خۆرهه‌ڵات نیوز:, نۆ که‌شتیی سه‌بازی ئه‌مریکا گه‌ێشتنه که‌نداو
خۆرهه‌ڵات نیوز:
له لایه‌کی دیکه‌وه چاودێرانی سیاسی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکایان له پێناو ته‌واو بوونی ده‌رفه‌تی 60 رۆژه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لێکداوه‌ته‌وه
خۆرهه‌ڵات نیوز: نۆ که‌شتی سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دوێنی گه‌یشتنه ئاوه‌کانی که‌نداو.
ئاژانسی ده‌نگوباسی "رۆیته‌رز" له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه: نۆ که‌شتی سه‌ربازیی ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی به‌شداری له مانوڕێکی سه‌ربازیی به‌رفراوان بۆ پاڵپشتی له هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌که له رێگه‌ی ته‌نگه‌ی "هورمز"ه‌وه گه‌یشتنه ئاواه‌کانی که‌نداو.
سه‌رچاوه‌که هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه کردووه: دوو که‌شتی له‌و نۆ که‌شتییه ئه‌مریکییه فرۆکه هه‌ڵگرن و به بێ هیچ ئاسته‌نگێک له ته‌نگه‌ی ناوبراو تێپه‌ڕبوونه که ئه‌مه‌ش به مه‌ترسییه‌کی مه‌زن بۆ سه‌ر ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌درێت ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه‌کانی نه‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه چاودێرانی سیاسی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکایان له پێناو ته‌واو بوونی ده‌رفه‌تی 60 رۆژه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لێکداوه‌ته‌وه به‌ڵام ژنه‌راڵ "کۆین کۆئین" فه‌رمانده‌ی ئه‌و نۆ که‌شتییه سه‌ربازییه ده‌ڵێت ئه‌و که‌شتیانه ته‌نیا بۆ مانوڕێکی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌که کراون.
2007-05-14 14:41:04
18 ساڵ و 9 مانگ و 12 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان