سه‌رۆکى کوردستان له په‌رله‌مانی ئوروپاوه : کێشه‌ى که‌رکوک ده‌بێ به پێى ده‌ستور چاره‌سه‌ر بکرێت ئه‌گینا ره‌وشه‌که ئاڵۆزتر ده‌بێت
Kurdistan TV
پاشان سه‌رۆک بارزانى له گه‌ڵ گرووپى ته‌نگژه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا له په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا کۆ بووه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له ره‌وشى که‌رکووک و چۆنیه‌تیی ئاساییکردنه‌وه‌ی و مادده‌ى سه‌د و چلى ده‌ستوورى عێراق کرا
KTV .. به داوه‌تێکى فه‌رمیى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا، دوێنێ سه‌رۆک بارزانى گه‌یشته بروکسلى پایته‌ختى ئه‌ورووپا و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپاوه پێشوازى لێ کرا.
پاشان سه‌رۆک بارزانى له گه‌ڵ گرووپى ته‌نگژه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا له په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا کۆ بووه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له ره‌وشى که‌رکووک و چۆنیه‌تیی ئاساییکردنه‌وه‌ی و مادده‌ى سه‌د و چلى ده‌ستوورى عێراق کرا و سه‌رۆک بارزانى ته‌ئکیدى کرده‌وه که کێشه‌ى که‌رکووک ده‌بێ به پێى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت و جێبه‌جێنه‌کردنى به پێى ده‌ستوور ده‌بێته هۆى ئاڵۆزبوونى زیاترى ره‌وشه‌که و ده‌ستێوه‌ردانى ئقلیمیش له مه‌سه‌له‌که، کێشه‌کان قووڵتر ده‌که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاسایشى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانى کوردستان له گه‌ڵ وڵاتانى ئیقلیمى لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که بوو.
شایانى باسه لیژنه‌ى ته‌نگژه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا که گارف ئیڤان سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات و نیک گرۆنۆ جێگریه‌تى، راپۆرت ده‌رباره‌ى ناوچه ته‌نگژه‌داره‌کانى دنیا پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتان و ناوه‌نده‌کانى لێکۆڵینه‌وه ده‌کات و تا ئێستا دوو راپۆرتى له سه‌ر کوردستان و عێراق بۆ وڵاتانى ئیقلیمى به تایبه‌تى له سه‌ر پرسى که‌رکووک ئاماده کردووه.
دوابه‌دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ش باڵیۆزى عێراق له به‌لژیکا بۆ به‌خێرهێنان سه‌ردانى سه‌رۆک بارزانى کرد و دواتریش سه‌رۆک بارزانى پێشوازى له چه‌ند ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا کرد.
2007-05-02 17:32:52
18 ساڵ و 9 مانگ و 9 کاتژمێر و 59 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان