کۆماری ئیسلامی ئێران عه‌ره‌به ئه‌هوازییه‌کان بۆ شه‌ڕی ئیسڕایل ده‌نێرێته لوبنان.
پ.س.ک
کۆماری ئیسلامی ئێران که هه‌میشه پاڵپشتی حزب و ڕێکخراوه گه‌لێکی وه‌ک حزبوڵا بووه، ناتوانێ ئێستا به ئاسانی پشت له حزبوڵا بکات و هیچ جۆره کۆمه‌گییه‌ک به‌و حزبه نه‌کات.
کۆماری ئیسلامی ئێران که هه‌میشه پاڵپشتی حزب و ڕێکخراوه گه‌لێکی وه‌ک حزبوڵا بووه، ناتوانێ ئێستا به ئاسانی پشت له حزبوڵا بکات و هیچ جۆره کۆمه‌گییه‌ک به‌و حزبه نه‌کات، له هه‌مان کاتدا ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی چاویان کردۆته‌وه، ئاخۆ کۆماری ئیسلامی ئێران له پلانی دایه به چی شێوازێ کۆمه‌گی حزبوڵا بکات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوی به‌ره‌ی دێموکراتیکی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌هواز، کۆماری ئیسلامی ئێران, عه‌ره‌به ئه‌هوازییه‌کانی ناو سوپاسی پاسدارانی ئێران ده‌نێرێته باشوری لوبنان، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ئیسرایل بکه‌ن.
شایه‌نی گوتنه کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پالپشتی کردنی حزبوڵا و شه‌ڕکردن دژی ده‌وڵه‌تی ئیسڕایل عه‌ره‌به ئه‌هوازییه‌کان به پاره ڕه‌وانه‌ی لوبنان ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به بڕی ٧٥٠ ٠ دۆلار بۆ هه‌ر که‌سێ که ئاماده‌ی خۆ به‌ختکردن بێ.
2006-08-11 01:03:19
19 ساڵ و 6 مانگ و 2 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئه‌رشیڤ