
له ڕۆژی 17 ی بانه‌مه‌ری 2707 ی کوردی هه‌وال ده‌گاته خۆێندکارانی زانکۆ که جێگری گشتی به‌رپرسی پارێزگاری له زانکوی ڕازی کرماشان ده‌ست درێژی جنسی کردووه‌ته سه‌ر کچه خۆێندکارێک ،
له 17 ی بانه‌مه‌ڕه‌وه تا کاتی نووسیینی ئه‌م هه‌واڵه که 20 بانه‌مه‌ڕه واته 4 ڕۆژی ته‌واوه به‌رده‌وام خۆێندکارانی به‌شی هوونه‌ری وئه‌ندازیاری زانکۆ به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی ڕێژیم له ناو زانکۆ خۆپێشاندانی به‌رده‌وامیان ده‌ست پێ کردوه ، به‌ڵام تا ئیستا ئاخوندی ناوزانکۆ که ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه نه‌گیراوه.
ئاخوندان که خۆیان به نۆێنه‌ری خوای مه‌زن ده‌زانن و ڕێنۆێنی گه‌نجان ده‌که‌ن که پارێزگای له ئاینی ئیسلام بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕه‌وشت و کرداری خۆیانه ، ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه که کرده‌وه‌ی وا له زانکۆ و خۆێندنگاو شۆێنه گشتیه‌کان ڕوو ده‌دات ، به ده‌یان جار به‌و شێوه کاری خۆیان ئه‌نجام داوه‌و، پاشان کچه بێده‌سه‌ڵاته‌که‌شیان داوه‌ته دادگا‌و به سه‌نگباران گیانیان لێ سه‌ندووه، ئایا ئه‌مانه تا که‌ی وچۆن ده‌توانن به‌م کرده‌وه ناشیرینانه‌یان درۆ‌و ده‌له‌سه‌که‌یان له‌نێۆ خه‌ڵکدا بشارنه‌وه .
ڕۆژانه به تۆمه‌تی باش نه‌پۆشینی له‌چکی سه‌ر و هه‌روه‌ها له به‌رکردنی کراسی قؤڵکور ده‌یان کوڕ و کچ ده‌گیرێن و سزا ده‌درێن ،به‌ڵام له‌م جۆره جه‌نایه‌تانه‌ی خۆیان که‌س له گوڵ کاڵتریان پێ ناڵێن ، بۆ خۆیان ئه‌م کرده‌وانه به فتوا حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن،
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ووێنه‌کان مالپه‌ڕی موکریان نیوز ، هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ خۆێندکاری زانکۆ، ح. ع
2007-05-01 10:19:55
18 ساڵ و 9 مانگ و 17 کاتژمێر و 12 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان