خه‌لیلزاد : تاوتوێی سه‌پاندنى سزاى دیکه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌که‌ین
Kurdistan TV
خه‌لیلزاد له لێدوانێکى له باره‌گاى رێکخراوى نێوده‌وڵه‌تى گوتى حکوومه‌تى ئێران پابه‌ند نه‌بووه به بڕیاره‌کانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش، و روونبۆته‌وه ئه‌وه‌ى تاکو ئێستا کردومانه کاریگه‌ر نه‌بووه بۆیه ده‌بێت کارى زیاتر بکه‌ین و کاتى ئه‌وه‌ش هاتووه فشارى زیاتر بخه‌ینه سه‌ر ئێران تاکو به حیساباتى خۆیدا بچێته‌وه.
KTV - پاش ئه‌وه‌ى پشکنه‌رانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى له راپۆرتێکیاندا ئێرانیان به‌وه تۆمه‌تبار کرد که داواکارییه‌کانى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به راگرتنى پرۆسه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم پشتگوێ خسته‌وه و هه‌روه‌ها کۆسپیشى خستۆته به‌رده‌م کارى پشکنه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى .
زه‌لماى خه‌لیلزاد باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له یوئێن رایگه‌یاند حکوومه‌ته‌که‌ى تاوتوێ سه‌پاندنى سزاى دیکه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌کات.
خه‌لیلزاد له لێدوانێکى له باره‌گاى رێکخراوى نێوده‌وڵه‌تى گوتى حکوومه‌تى ئێران پابه‌ند نه‌بووه به بڕیاره‌کانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش، و روونبۆته‌وه ئه‌وه‌ى تاکو ئێستا کردومانه کاریگه‌ر نه‌بووه بۆیه ده‌بێت کارى زیاتر بکه‌ین و کاتى ئه‌وه‌ش هاتووه فشارى زیاتر بخه‌ینه سه‌ر ئێران تاکو به حیساباتى خۆیدا بچێته‌وه.
جێگاى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له ماوه‌ى یه‌ک ساڵدا به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى ئێران به داواکارییه‌کانى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به راگرتنى پرۆسه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم دوو بڕیارى به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌رکردوه و سزاى به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.
2007-05-12 08:47:04
18 ساڵ و 9 مانگ و 18 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان