گه‌ر به‌سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێرێم ئه‌وا راشکاوانه له‌دژی هاتنی تورکیام بۆ نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا‌و ناشمانه‌وێت کوردستان بکه‌ینه کێشه‌یه‌کی ئه‌وروپی‌و ئارامی له‌خۆمان تێکبده‌ین
awene.com
سارکوزی له‌میانه‌ی ئاخاوتنه‌که‌یدا ناوی "کوردستان"ی هێنا‌و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و ناتوانێت به‌منداڵه‌کانی بڵێت "سنووری ئه‌وروپا تا سوریا‌و عێراق درێژ ده‌بێته‌وه"، سارکوزی وتی "کاتێک که کێشه‌ی کوردستان بکه‌ینه کێشه‌یه‌کی ئه‌وروپی، ئێمه ناتوانین ئه‌وروپا پێشبخه‌ین، که‌واته له‌پێناو چه‌سپاندنی ئارامی جیهاندا، نابێت هه‌رگیز ئه‌وروپا بکوژین".
نیکۆلا سارکوزی کاندیدای سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت "گه‌ر به‌سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێرێم ئه‌وا راشکاوانه له‌دژی هاتنی تورکیام بۆ نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا‌و ناشمانه‌وێت کوردستان بکه‌ینه کێشه‌یه‌کی ئه‌وروپی‌و ئارامی له‌خۆمان تێکبده‌ین".
له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنیدا، سارکۆزی جارێکی‌تر به‌ئاشکرا دژایه‌تی خۆی بۆ بوون به‌ئه‌ندامی تورکیا له‌یه‌کێتی ئه‌وروپادا راگه‌یاند‌و وتی "به‌رفراوانکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کی بێ‌سنوور به‌مانای مردنی ئه‌وروپایه، تورکیا له1964ه‌وه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ‌و گفتوگۆی ئه‌وه‌دایه که ببێته ئه‌ندام، به‌ڵام وا ئێمه له2007ین‌و نه‌بووه‌و ئێستاش وه‌ختی ئه‌وه‌یه که راستی به‌تورکه‌کان پێبڵین: تورکیا به‌شێک نییه له‌ئه‌وروپا، به‌ڵکو له‌ئاسیای بچووکدایه".
سارکوزی له‌میانه‌ی ئاخاوتنه‌که‌یدا ناوی "کوردستان"ی هێنا‌و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و ناتوانێت به‌منداڵه‌کانی بڵێت "سنووری ئه‌وروپا تا سوریا‌و عێراق درێژ ده‌بێته‌وه"، سارکوزی وتی "کاتێک که کێشه‌ی کوردستان بکه‌ینه کێشه‌یه‌کی ئه‌وروپی، ئێمه ناتوانین ئه‌وروپا پێشبخه‌ین، که‌واته له‌پێناو چه‌سپاندنی ئارامی جیهاندا، نابێت هه‌رگیز ئه‌وروپا بکوژین".
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو 6/5، خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا ده‌ستپێده‌کات، کێبڕکێکه له‌نێوان دوو کاندیدایه، نیکۆڵا سارکوزی کاندیدای پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا (یه‌کێتی بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌لی)و (سێگۆلین رۆیال) کاندیدای پارتی سۆشیالیست. زۆربه‌ی راپرسییه‌کانیش ئاماژه
2007-04-27 19:48:37
18 ساڵ و 9 مانگ و 7 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان