ڕاگه‌یاندراوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی ڕوداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
باشوری کوردستان : وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ئارام ودیمۆکرات وئاشتی خواز،توانیوێتی سه‌رنجی زۆربه‌ی کومپانیاو سیاسه‌توانانی جیهانی بۆ کارکردن له کوردستان ڕاکێشێت،له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی ودیمۆکراتی ڕۆژانه له گه‌شه سه‌ندنی زیاتردایه،ئه‌وه‌ش وای کردوه که دوژمنانی ئازادی دیمۆکراتی چاویان به‌و سه‌رکه‌وته مه‌زنانه‌ی کوردستان نایه‌ت.
ڕاگه‌یاندراوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی ڕوداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر.
زۆر به داخ وکه‌سه‌ره‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت که ئه‌مڕۆ 19ی گوڵانی 2707 ی کوردی،تێرۆریستان وشه مشه‌مه کۆێره‌کانی ڕێگای ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی کوردستان،وه‌ک پێشه‌ی هه‌میشه‌یان به‌دژی سه‌رکه‌وتنه کانی گه‌لی کورد، دیسان ده‌ستی ڕه‌شی تاوانیان گه‌یانده‌وه هه‌ولێری پایتخه‌تی کوردستان،له ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگرکه به 800 کیلۆ تی ئین تی وتێزاب وماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی جیاواز،پۆلێکی دیکه‌ی ڕۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی کوردستانیان شه‌هید کرد‌و به ده‌یان که‌سیان بریندارکرد.
باشوری کوردستان : وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ئارام ودیمۆکرات وئاشتی خواز،توانیوێتی سه‌رنجی زۆربه‌ی کومپانیاو سیاسه‌توانانی جیهانی بۆ کارکردن له کوردستان ڕاکێشێت،له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی ودیمۆکراتی ڕۆژانه له گه‌شه سه‌ندنی زیاتردایه،ئه‌وه‌ش وای کردوه که دوژمنانی ئازادی دیمۆکراتی چاویان به‌و سه‌رکه‌وته مه‌زنانه‌ی کوردستان نایه‌ت.
گه‌لی کوردمان له باشوری کوردستان،له پاش پرۆسه‌ی ئازادی ئێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی ڕوخاو، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ئه‌و شار‌و ناوچانه‌ی وه‌ک که‌رکوک وچه‌ندین ناوچه‌ی دیکه که وا له‌مێژ ساڵه له سه‌ر جۆگرافیای کوردستان دابڕابوون،له سیاسه‌تێکی ژیرانه‌و دوورله تووند وتێژی وله ڕێگه‌یه‌کی یاساییه‌وه بهێنێته‌وه سه‌رجۆگرافیایی کوردستان،ئاکامی هه‌وڵه‌کانی سیاسه‌توانانی باشوری کوردستان توانرا وه‌ک ماده‌یه‌کی ده‌ستوری له یاسای ئێراق که‌به ماده‌ی 140 ی ناودێر ده‌کرێ بگونجێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت،دوژمنان باش ده‌زانن که‌وا سه‌رده‌می به جێ گه‌یاندنی ئه‌و ماده‌یه نزیک بووه‌ته‌وه،
تێروریستان ده‌یانه‌وێ به‌وکرده‌وه ناشیرینانه‌یان کارێکی وا بکه‌ن که ماده‌ی140 جێ به جێ نه‌کرێت، بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌م ماده یاساییه‌وه ناوچه دابراوه‌کانی کوردستان نه‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر جۆگرافیای کوردستان، به‌ڵام دۆژمنان ونه‌یارانمان خه‌یاڵیان خاوه،باش له‌وه ئاگادارن که گه‌لی کورد له مێژ ساڵه له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه تۆپ وفڕۆکه وکیمیابارانی ئه‌وان به‌ربه‌ره‌کانی کردوه‌و به‌چۆکدا نه‌هاتووه، هه‌میشه له سه‌ر داوکارییه‌کانی خۆی سوور بووه وکۆڵی نه‌داوه. ئیستاش به‌وکرده‌وه دڕندانه‌و قیزه‌ونانه یان ته‌نیا مێژویه‌کی ڕه‌شی دیکه بۆ خۆیان تۆمار ده‌که‌ن،خۆیان ڕوبه‌ڕوی نه‌فره‌ت وبێزاری زیاتری گه‌لی کورد و ئاشتی خوازانی جیهان ده‌که‌ن،جه‌ماوه‌ری کوردستانیش سه‌ره‌ڕای دانی خه‌ساره‌تێکی زۆرگیانی و مادی، به پێچه‌وانه‌ی خواستی دوژمنان و تیرۆریستان به چۆکدا نایه‌ن، به‌شکو زیاتر هانده‌ر ده‌بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌کانی کوردستان.
ئێمه وه‌ک سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندام وهاوبیرانمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌که‌ین،هیوای هه‌رچی خێراتری چاک بوونه‌وه‌ی برینداره‌کان ده‌خوازین،
بژی کوردستانی ئازاد وئاشتی خواز ، مردن ونه‌مان بۆتێروریستان ونه‌یارانی کوردستان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
19 ی گوڵانی 2707 ی کوردی. 9.5.2007 زاینی .
www.psk2006.org
2007-05-17 15:45:24
16 ساڵ و 10 مانگ و 22 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان