" وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک، ئیلزامه‌ن به مانای دروست یا غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه! ئه‌گه‌ر که‌م و کوری و ئیشکاڵاتێکیش له ته‌رجومه‌که‌دا ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم که‌نه‌وه! سپاس"
[email protected]
بۆردومانی ئێران? (به‌شی یه‌که‌م)
نوسه‌ر: پڕۆفیسۆر جۆرج مێگڵ 18.01.2006
وه‌رگێڕ: ئه‌یوب ڕه‌حمانی 04.05.2007
بیر کردنه‌وه له شه‌ڕی ئێران
بۆردومانی ئێران? ئه‌م پرسیاره ئێستا ئیتر پرسیارێکی کراوه نیه، پرسیاری کراوه ئه‌وه‌یه که:
که‌ی?
کێ? ئیسڕائیل? ئه‌یالاتی یه‌کگرتوی ئه‌مریکا? هه‌ر دوکیان? یا خۆ وڵاتانی تر?
کام هه‌ده‌فانه?
چ جۆره بۆمباێک?
بۆچی? له به‌ر چی? و
جیهان به دوا ئه‌م بۆردومانه‌دا چی لێدێت?
ڕێئاکتۆری ناوه‌کی بوشهری ئێران له خه‌لیج. وێنه‌ی سه‌ته‌لایتی: Space Imagin
1-ده‌لیله‌کانی شه‌ڕ:
1.1ده‌لیله‌کانی هێڕش بردنه سه‌ر ئێران:
ئاره‌زوه‌کانی هێڕش هێنان بۆ ئێران له پێش هه‌موکه‌سدا، ئاره‌زوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلن و به شێوه‌ێکی نه‌کراوه ڕا‌نه‌گه‌یاندراو ئاره‌زوی له مێژینه‌ی ئه‌مریکایه‌کانیشه. به بێ پشتگیری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، هێڕش بردنه سه‌ر ئێڕان له لایه‌ن ئیسڕائیلیه‌کانه‌وه، جێگای بیر لێ کردنه‌وه نیه، واته نا مومکینه. به‌م بۆنه‌وه له ئه‌وه‌ڵه‌وه ته‌مه‌رکوز (ته‌رکیز) ده‌که‌ینه سه‌ر ده‌لیله‌کانی ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕ.
یاری بردنه‌وه:
1.1.1ده‌لیلی ڕه‌سمی و سه‌ره‌کی ئه‌یالاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕ له حالی حازردا هه‌ر ئه‌و ده‌لیلانه‌ن که 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌مه‌ڕ عێڕاق باسیان ده‌کرد. بڕوانه ئه‌م نوسراوه‌یه. (بیر کردنه‌وه له شه‌ڕی عێڕاق) ده‌لیله‌که‌یان دو جوزئی هه‌بو:
1.ڕێک له سه‌ر وه‌خت “ به ئیحتیمال- به‌ری ئه‌و کابوسه (خه‌وه ناخۆشه) بگرن: چه‌که کۆمه‌ڵکوژیه‌کان بۆیان نیه بکه‌ونه ده‌ست گروپه تێرۆریستیه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده. ئێران به‌و شێوه‌ی که ئیسباتی ده‌که‌ن، پشتیوانی له‌م جۆره گروپانه ده‌کات. که واته...
2.ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ر خۆی به خۆیه‌وه ته‌هدیدێکه بۆ ئاشتی جیهانی.
1.1.2هه‌روه‌ها بورهانه نیوه ڕه‌سمیه‌کانیش دوپات ده‌کرێنه‌وه. ئه‌و به ئاشکرا له سه‌ر قوربانی سه‌ره‌کی ئه‌م ته‌هدیدانه ڕون ده‌بێته‌وه: ئێرانێکی چه‌کدار به چه‌که کۆمه‌ڵکوژیه‌کان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاتی ئیسڕائیل. به ته‌نیا یه‌ک بۆمبی ناوه‌کی له‌وه‌ی کاتی خۆی ئه‌مریکا له هێرۆشیمای دا بۆ شاری تێل ئاڤێڤ به‌سه و ئیتر وڵات و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بۆ هه‌میشه به مێژو ده‌سپێردرێت. که‌واته...
1.1.3هه‌روه‌ها بورهانه ڕیشه‌ییه‌که هه‌ر ئه‌وانه‌ن که له ئاخرین شه‌ڕه‌کانی خه‌لیج دوپات ده‌کرانه‌وه. ئه‌ویش حاڵه‌تی ستراتێژی ناوچه‌که‌یه: ئه‌و شته پێشبینی کراوه‌یه، که چاوی هه‌مو جێهانی بۆ سه‌ده‌ی له‌پاشماوه‌ی داهاتو به جوڵه‌جول و هه‌یه‌جان خستووه: بۆ ڕۆژئاواییه‌کان کۆنتڕۆڵی مه‌نبه‌عه ژێرعه‌رزیه‌کان (له پێش هه‌موشتێکدا نه‌وت و گاز) و هه‌روه‌ها "رۆژئاوای ناوه‌ڕاست" “ به تایبه‌ت خه‌لیجی باشوری ئێران و ده‌ریای خه‌زه‌ر له باکوری ئێران- زه‌ڕوره‌تی ژیانن بۆیان. حکومه‌تێکی ئێرانی که ڕێگای کۆنتڕۆلی ئه‌م ناوچه نادات به که‌س و خۆشی به دڵی ئه‌وان به‌کاری ناهێنێت، به کرده‌وه هه‌ڕه‌شه له عه‌سه‌به حه‌یاتیه‌کانی بازاری ئازادی جیهانی ده‌کات. که واته...
1.1.4هه‌ر کام له‌م ده‌لیلانه‌ی شه‌ڕ “ به تایبه‌تی بۆ ئه‌مریکا- خۆیان له خۆیاندا به ته‌نیایی ته‌واون بۆ شه‌ڕ. ئه‌م شته هه‌ڵخڕینه‌رانه وه‌کو "شه‌ڕی دژی تێرۆر"، "قایمکردنه‌وه‌ی ئاشتی جیهانی"، " زه‌مانه‌تی ژیان و مانه‌وه‌ی ئیسڕائیل"، و هه‌روه‌ها "ستراتێژی ناوچه‌که" هه‌مویان ته‌واکه‌ری یه‌کترن و هه‌مو ئه‌مانه سه‌رجه‌م هه‌لخرێنه‌ری رۆژئاواییه‌کانن.
1.1.5من لێره ناچمه سه‌ر ده‌لیله ستاندارده‌کان. ئه‌وه‌ی که ئه‌م سیسته‌مه تێکه‌ڵاو و سه‌رسو‌ڕهێنه‌ره نیزامی و سه‌نعه‌تیه‌ی ئه‌مریکا، و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئابوری ئه‌و وڵاته، به‌س به شه‌ڕێکی دیکه‌ی به تێکنۆلۆژی باڵاوه دوباره به جوانی ده‌که‌وێته‌وه کار . ئه‌مانه له‌و ده‌لیلی تایبه‌تی شه‌ڕانه‌ی که بۆ ئێران باسی ده‌کرێت که‌م ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر چی به قازانجی ئێرانیش ته‌واو نه‌بێت.
1.1.6ئه‌م ده‌لیلی شه‌ڕ و هێرشانه‌ی ئه‌مریکا، ڕێک هه‌ر ئه‌وانه‌شن که ئیسڕائیلیش ده‌یان لێته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئیسڕائیل بێجگه له‌مانه، ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که خۆی له هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ماندا له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌بینێت، ده‌کاته نێوه‌رۆکی ئه‌سڵی هێڕشه‌که‌ی. به‌مانه ئه‌وه‌ش زیاد ده‌کات که ئیسڕائیڵ به هه‌رچه‌ندێکی که‌میش زه‌عیفتر بونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هێزه نیزامیه‌کانی له هه‌مو ناوچه‌که “ لانیکه‌م له هه‌مو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست- به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆی چاو لێده‌کات. ئه‌مه خۆی جێگای تێگه‌یشتنه، که ئیسڕائیڵ وا بیر ده‌کاته‌وه که، له شه‌رایه‌تی ئێستا و ناوچه‌که‌دا، ئه‌مه ته‌نیا ڕێگای مانه‌وه و درێژه‌دان به ژیانیه‌تی. ئه‌مه به تایبه‌ت بۆ ئیسڕائیل به سه‌ر هه‌مو ده‌لیله‌کانیتر، ده‌لیلێکی تریشه بۆ هێڕش بردنه سه‌ر ئێران و بۆردومانی ئه‌و وڵاته.
1.2 ته‌ره‌فی به‌رانبه‌ر
له دید و بۆچونی ئێرانه‌وه، جیهان جۆرێکی تر ده‌بیندرێت. له بۆچونی ئێرانه‌وه، ئه‌وه به‌س ئاره‌زوه‌کانی ئێرانن که له حالی حازردا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کرێت.
1.2.1زه‌خیره ژێرعه‌رزیه‌کانی هه‌ر وڵاتێک به پێی نه‌زمی تا ئێستا داڕێژراوی جیهانی، هی ئه‌و وڵاته خۆیه‌تی. (تێڕوانینی که‌سایه‌تی (خسوسی) کردنه‌وه‌ی زه‌خیره گشتیه‌کان “ بۆ نمونه نه‌وت و ئاو و گاز و به‌و شێوه‌ی که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دواتر هه‌وای هه‌ڵمژینیش- له وڵاتانی ئێران و هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتی ئیسلامی تریش تا ئێستا به‌و شێوه‌ی که له وڵاته لیبێڕاڵه‌کانی رۆژئاوایی چوته پێشه‌وه، نه‌بووه. نه‌تیجه ئه‌وه ده‌بێت که:
ئه‌لف) ده‌ست پێداگرتن و مه‌عامه‌له له سه‌ر چاڵه نه‌وتیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئێران ئاسان نیه.
ب) هه‌ر جۆره کۆنتڕۆل کردنێکی چاڵه نه‌وتیه‌کان له لایه‌ن ته‌ره‌فێکی سێهه‌مه‌وه به شه‌رتێک که ئێران بۆخۆی بۆی دیاری نه‌کردبێت، به مانای بردنه ژێر پرسیار و نه‌دیتنی مافی حکومه‌تکردنی ئه‌و وڵاته به سه‌ر عه‌رزی خۆیدا ده‌ژمێردرێت.
1.2.2ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران به بۆنه‌ی (به چه‌کی) نه‌وت و گازه‌که‌ی به کرده‌وه مافی حاکمیه‌تی خۆی بۆ درێژماوه‌ش سه‌قامگیر کردبێت، به‌ڵام به بێ سادرکردنی (فڕۆشتنی) نه‌وت و گازه‌که‌ی “ واته مه‌نبه‌عی ئه‌سڵی داهاتی ئێران- هه‌م سه‌نعه‌ت و هه‌م ئابوری ئێران ناتوانێت له سه‌ر پێی خۆی بمێنێت و زیندو مانه‌وه‌ی مه‌حاڵه. (وه‌زعیه‌تی ئێستای به‌کاربرانی (مه‌سڕه‌فی) ناوخۆیی له به‌راوه‌رد کردن له گه‌ڵ سادرات 50:05 یه- به ماناێکیتر ئه‌مه بۆ ئێران شتێکی باش نیه.) ئه‌گه‌ر ئێمه قه‌زیه‌که به جۆرێکی‌تر هه‌ڵسه‌نگێنین: ئێران به ڕاستیی پێویستی به مه‌نبه‌عێکی وزه‌ی دیکه‌یه، و له بۆچونی خۆیه‌وه ئه‌و وزه، وزه‌ی ناوه‌کیه. به ده‌لیلهاێکی زۆر به قازانج، ئێرانیش نایه‌وێت شتێکی جیاوازتر له‌وه‌ی که وڵاته پێشکه‌وتووه سه‌نعه‌تیه‌کان ده‌یکن، واته گه‌ردیشی ناوه‌کی به‌ستراو، بکات، به کورتی یانی: مه‌کینه دوباره قابیلی ئاماده کردنه‌وه‌کان.
ئه‌وه خۆی ماناکه‌ی به خۆیه‌وه‌یه‌تی، که سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و هه‌روه‌ها سیاسی ئه‌و وڵاته، به‌س ته‌نیا به به‌کارگرتنی ئه‌و جۆره مه‌کینانه ده‌توانرێت زه‌مانه‌ت و سه‌قامگیر بکرێت. (وڵاتی ڕوسیه وه‌ک زه‌مانه‌تی ناردنی وزه? یا خۆ وڵاتی دراوسی ئازه‌ربایجان? چه‌ند ریسکێکی گه‌وره‌یه ئه‌مه!)
1.2.3ئێران بۆخۆیشی مانا و پێگه‌ی ژێئۆپۆلیتیکی خۆی ده‌ناسێت. که هه‌م وڵاتانی رۆژئاوا و هه‌م وڵاتانی رۆژهه‌ڵات (به تایبه‌ت وڵاتی چین) به ئه‌ندازه‌ی یه‌ک به مه‌نبه‌عه ژێرعه‌رزیه‌کانی ئێران وابه‌سته‌ن، ئه‌مه بۆ ئێران به‌مانای ئه‌وه‌یه که خۆی، به‌و پێش شه‌رته که ئه‌و خۆیشی له فڕۆشتنی ئه‌م مه‌نبه‌عانه قازانج ده‌کات، گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن یا خۆ زۆرترین زه‌ره‌ر، ئه‌گه‌ریش به‌م زه‌ره‌ره سه‌ری تیا نه‌چێت. له‌م ئالتێرناتیڤه‌ی ئاخر به شه‌رتێک به‌رگری ده‌کرێت که، ئێران بتوانێت له سه‌ر زۆر و ئیجباری ده‌ره‌وه‌یی له خۆی به‌رگری بکات. ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی یا ده‌بی له سه‌ر هێزێکی به هێزی سێیه‌م (هێزێک که وه‌ک خۆی بیر بکاته‌وه) بۆ پشتیوانی له خۆی که‌ڵک وه‌رگرێت، یا خۆ ده‌بێ خۆی هێنده به هێز بێت که بتوانێت به ته‌نیا به‌رگری له خۆی بکات. له هه‌مو باشتر ئه‌وه‌یه که له هه‌ردو ستراتێژی که‌ڵک وه‌رگرێت.
وڵاتی چین باشترین دۆسته بۆ مه‌به‌ستی یه‌که‌م “ و ئێران به کرده‌وه له گه‌ڵ هیچ وڵاتیکی تر له چه‌ند ساڵی ڕابوردودا به ئه‌ندازه‌ی وڵاتی چین رابیته‌ی ئابوری و زۆر شتی تری نه‌بردۆته سه‌ره‌وه. به‌ڵام وڵاتی چین هێشتا هێنده به هێز نیه که بتوانێت له گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌کو ئه‌مریکا بچێته شه‌ڕی ئابوری.
به‌م حیسابه به‌س ئالتێرناتیڤی دوهه‌م ده‌مێنێته‌وه. ئێران پێویستی به پتانسیێه‌ڵی ترساندن و حه‌ول و ته‌قه‌لاکانی خۆیه‌تی. به‌م شێوه و به له به‌ر چاو گرتنی هه‌ر هه‌مو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که دژی ئێران ده‌درێنه ده‌ره‌وه، ئێران پێویستی به‌وه‌یه که بیر و بۆچونه ناوه‌کیه‌کانی خۆی به‌رێته پێش له مه‌ڕ دروست کردنی بۆمبی ناوه‌کی. بۆ ئێران ئه‌به‌ده‌ن عه‌قڵانی نابێت ئه‌گه‌ر بێت و چاوپۆشی له هه‌مو به‌رنامه‌کانی خۆی بکات. که‌واته.....
(پرسیارێکی بونیادی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه که: تا چ حه‌دێک حماقه‌تی وڵاته به‌هێزه‌کان ده‌توانرێن له لایه‌ن وڵاته زه‌عیفه‌کانه‌وه ته‌حه‌مول بکرێن?)
1.2.4شتێک که زۆر جێگای سه‌رنجه ئه‌مه‌یه که: مه‌وقیعیه‌تی ئه‌منیه‌تی ئێران له چه‌ند ساڵی ڕابوردودا به شێوه‌ێکی خراپ به زه‌ره‌ری ئێران گۆڕدراوه. ئێران ئێستا به‌س ئه‌و ئێحساسه‌ی نیه که له ڵایه‌ن هێزه غالبه قودره‌تمه‌نده‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌وری گیراوه، به‌ڵکو ئه‌مه به کرده‌وه وایه. (وه‌رگێڕ: بڕوانه ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه)
وه‌رگێڕ: ئێران به کرده‌وه له ڵایه‌ن ئه‌مریکایه‌کانه‌وه ده‌وری گیراوه
ئه‌فغانستان و پاکستان له ڕۆژهه‌ڵات، عێڕاق و کویه‌ت له ڕۆژئاوا، له باکوری ڕۆژهه‌ڵات تورکمه‌نیستانی بێ سوبات، له باکوری ڕۆژئاوا وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ تورکیا، هه‌روه‌ها قه‌راغێکی بچکۆله له ئه‌رمه‌نیستان و ئازه‌ربایجان، که زه‌خیره‌ی نه‌وت و گازه‌که‌یان هه‌ر ئێستاکه‌ش له ڵایه‌ن شیرکه‌ته گه‌وره ڕۆژئاواییه‌کان به تاڵان ده‌بردرێن، له باشور و له‌و به‌ری خه‌لیجه‌وه وڵاتانی قه‌ته‌ر و عه‌مان و ئه‌مارات و هه‌روه‌ها عه‌ڕه‌بستانی سعودیش.
1.2.5ئیزافه له‌وه: له مه‌نته‌قه‌که دو هێزی ئه‌تومی دیکه‌شی لێیه، له‌وانه دراوسێی هاومه‌رز پاکستان و له‌و ڵاوه‌تریش ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل. ئه‌گه‌ر ئه‌و دو وڵاته توندڕه‌وی ئه‌تۆمییان نه‌کردبا، ئه‌وی ئێران ڕای خه‌ڵکی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشا. بۆچی ده‌بێ ئێران به‌و هه‌مو مێژووه پڕ له شانازی و غوروره‌وه له گه‌ڵ ئه‌و دو وڵاته‌ی تر فه‌ڕقیان بخرێت?
1.2.6له ئاخره‌وه ده‌بێ بڵێین: که ئێران و ئیسڕائیل، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که په‌یوه‌ندی ئابورییان پێکه‌وه هه‌یه، دوژمنی یه‌کن. ئیسڕائیل هێزێکی ئه‌تومییه و له‌و باره‌وه له قۆناغێکی به‌رزی سه‌نعه‌تی دایه. ئێران تاکو ئێستا خاوه‌نی هیچ شتێک له‌م بابه‌ته‌دا نییه و له‌و قۆناغه نزیکیش نه‌بۆته‌وه. به‌م ده‌لیله ته‌هدید و هه‌ڕه‌شه دوڵایه‌نه‌کانی ئه‌م دو وڵاته له یه‌کتر له سه‌تحێکی نابه‌رابه‌ردایه. به‌م شێوه مه‌ترسی ته‌هدیدی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران زۆر گه‌وره‌تره له مه‌ترسی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل.
1.3 نه‌تیجه چی ده‌بێت و کێ ئه‌م کاره ده‌کات
1.3.1بۆ هه‌ر دولا گرینگی باسه‌که، باسی مان و نه‌مانه، هه‌ر دو باسه‌که‌ش به ته‌واوی جیاوازییان هه‌یه له گه‌ڵ یه‌کتر. که‌واته....
که‌واته چی? وڵامی وڵاته به هێزتره‌که له ڕوی مه‌نتیقی خۆیه‌وه به‌م پرسیاره به‌س یه‌ک شته، ئه‌ویش هێڕشی نیزامی و بۆردومانی ئێرانه!
1.3.2ڵایه‌نه به هێزتره‌کان: ئه‌مانه ئه‌مریکا و موته‌حیده‌کانی تریه‌تی، به‌م حیسابه وڵاته‌کانی ئه‌ندامی ناتۆ (به ئیتمینانه‌وه ئه‌م جاره‌ش وڵاتی بریتانیا له ڕه‌ده‌ی یه‌که‌م دایه) و هه‌ر وه‌ها چه‌ندین وڵاتی تری دێمۆکرات و غه‌یره دێمۆکڕاتیش له‌وانه موته‌حیده دژه تێرۆریزمه‌کانی ئه‌مریکا له مه‌نته‌قه و له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا، ئیسڕائیل شانبه‌شانی ئه‌مریکا. هه‌ر وه‌ک له خاڵی 1.1.6 له سه‌ره‌وه باسی لێ کرا.
کام ڵایه‌نه یه‌که‌م جار هێڕشه‌کان ده‌ست پێده‌کات? ئیسڕائیل له مانگی (شه‌شه‌می زایینی) ژوئێنی 1981 نیروگا ئه‌تۆمییه‌کانی عێڕاقی به ناوی Osirak، کاتێک که ئه‌و نیروگایانه له‌و کاته‌دا له ئاستی ئێستای نیروگاکانی ئێران‌دا بون، به ته‌نییایی و سه‌ربه‌خۆ بۆردومان کرد. بۆردومانی ئێران به‌ڵام ده‌بێت له کالیبر یا خۆ ئه‌ندازه‌ێکی گه‌وره‌تر و به‌رفراوانتردا بکرێت. تا ئێستا قسه له بۆردومانی نزیک 30 دانه نیروگای ئه‌تۆمی له ئێران ده‌کرێت. به‌ڵام ڕاپۆڕتێک له باره‌ی پلان و چۆنیه‌تی بۆردومانه‌کان له ڵایه‌ن ئه‌مریکاوه، له مه‌قاله‌ێک به ناوی Will iran be Next? (ئایا ئێران هه‌ده‌فی دواتره?) له نوسینی جیمز فاڵووز له سایتی The Athlantic بڵاو کراوه‌ته‌وه. ناوبراو له‌و مه‌قاله‌یه‌ده باسی 300 هه‌ده‌ف بۆ بۆردومان له ڵایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌کات. که ده‌کوترێ له‌و هه‌ده‌فانه 125 دانه‌یان، شوێنی ئه‌نبار کردن و دروست کردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی آ . ب . س “ ێن. یا خۆ (ABC Waffen)!
1.3.3ئیسڕائیڵ نه ته‌نیا ده‌توانێت به ته‌نیایی ئه‌م هێڕش و ئۆپێڕاسیونه گه‌وره به‌رێته پێش و به باشترین شێوه تێیدا سه‌رکه‌وێت، به‌ڵکو هێڕشی له‌مه گه‌وره‌تریش ده‌توانێت به‌ڕێوه ببات. به‌ڵام به هه‌مو ئه‌مانه‌شه‌وه: ئه‌م کاره شتێکی زۆر غه‌یره عه‌قڵانی ده‌بێت، که ئه‌گه‌ر ئێسڕائیڵ هه‌مو دوژمنایه‌تی و تۆڵه‌ی ئێرانیه‌کان به‌لای خۆیدا و به دژی خۆی بشکێنێته‌وه. به‌م جۆره ئه‌مریکاییه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له هێڕشه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن “ هه‌روه‌ها یه‌که‌مین هێڕشه‌کان له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌مریکا بۆخۆی به ته‌نییایی به ڕێوه‌ی به‌رێت و له کاناڵی تلویزیۆنی CNNیش ڕاسته‌وخۆ به خه‌ڵکی جیهانی نیشان بدات. ئه‌مه‌ی دوهه‌میان زۆرتر له هێڕشی ته‌بلیغاتی بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌کان و پرۆپاگه‌نده‌ی شه‌ڕ ده‌بێت، که ئه‌مه‌ش زۆر جار له شه‌ڕه‌کاندا پێویست و زه‌ڕورن.
2.شه‌ڕ به‌ڵام پڕۆنتۆ
دڕێژه‌ی هه‌یه.........!
کورته‌ێک له سه‌ر نوسه‌ر: پرۆفیسۆر جۆرج مێگڵ، پرۆفیسۆری فه‌لسه‌فه‌یه له دانشگای ڵایپتزیگی ئاڵمان. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ناوبراو زۆرتر گڕینگی و قورساییان ده‌خاته سه‌ر بریتین له: ئیرتیبات و مه‌عاشیڕه‌ت، جیهانگه‌رایی به‌کۆمه‌ڵ و تێرۆریزم.
سه‌رچاوه: http://www.heise.de/tp/r4/artikel/21/21802/1.html