نه‌وتی کوردستان ده‌چێته بازاره‌کانی جیهانه‌وه
awene
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی (دی.ئێن.ئۆ) له‌وانه‌یه کێشه بنێته‌وه له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم‌و حکومه‌تی مه‌رکه‌زی له به‌غدا، چونکه گرێبه‌ستی کۆمپانیاکه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم دایه که ناوچه‌یه‌کی نیسبه‌ته‌ن ئارامه‌و، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا دا نیه.
فاینانشیاڵ تایمز : پاش 35 ساڵ کۆنترۆڵی نه‌وت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه, کۆمپانیای (دی.ئێن.ئۆ)ی نه‌رویجی ڕ‌وژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند که ده‌ست ده‌کات به ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان. ئه‌مه‌ش سیمبۆلێکه بۆ هێنانه‌وه‌ی کۆمپانیا بیانیه‌کان بۆ عێراق.
کۆمپانیا مه‌زنه کێبڕیکێ کاره‌کان له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌زمونه‌کانی ئه‌م کۆمپنیایه‌یه ده‌که‌ن، چونکه به په‌رۆشن بۆ بڕی سێهه‌م ڕیزێرڤی نه‌وتی جیهان، به‌ڵام نائارامی‌و نا ئاماده‌کاری قانونی ڕێگر بوه له به‌ر ده‌میاندا.
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی (دی.ئێن.ئۆ) له‌وانه‌یه کێشه بنێته‌وه له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم‌و حکومه‌تی مه‌رکه‌زی له به‌غدا، چونکه گرێبه‌ستی کۆمپانیاکه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم دایه که ناوچه‌یه‌کی نیسبه‌ته‌ن ئارامه‌و، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا دا نیه.
مه‌سه‌له‌ی دابه‌شکردنی نه‌وت بووه‌ته خاڵێکی گرنگ له کۆمه‌ڵگه‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی عێراقدا. گرێبه‌سته سه‌ربه‌خۆکانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانیه‌کان ترسی ئه‌وه‌ی دروستکردوه، کورد بگاته ئاستی ئابوریه‌کی به‌هێز و له عێراق جیاببێته‌وه.
هێلگه ئه‌یدی سه‌رۆکی جێبه‌جێکه‌ری کۆمپانیاکه ووتی"ئێمه ئاماده‌ین بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، به‌ڵام هه‌رگیز پێشبینیمان نه‌ده‌کرد دوو ساڵ پاش بیر لێدان بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی نه‌وت ده‌ر بهێنین".
ئه‌م کۆمپانیایه له مانگی 6ی 2004دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم دا ئیمزا کردوه‌و, بیری ته‌وکێی له سالی 2005 دا دۆزیه‌وه.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که به‌نیازن له داهاتی نه‌وته‌که به‌شی ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق بده‌ن.
شایانی باسه به‌رهه‌می ئه‌م بیره نه‌وته 15000 به‌رمیله له‌ڕۆژێکدا
2007-05-11 15:51:47
18 ساڵ و 9 مانگ و 11 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان