دوو کاندیدا بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا داوای دابه‌شبونی عێراق ده‌که‌ن
awene.com
جوزف بیدن سه‌رۆکی هه‌مان کۆمیته ده‌ڵێت" ئه‌م دابه‌شکردنه رێگه ده‌دات به دانیشتوانی هه‌ر یه‌ک له هه‌رێمه‌کان بڕیاریان به ده‌ست خۆیان بێت له سه‌ر کێشه‌ی پۆلیس‌و، په‌روه‌رده‌و، ئایین‌و هاوسه‌رگه‌ریی ( که هۆکاری سه‌ره‌کی تیکهه‌ڵقژانیانه). حکومه‌تی ناوه‌ندی فیدیرالیش کێشه هاوبه‌شه‌کان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، وه‌کو پاراستنی سنوره‌کان‌و دابه‌ش کردنی داهاتی نه‌وت".
ئێم. تی. سی ـ ڕۆب هۆتاکاینن: دوو کاندیدا بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا داوای دابه‌ش بو‌ونی عێراق بۆ سه‌ر سێ هه‌رێم ده‌که‌ن.
هه‌ر یه‌ک له سام براون بێک ( کاندیدای پارتی کۆماریی) و جۆزیف بیدن (کاندیدی دیموکراته‌کان) که هه‌ردوکیشیان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانن دابه‌ش بو‌ونی عێراق بۆ سه‌ر سێ هه‌رێم به چاره‌سه‌رێکی چاک ده‌زانن بۆ نه‌مانی جه‌نگی تایه‌فی.
براونبێک که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانه گوتی" من پشتیوانی له به‌رنامه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له عێراق ناکه‌م. ئه‌و ڕۆژه‌ی بکشێینه‌وه، ڕۆژی سه‌رکه‌وتنی ڕێکخراوی قاعیده‌یه. بیرۆکه‌ی یه‌ک ووڵات‌و سێ هه‌رێم ته نیا چاره‌یه‌کی سیاسی یه که له‌به‌ر ده‌ست دایه".
جوزف بیدن سه‌رۆکی هه‌مان کۆمیته ده‌ڵێت" ئه‌م دابه‌شکردنه رێگه ده‌دات به دانیشتوانی هه‌ر یه‌ک له هه‌رێمه‌کان بڕیاریان به ده‌ست خۆیان بێت له سه‌ر کێشه‌ی پۆلیس‌و، په‌روه‌رده‌و، ئایین‌و هاوسه‌رگه‌ریی ( که هۆکاری سه‌ره‌کی تیکهه‌ڵقژانیانه). حکومه‌تی ناوه‌ندی فیدیرالیش کێشه هاوبه‌شه‌کان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، وه‌کو پاراستنی سنوره‌کان‌و دابه‌ش کردنی داهاتی نه‌وت".
شایانی باسه کۆندالیسه رایس له وه‌ڵامی پرسیارێک دا که له‌مباره‌یه‌وه لێی کرابو شاری به غدای به ڕێگری له چه‌سپاندنی بیرۆکه‌ی دابه‌شکردنی عێراق بۆ سه‌ر سێ هه‌رێم دانا. ئه‌ویش چونکه به‌غدا تێکه‌ڵه‌یه‌که له زۆر گروپ له یه‌ک شاردا‌و، جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه کارێکی ساده نیه.
2007-05-01 12:43:17
18 ساڵ و 9 مانگ و 14 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان