به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
[email protected]
تاران - 13/2/2707
ته‌رزه و له‌نگێزه‌ی "ووووو" ، له کوردستان !!!
بۆ ئاگاداری و سه‌رنجی گشتی :
هه‌روه‌ک ده‌زانین ، ته‌واوی زمانگه‌لی زیندوی جیهان له نێو ره‌وڕه‌وه‌ی خێرای گۆڕانکاری دان و به پێی کات و سات ، ئاڵووگۆڕیان به‌سه‌ردا دێ ، که یه‌کێک له‌و گۆڕانکاریانه ، چاک کردن و ده‌ستکاری ئه‌لفوبێیه .
بۆ وێنه دوور نه‌ڕۆین ، له په‌نجا سالی رابوردو دا ، هه‌ر ئه‌م ئه‌لفوبێ سه‌قه‌ت کوردێنراوی خۆمان ، به لای که‌مه‌وه ، به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ر دا هاتوه :
1-دروشمی (v) ، بۆ هێندێک له پیته‌کان ، دانراوه .
2-دروشمی (v) ،له سه‌ر پیتی (ر) لابراوه و خراوه‌ته ژێری .
3-له‌باتی پیتێکی (و) ، که تیره‌یه‌ک له سه‌ری بو ، ئێستا بۆ نیشاندانی (و) ی درێژ ، دو دانه (وو) ده‌نووسین .
4-شه‌ش پیته عاره‌بیه‌کانمان زۆر به ريزه‌وه ، له زمانی کوردی ده‌رهاویشتوه .
5-دو دانه پیتی (و) مان ، له هه‌وه‌ڵی وشه‌وه سڕیه‌وه‌ته‌وه .
6-بۆ پیتی ( ر) ی هه‌وه‌ڵی وشه ، ئیدی دروشمی (v)دانانێن .
7-زۆر خاڵی دیکه‌ش ئاڵووگۆڕ کراون .
به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به ته‌رزه ، تۆفان و هوروژمی پیتی ( و ) کارێکی وا نه‌کراوه ، رۆژی وا هه‌یه به میلیۆن پیتی ( و )ی ناپێویست ده‌نووسین و کلیک ده‌که‌ین و که‌سیش ده‌روه‌ست نیه !!!.
دیاره زۆر پێویسته ئه‌مه بدرکێنم ، که نه ئه‌ز مافی ئه‌وه‌م هه‌یه بۆ زمانی کوردی فتوا بده‌م و نه که‌سی دیکه ، به‌ڵکه فتوا دانی زمانه‌وانی و زانستی ، کار و ئه‌رکی فه‌رهه‌نگستانی به‌رێزی کوردستانه و به‌س . به‌ڵام منیش وه‌ک تاقه که‌سێک ، به پێی ئه‌زموونی نیو سه‌ده نووسین ، کارکردن و وانه وتنه‌وه له زمانی کوردی دا ، مافی ئه‌وه‌م هه‌یه که له‌م به‌ستێنه‌دا ، بیر و ڕای خۆم ده‌ربڕم و وه‌ک ترێ ره‌شه به‌رم بۆ ئالانی سه‌رده‌شت ، ئه‌م پێشنیاره به خزمه‌ت پێنووسه‌وانان ، کیبۆڕد چیان ، زمانه وانان ، زمان ناسان و زانایانی کورد بده‌م و به چه‌شنی تێۆری یا هیپۆتێزێکی زۆر کورت باسی نووسینی پیتی (و) پێشکه‌ش بکه‌م ، تا بیرمه‌ندان به وردی تێی بڕوانن ، ئه‌گه‌ر پێیان شیاو ، باش و زانستی بو ، له‌مه‌وه دوا بۆ خۆپاراستن له له‌خۆڕایی نووسینی ئه‌و گشته پیته (و) ه ناپێویسته و هه‌ده‌ر نه‌دانی کات ، سات و وزه ، وه‌ک من پێشنیارم ئه‌ده‌مه خزمه‌تیان بێنووسن ، ده‌نا ئه‌گه‌ر بۆچوونێکی باشتر ، زانستی تر و شیاوتریان له خزمه‌ت دا هه‌یه ، منیش ئاگادار و رێنوێنی بکه‌ن ، تا که‌ڵکی لێ وه‌ربگرم .
کورته‌ی تێوریه‌که : له ئه‌لفوبێی کوردێنراوی زمانی عاره‌بی دا ، ته‌نیا کاتێک پێویسته ، دو دانه پیتی ( و ) به‌کار به‌رین ، که ئه‌ملاو ئه‌و لای ئه‌و دو پیته (و) ه ، پیتی بێده‌نگ بن وه‌ک : (کووڕ) ، (بووک) ، (دوور ) ، ده‌نا له‌م بارودۆخانه‌ی خواره‌وه‌دا دا ئیدی دو دانه (و) پێویست نیه :
1-له هه‌وه‌ڵی وشه‌دا ، وه‌ک ( وریا ) .
2-له ئاخری وشه‌دا ، وه‌ک ( هه‌مو ) .
3-له پاش پیتی ده‌نگدار ، وه‌ک ( ئاور ) .
4-له پێش پیتی ده‌نگ داره‌وه ، وه‌ک ( دوا ) .
بۆیه له 4 جێگه‌یه‌دا پێویست نیه ، دو دانه پیتی ( و) بنووسین ، چون ئه‌گه‌ر به یه‌ک دانه پیتی (و) یشی بنووسین ، هه‌ر درێژ ده‌رده‌بڕرێ و نووسینی پێویست نیه .
به کورتی : پیتی ( و)ی نا پێویست ، وه‌ک چرای به‌رخۆره و هه‌ر ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست چوونی کات ، سات و وزه !!!
با خۆ له به‌کاربردنی ناپێویستی پیتی "و" له زمانی کوردی دا ، رزگار بکه‌ین و هێنده کات به فیڕۆ نه‌ده‌ین !!!