ترۆریستان ونه‌یارانی گه‌لی کورد له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بار‌هه‌ڵگری مین ڕێژکراو له نزیکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا‌و 14 هاوڵاتی شه‌هید کرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
<

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 19 گوڵانی 2707ی کوردی کاتژمێری هه‌شتی به‌ره‌به‌یانی له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێکی مین ڕێژکراوی بارهه‌ڵگر،له سه‌ر شه‌قامی شه‌ست میتری له له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ کاروباری ناوخۆی حکومه‌تى کوردستان وئاسایشی گشتی شاری هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌یه‌کی به هێز ڕوویدا،که به داخه‌وه بووه به هۆی شه‌هید بوونی14هاو وڵاتی و 87بریندار.
ترۆریستان ونه‌یارانی گه‌لی کورد له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بار‌هه‌ڵگری مین ڕێژکراو له نزیکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا‌و 14 هاوڵاتی شه‌هید کرا.
تێرۆریستان و شه‌مشه‌مه کۆێره‌کانی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، وه‌ک پێشه‌یی هه‌میشه‌یان به دژی سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌لی کورد،ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 19 گوڵانی 2707ی کوردی کاتژمێری هه‌شتی به‌ره‌به‌یانی له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێکی مین ڕێژکراوی بارهه‌ڵگر،له سه‌ر شه‌قامی شه‌ست میتری له له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ کاروباری حکومه‌تى کوردستان وئاسایشی گشتی شاری هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌یه‌کی به هێز ڕوویدا،که به داخه‌وه بووه به هۆی شه‌هید بوونی 14هاو وڵاتی و 87بریندار.
به گۆێره‌ی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌کانی باشوری کوردستان، ئه‌و کاره‌ساته بێجگه له شه‌هید بوون و بریندار بوونی ئه‌و پۆڵه هاوڵاتیانه خه‌سارێکی زۆری مادیشی به دوادا بووه.
بۆ هیچ لایه‌ک شاراوه نییه که تروریستان ده‌یانه‌وێ به‌و کرده‌وه ناشیرینانه‌یان کارێکی وا بکه‌ن که ماده‌ی140 جێ به جێ نه‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌م ماده یاساییه‌وه ناوچه دابراوه‌کانی کوردستان نه‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر جۆگرافیای کوردستان، به‌ڵام دۆژمنان و نه‌یارانمان خه‌یاڵیان خاوه،باش له‌وه ئاگادارن که گه‌لی کورد له ته‌قینه‌وه تۆپ و فڕۆکه‌ی ئه‌وان به چۆکدا نه‌هاتووه وهه‌میشه له سه‌ر داوکارییه‌کانی خۆی سوور بووه وکۆڵی نه‌داوه.
به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌که‌ین، هیوای هه‌رچی خێرای چاک بوونه‌وه‌ی برینداره‌کان ده‌خوازین،
ڕووڕه‌شی ونه‌مان بۆ تروریستان و نه‌یارانی کوردستان.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
19 ی گوڵانی 2707 ی کوردی .
2007-05-02 09:39:08
18 ساڵ و 9 مانگ و 17 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان