له درێژه‌ی دیدرار و کـــــۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆکی پـــارتـی سه‌ربــــــــــــــــــــه‌ستیی، به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پ.س.ک دیداری له‌گه‌ڵ ڕێزدار دوکتۆر که‌مال که‌رکووکی، جێگری سه‌رۆکی په‌رلـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌مانی کوردستان ساز کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی باسی په‌نابه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و زۆر شتی تریش باسی لێوه کرا.
له میانه‌ی سه‌ردانه درێژخایه‌نه‌که‌ی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی بۆ باشووری کوردستان، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردنی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوچه‌کانی باشووری کوردستان، ئه‌مڕۆ 19 گه‌لاوێژی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 10.08.2006 به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستانی کرد.
سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی له لایان به‌ڕێز دوکتۆر که‌مال که‌رکووکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
له‌و دیداره ی به‌ڕێز باوه‌جانی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان! باسێکی تایبه‌تی بوو له‌سه‌ر هه‌ڵ و مه‌رجی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانیشتوو له ناوچه‌کانی باشووری کوردستان به گشتی و په‌نابه‌رانی ئۆردوگای قوشته‌په به تایبه‌تی.
سه‌ره‌تا له لایان به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی باسێکی کورت له سه‌رهه‌ل و مه‌رجی ژیانی په‌نابه‌رانی کورد له ساڵه‌کانی پێشوو له ئۆردوگای ئه‌ڵتاش وتا هاتنیان بۆ باشووری کوردستان ئاراسته‌ی کاک دوکتۆر که‌مال کرا.
ناوبراویش ڕایگه‌یاند که ئاماده‌یه بۆ هاوکاری کردنی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگه‌یاند که به‌و کوردانه ناڵێێن په‌نابه‌ر چوون ئه‌وان له‌سه‌ر خاک و زێدی خۆیان واته کوردستان ده‌ژین، له‌به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا کاک عارف پێشنیاری کرد که با ئه‌نجوومه‌نی په‌نابه‌ران سه‌ردانی په‌رله‌مان بکه‌ن و له نزیکه‌وه کێشه‌که‌ی خۆیان باس بکه‌ن، ڕێزدار دوکتۆر که‌مال پێشوازی له‌و پێشنیاره کرد و ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕی بۆ پێشوازی کردنیان.
19 گه‌لاوێژی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 10.08.2006