به ده‌یان ڕۆڵه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستانی: به مه‌به‌ستی درێژه پێدان به ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیان هه‌ڵبژارد،پ س ک به چه‌پکه گوڵی سه‌ربه‌خۆییه‌وه پێشوازیان لێ ده‌کات.
به هۆی چالاکی به‌رده‌وامی سیاسی ودیپلوماتی و ڕێکخستنی ناوخۆیی پارتیمان پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له‌و ته‌مه‌نه کورته‌ی دامه‌زراندنیدا،به خۆشییه‌وه توانیومانه وه‌ک پارتێکی واقعی سیاسی کوردی خۆمان به جیهان وکوردستان بناسینین، ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنانه‌ی پارتیمان له هه‌ڵس وکه‌وتی سیاسی ڕۆژانه‌یدا توانوێتی باوه‌ڕێکی زۆر بدات به لاوانی سه‌ربه‌خۆخوازی کوردستان،
له ماوه‌ی 2 مانگ پێشه‌وه تا کاتی نووسینی ئه‌م پێشوازی نامه‌یه،به ده‌یان ڕۆڵه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان، به تایبه‌ت کچان و کوڕانی خۆیندکار و ڕۆشنبیرانی وڵاته داگیرکراوه‌که‌مان له شار‌و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پێوه‌ندیان به کۆمیسۆینی ده‌ره‌وه وناوخۆی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه گرتووه، ئاماده‌یی خۆیان بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆیی ده‌ربڕیوه،
له باشوری کوردستانیش که هه‌زاران کوردی ڕۆژهه‌ڵات له‌وێ ده‌ژین، ڕۆژانه ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات، تێکۆشه‌رانی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌سه‌ر ڕێنماییه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان چاوه‌ڕوانی هیندێک نۆێکاری پارتی سه‌ربه‌ستیی ده‌که‌ن له باشوری کوردستان،
هه‌روه‌ها به ده‌یان تێکۆشه‌ری به ناچار په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران له وڵاتانی ئوروپا‌و ئه‌مریکاو ئۆسترالیا پێوه‌ندیان به‌سه‌رکردایه‌تی پارتییمانه‌وه گرتووه،مانگێک پێش بووکه کۆمیته‌ی سویدی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان مان دامه‌زراند،هه‌روه‌ها له چه‌ندین وڵات به شێوه‌ی کاتی کۆمیته‌مان دامه‌زراندوه،له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا کۆمیته‌کانی پسک له وڵاتانی ئه‌مریکا وئوسترالیاو نه‌رویج ودانیمارک وبریتانیاو چه‌ند وڵاتی دیکه دا ده‌مه‌زرێن .
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: به پارچه گوڵی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی ونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌خێرهاتن وپێشوازی گه‌رم له هه‌ر تێکۆشه‌رێکی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌کات که پێوه‌ندی به ڕیزه‌کانی پارتییه‌وه ده‌کات ودرێژه به ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ڵێنی نه‌ته‌وه‌ییتان له‌گه‌ڵ نۆێ ده‌کاته‌وه که تا وه ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکرات ونه‌ته‌وه‌یی کوردستانی خه‌باته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌دارتر ده‌کات.
شاراوه نییه که به هۆی هه‌ل ومه‌رجێکی نه‌خوازراو که بۆ پارتیمان هاتووه‌ته پێشه‌وه، ده‌کرێ بڵیین به داخه‌وه که تا ئیستا خه‌باتی ئاشکراو به‌رچاومان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته،به‌ڵام ڕۆژانه به‌چرکه وکاتژمێر له گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆمان له پێوه‌ندیداین وئاگاداری هه‌رگۆڕانکاریه‌کین،له زۆربه‌ی شاروناوچه‌کانی کوردستان تراکت وبڵاوکراوه‌کانی پارتیمان له زانکۆ و شه‌قام و شۆێنه گشتییه‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین که به زووترین کات ناوه‌ندی خه‌باتمان بگوازینه‌وه ناوچه‌کانی کوردستان،
له ڕوانگه‌ی دیکه‌وه ده‌کرێ بڵێێن که ئاسۆ ڕوونه‌و‌گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه هه‌لێکی وامان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ که کاروانی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی خوازیمان به ئاشکرا له ناوچه‌و شه‌قامه‌کانی کوردستانی داگیرکراومان درێژه پێ بده‌ین. له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پشتیوانی نه‌ته‌وه‌یی زیاتری بۆ کۆکه‌ینه‌وه .
به ناوی کۆمیسۆێنی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،بانگێشه‌ی لاوانی کوردستان ده‌که‌ین چ له ناوخۆی وڵات وچ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێوه‌ندی به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه بگرن،با بتوانین له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێبازه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا وبه هه‌موومان درێژه به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه خۆیی بده‌ین ،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نه‌مامی سه‌ربه‌خۆیی زیاتر له نێۆ ده‌رون تاکی کوردی‌دا بچێنین.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به چاوێکی به‌رپرسایه‌تییه‌وه ده‌ڕوانێته خه‌باتی ڕابوردوی که‌سانێک که پێشتر له ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی خه‌باتییان کردوه،ڕابوردوی سیاسی خه‌باتیان له کوردستان له به‌رچاو ده‌گرێت ومافی ته‌مه‌ن درێژی خه‌باتی خۆیان پێ ده‌درێته‌وه.
ده‌توانن به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه پیوه‌ندی به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه بگرن.
ئیمه‌یل وناونیشانی تایبه‌تی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
.P.S.K. .PB 158 NORDSTRAND .1112. OSLO . NORWAY
www.psk2006.org .
[email protected].
[email protected]
ئیمه‌یلی کۆمیسۆێنی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
[email protected] ,
[email protected]
به‌شی ڕاگه‌یاندن وماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
[email protected],
[email protected] ،
[email protected]
کۆمیته‌ی سوید .
[email protected]،
[email protected]
کۆمیته‌ی کاتی نۆ‌رویژ ،
[email protected]،
[email protected]
ئیمه‌یلی پسک له باشوری کوردستان .
[email protected] ,
[email protected]
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ، یه‌کگرتوو بێت ڕێزه‌کانی تاک و لایه‌نه سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان ،
کۆمیسیۆنی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
16 ی بانه‌مه‌ڕی 2707 ی کوردی .