چاڵه‌نه‌وتێکی تر له‌کوردستان دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی):
وتیشی: ئاماده‌کاری کراوه بۆئه‌وه‌ی نه‌وته به‌رهه‌مهێنراوه‌که بگوازرێته‌وه تا له بازاره ناوخۆییه‌کانی عیراق بفرۆشریت به پاڵاوگه‌کانی ناوخۆ، هه‌رچه‌نده به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه پێده‌چێت نرخی نه‌وت له‌بازاره‌کانی ناوخۆی عیراق له‌وه که‌متربێت که له‌بازاڕه‌کانی نه‌وتی جیهاندا هه‌یه.
له‌م رۆژانه‌دا چاڵه‌نه‌وتێکی دیکه له‌کوردستان دۆزرایه‌وه، که‌رۆژانه ده‌توانێت بڕی20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت.
له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز هێلچ ئایدی به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ )ی نه‌رویجی ئاشکرایکرد: چاڵێکی دیکه‌ی نه‌وتیان له کێڵگه‌ی نه‌وتی تاوکی دۆزیوه‌ته‌وه، که ئه‌و ناوچه‌یه‌ش گوندێکه ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری زاخۆوه، وتیشی: ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستکردنی گه‌شبینییه‌کی زیاتر به‌وه‌ی نه‌وتی زیاتر هه‌یه له‌وه‌ی که‌پێشتر چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
ئایدی ئاشکراشیکرد: ده‌رهێنانی نه‌وت له‌کێڵگه‌ی نه‌وتی تاوکی هێشتا له‌قۆناغی تاقیکردنه‌وه‌دایه، تاقیکردنه‌وه سه‌ره‌تایییه‌کانیش بۆده‌رهێنانی نه‌وت به‌سه‌رکه‌وتویی ئه‌نجامدراون، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌کۆتایی ئه‌مساڵدا کۆمپانیاکه بتوانێت رۆژانه زیاتر له 20هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت.
وتیشی: ئاماده‌کاری کراوه بۆئه‌وه‌ی نه‌وته به‌رهه‌مهێنراوه‌که بگوازرێته‌وه تا له بازاره ناوخۆییه‌کانی عیراق بفرۆشریت به پاڵاوگه‌کانی ناوخۆ، هه‌رچه‌نده به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه پێده‌چێت نرخی نه‌وت له‌بازاره‌کانی ناوخۆی عیراق له‌وه که‌متربێت که له‌بازاڕه‌کانی نه‌وتی جیهاندا هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد: پێویسته پێداچوونه‌وه به‌و رێکه‌وتننامه‌یه‌دا بکرێت که له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا کردوویه‌تی، تابزانرێت ئایا له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وتی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌گونجێت که به‌نیازه بڕیاردان له‌سه‌ر کاروباری نه‌وت له‌ده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا بهێڵدرێته‌وه.
2007-05-09 21:44:48
18 ساڵ و 9 مانگ و 5 کاتژمێر و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان