراوی ئه‌لقاعیده سه‌رپه‌رشتیکردوون.
ئاشکرایکرد که زۆربه‌ی ده‌ستگیرکراوه‌کان پێشتر له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستاندابوون و ئێستا له‌ناو ئه‌و گروپه تیرۆریستییانه‌دا کارده‌که‌ن و (9) که‌سیان دانیان به‌چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستییدا ناوه‌و روونیکرده‌وه که چه‌ند که‌سێکی تریان به‌گومانی په‌یوه‌ندیکردن و کارئاسانیکردن بۆ ئه‌و بانده ده‌ستگیرکراون، ئه‌گه‌ر هیچیان به‌سه‌ردا ساغنه‌بووه‌وه، ئازادده‌کرێن.
لێپرسراوی هۆبه‌ی رامیاریی، له‌سه‌ر زاری دانپێدانانی ده‌ستگیرکراوه‌کانه‌وه ئاشکرایکرد: ئه‌م بانده به‌نیازبوون له‌کرده‌وه‌ی تیرۆریستییدا (کیمیایی به‌کاربهێنن و له‌گه‌ڵ مادده‌ی تری کوشنده‌و هه‌روه‌ها له‌وڵاتێکی دراوسێش خولی به‌کارهێنانی ئه‌و ماددانه‌و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی و دانانی بۆمبیان) بینیوه‌و خۆیشیان دانیان به‌وه‌دا ناوه که به‌نیازبوون له‌ڕێی به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بچووکی کۆنترۆڵ کیمیایی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک به‌کاربهێنن و هه‌روه‌ها په‌لاماری مه‌کته‌بی رێکخراوه دیموکراتییه‌کان له‌سلێمانی بده‌ن له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی قه‌ره‌گول له‌شاره‌زوورو دانانی بۆمب بۆ ئۆتۆمبێلی لێپرسراوان و هێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوو ته‌قاندنه‌وه‌ی له‌ناوچه‌که‌دا.
گوتیشی: ئه‌و که‌سانه له‌وڵاتێکی دراوسێ خولیان بینیوه‌و هه‌ندێکیشیان دانیان به‌وه‌دا ناوه که له‌ئه‌فغانستان و پاکستانیش خولی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی بینیوه‌و (45) که‌سی تریشیان له‌ناوچه‌کانی تری عیراقدان.
هه‌روه‌ک ئاشکرایکرد: به‌نیازبوون جۆرێک له‌مادده‌ی کوشنده‌ش به‌کاربهێنن، که له‌ده‌سکی ده‌رگای ئۆتۆمبێلی لێپرسراوان ده‌درێت و ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی لێبدات پاش ماوه‌یه‌ک ده‌یکوژێت، گوتیشى: ئه‌م تیرۆریستانه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێکدا له (21 تا 24/4) ده‌ستگیرکراون و ئێستاش به‌رده‌وامه، که له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی و ده‌زگای دژه‌تیرۆرو ئاسایشی شاره‌زوور ئه‌نجامده‌درێت و گوتیشی: پێشتریش زانیاریی ورد له‌سه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌و بانده هه‌بووه‌و واده‌ی جێبه‌جێکردنی نزیکبووه، بۆیه ده‌ستگیرمانکردن و گوتی: یه‌ک له‌ئه‌ندامی ئه‌م بانده له‌سلێمانی و ئه‌وانی تر له‌شاره‌زوورو گه‌رمیان ده‌ستگیرکراون و سوپاسی زۆری هاووڵاتیانیشی کرد که‌ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بووه له‌یارمه‌تیدانی ده‌زگاکانی ئاسایش بۆ ئاشکراکردنی تیرۆریستان و پیلانه‌کانیان و هاووڵاتیانیشی له‌وه دڵنیاکرده‌وه که به‌هاوکاریی ئه‌وان هه‌رگیز رێگه‌ناده‌ین پیلانی تیرۆریستان سه‌ربگرن و پووچه‌ڵیان ده‌که‌نه‌وه.
به‌پێی زانیاریی و دانپێدانانی ده‌ستگیرکراوه‌کان، به‌نیازبوون ئه‌و مادده کیمیاییه به (2) جار بهێنن و هه‌ریه‌کێکیشیان توانای کوشتنی (8) هه‌زار که‌سی هه‌یه
2007-05-01 11:26:10
18 ساڵ و 9 مانگ و 16 کاتژمێر و 8 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان