شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەدیهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانیی خەون و ئومێدی هەموو تاکێکی کوردە

به‌هره‌وه‌ر مه‌رزانى
بەدیهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانیی خەون و ئومێدی هەموو تاکێکی کوردە

بەرەنجامی ئەو هەموو خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەی گەلەکەمان ئەمڕۆ لەبەشێکی خاکی نیشتماندا گەلەکەمان خاوەن حکومەت و ڵەرلەمانێکی هەڵبژێردراوەو نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی باشووری کوردستان دەکات و هەوڵی جددی دەدات بۆ زیاتر ناساندنی کێشەی رەوای گەلی کورد بەدونیا وەک گەل و نەتەوەیەک بەتایبەتیش کاتێک سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان لەنێو کۆڕو کۆبوونەوەی وڵاتە گەورەکاندا بەزمانی شیرینی کوردی وتارەکانیان ئاراستەی جەماوەر دەکەن و بەگوێی خەڵکی هەموو دونیادا دەچرڵێنن کە ئێمەش خاوەن نیشتمانێکی داگیرو دابەشکراوین و دەبێ

بەدیهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانیی خەون و ئومێدی هەموو تاکێکی کوردە


ئەگەر چاوێک بەمێژووی دوورو درێژوو ڵڕ سەروەری گەلەکەماندا بگێڕین ڵڕە لەخەبات و تێکۆشان و قوربانیدان لەڵێناو ئازادی و سەربەخۆیی نیشتمانەکەماندا، کە بەدرێژایی ئەو مێژووە گەلەکەمان لەبەرخودان نەوەستاوەو بەسەدان و بگرە بەهەزاران لەسەرکردەو رۆڵەکانی لەڵێناو سەربەخۆیی کوردستاندا بەخشیوەو هیچ کاتێک لەڵێناو داخوازییە رەواکانیدا سڵی نەکردۆتەوەو سازشی لەسەر نەکردوون .

دوای زیاتر لەدەیەو نیوێک لەرزگاری بەشێکی زۆری خاکی باشووری نیشتمان و دوای لەگۆڕنانی دڕندەترین و سەرسەختترین دوژمنی گەلەکەمان لەلایەن سوڵای هاوڵەیمانانەوە ڵرسە سیاسییەکانی کورد بەرەو ئاقارێکی ترو جیهانێکی فراوانتر هەنگاویان هەڵێناوەو رۆژ لەدوای رۆژیش ڵرسەکان زەقترو گەورەتر دەبنەوە بەڕووی دونیاداو وڵاتانی دونیاو بەتایبەتیش زلهێزەکان تارادەیەکی باش سۆزیان بەرامبەر ئەو هەموو مەینەتیانەی گەلەکەمان جولاوە کە لەماوەی داگیرکاری کوردستاندا روو بەرووی گەلەکەمان بوونەتەوە .

بەرەنجامی ئەو هەموو خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەی گەلەکەمان ئەمڕۆ لەبەشێکی خاکی نیشتماندا گەلەکەمان خاوەن حکومەت و ڵەرلەمانێکی هەڵبژێردراوەو نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی باشووری کوردستان دەکات و هەوڵی جددی دەدات بۆ زیاتر ناساندنی کێشەی رەوای گەلی کورد بەدونیا وەک گەل و نەتەوەیەک بەتایبەتیش کاتێک سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان لەنێو کۆڕو کۆبوونەوەی وڵاتە گەورەکاندا بەزمانی شیرینی کوردی وتارەکانیان ئاراستەی جەماوەر دەکەن و بەگوێی خەڵکی هەموو دونیادا دەچرڵێنن کە ئێمەش خاوەن نیشتمانێکی داگیرو دابەشکراوین و دەبێ رۆژێک دابێ وەکو هەموو ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ ئێمە لەلای ئەوان بەئازادانە دەدوێین خاوەنی کیان و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان بین .
ئەگەرچی دوژمنان و داگیرکەرانی نیشتمانەکەمان لەهەموو لایەکەوە لەبۆسەدان بۆ تێکدانی باری ئارامی کوردستان و شکست ڵێهێنان بەو دەسکەوتانەی کە لەئەنجامی قوربانیدان و تێکۆشانی دەیان ساڵەی خەڵکی ئازادیخوازی گەلەکەمان هاتوونەتەدی، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دەبێ داگیر کەران و دوژمنانی گەلەکەمان و ئازادی و دیموکراتی ئەوە باش بزانن کەورەو هێزی لەبن نەهاتووی خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان زۆر لەوە زیاترە کە ئەوان بتوانن بەکارە دوژمنکارەکانیان بیڕوخێنن .و کردەوە چەڵەڵەکانیشیان زیاتر سورمان دەکات لەسەر خەباتمان لەڵێناو هێنانەدی تەواوی مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان و گێڕانەی بست بەبستی خاکی داگیرکراوی وڵاتەکەمان بۆسەر نیشتمانی دایک تا بەدیهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانیی کەخەون و ئومێدی هەموو تاکێکی کوردە .
2007-05-14 19:04:08

18 ساڵ و 9 مانگ و 8 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©