تێراژێدیایه‌کی تاڵ و ئاسۆیه‌کی ناروون!
چنوور مێهرپه‌روه‌ر
له زۆر شوێن په‌نابه‌ران نا‌وێرن بڵێن کوردن و خۆیان وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌ناسێنن. به ده‌یان نموونه هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ساحێب ماڵ یان ساحیب کار زانیویانه کوردن، ده‌ری کردوون. هه‌ر بۆیه هه‌مووی ئه‌و گرفتانه، ته‌ئ‌سیرێکی یه‌کجار خراپی له باری رۆحی یه‌وه له سه‌ریان داناوه. ته‌نانه‌ت منداڵه‌کانیش به هۆی باس کردنی له راده‌به‌ده‌ری موشکیلاته‌کان له لایه‌ن دایک و باوکه‌کانه‌وه، دونیای شیرینی مندالی یان لێ ون بووه و به بێ دلخوازی خۆیان چوونه‌ته دونیایه‌کی پڕ له گرفت.
تێراژێدیایه‌کی تاڵ و ئاسۆیه‌کی ناروون!
دایکێک منداڵه ته‌مه‌ن 4 ساڵه‌که‌ی که له تورکیه له دایک بوه، بۆ ناونووسی ده‌باته دایه‌نگه. کاتێک داوای ناسنامه‌ی لێ ده‌که‌ن،دایکه‌که هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کێشێ و ده‌ڵێ: ناسنامه‌ی نیه. منداڵه‌کانی دیکه‌شم که له عێراق له دایک بوون، بێ ناسنامه‌ن. ته‌نانه‌ت خۆم و هاوسه‌ره‌که‌شم که پتر له 20 ساڵه ئێرانمان به جێ هێشتووه وله کاتی گۆرینی ناسنامه له‌وێ نه‌بووین، ئێستا بێ ناسنامه‌ین. فه‌رمانبه‌ره‌که به سه‌رسوورمانه‌وه، پێکه‌نینێک له سه‌ر لێوی ده‌نیشێ و ده‌ڵێ: چ بنه‌ماڵه‌یه‌کی بێ ناسنامه!!!! سه‌یره له‌بنه‌ماڵه‌یه‌ک دا له دایک بووی 3 وڵاتی تێدایه به‌ڵام هیچیان ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یان نیه.
لاوێکی 20 ساڵه: "یه‌کێک له گه‌وره‌ترین نیگه‌رانییه‌کانی من ئه‌وه‌یه که نه‌متوانیوه درێژه به خوێندن بده‌م. وه‌زعی تایبه‌تی دایک و باوکم له لایه‌ک و به‌رته‌سک بوونی یاسا بۆ درێژه دانی خوێندن ئه‌و فورسه‌ته‌ی لێ سه‌ندووم که وه‌ک هه‌موو گه‌نجێکی ئاسایی درێژه به خوێندن بده‌م. کاتێک لێم ده‌پرسن چه‌ندت خویندوه? پێم عه‌یبه وڵام بده‌مه‌وه. کێ به‌رپرسیاره له به‌رامبه‌ر دواکه‌وتووییم له ژیان و خوێندن دا.......?????"
منداڵێکی دیکه روو له دایکی ده‌کا و ده‌ڵێ:?" فه‌رقی ئێمه له گه‌ڵ په‌نابه‌رانی دیکه‌ی ئێرانی چیه? بۆ ئه‌وان ده‌ڕۆن و له‌م وه‌زعه رزگاریان ده‌بێ و ئيمه هه‌روا لێره‌ین? له ناکاو له دوونیای ئالۆزی په‌نابه‌ری دێته ده‌ر و ئاوات ده‌خوازێ و ده‌لێ: خۆزگه منیش وه‌ک هاواڵه‌کانم ژوورێکی تایبه‌ت به خۆم بوایه و له‌وێدا به که‌یفی خۆم یاریم کردایه.!!!
باوکێک ده‌ڵێ: تا که‌ی ده‌بێ رووره‌شی منداڵه‌کانم بم. که‌ی له‌م دۆزه‌خه رزگارمان ده‌بێ.
یه‌کێ دیکه شادمان له‌وه‌ی پاش ماوه‌یه‌کی زۆر گه‌ڕان به دوای کاردا توانیویه کارێک بدۆزێته‌وه، ته‌نیا 3 رۆژ به سه‌ر کارکردنیدا تێ ناپه‌رێ، ساحێب کاره‌که‌ی هه‌ر که ده‌زانێ کورده له سه‌ر کار ده‌ری ده‌کا.
پیاوێکی ته‌مه‌ن 53 ساڵه که بۆ بژێوی منداڵه‌کانی ناچاره پتر له 14 سه‌عات له رۆژ دا کار بکا ده‌ڵێ: به هه‌زار زه‌حمه‌ت توانیومه کرێکاری په‌یدا بکه‌م به‌ڵام به هۆی ئه‌وه ده‌زانن په‌نابه‌رم و مافی کارکردنم نیه، یه‌ک له سێی حه‌ق ده‌ستم ده‌ده‌نێ.
ئه‌مه ته‌نیا وێنه‌یه‌کی بچووک له‌و گرفتانه‌یه که په‌نابه‌رانی ناسراو به شومالی عێراق له تورکیه له گه‌ڵی به‌ره‌وروون.
ماوه‌ی نزیک به 6 ساڵه ئه‌و په‌نابه‌رانه که پيشتریش زۆربه‌یان له عێراق په‌نابه‌ر بوون و به هۆی کارنه‌کردنی UNHCR و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و تیرۆر کردنی مو‌خالێفان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به ناچار رێگای تورکیه یان گرته به‌ر، به‌ڵام به داخه‌وه لێره‌ش ده‌ست به سه‌ر کراون.
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌م په‌نابه‌رانه پتر له 10 ساڵ له ته‌مه‌نی خۆیان له پێناو ئازادی گه‌له‌که‌یان و خه‌بات بۆ دابین بوونی ئازادی و دیمۆکراسی له وڵاته‌که‌یان ته‌رخان کردوه. ته‌ک ته‌کی ئه‌م په‌نابه‌رانه ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه که گیانیان له مه‌ترسی دا بووه‌هه‌ر بۆیه له لایه‌ن UNHCR له تورکیه به فه‌رمی وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌رگیراون و به‌رگه‌ی قبووڵی یان دراوه‌تێ به بێ ئه‌وه‌ی که‌مترین مافی په‌نابه‌ری یان پێ ره‌وا ببینرێ. ئه‌وه له کاتێک دایه که تا ئێستاش له لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیه‌وه وه‌ک په‌نابه‌ر نه‌ناسراون. هه‌ر بۆیه ئه‌م وه‌زعییه‌ته هه‌ل و مه‌رجێکی زۆر دژوار و دڵته‌زێنی بۆ ئه‌م په‌نابه‌رانه خوڵقاندوه.
مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌و و گوێ نه‌دانی UNHCRبه داخوازی یه‌کانیان، هه‌روه‌ها دابین نه‌کردنی خزمه‌تگوزاری یه پزیشکی،داوده‌رمان و بێهداشتی یه‌کان بۆ ئه‌وان، زه‌ختێکی یه‌کجار زۆری له سه‌ر یان داناوه. هه‌زینه‌ی دوکتۆر و دا‌و و ده‌رمان له تورکیه ئه‌وه‌نده له سه‌ره‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی تورکیه‌ش به بێ بوونی کارتی بیمه توانای چوونه نه‌خۆشخانه و دابین کردنی ده‌رمانیان نیه چ بگا به‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له باری ماڵییه‌وه له هه‌ل و مه‌رجێکی زۆر دژواردان.
گرفتێکی دیکه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی گیانی یه. ترس له گرتن و دیپۆرتی بۆ ئێران وه‌ک مۆته‌که‌یه‌ک باڵی به سه‌ر هه‌موو ماڵێک دا کێشاوه. له ماوه‌ی ئه‌م 6 ساڵه‌دا به ده‌یان مه‌وردی لێدان، کوشتن و دیپۆرت کردنه‌وه هاتۆته پێش. به‌ڵام به داخه‌وه له زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا UNHCR خۆی لێ به ساحێب نه‌کردوون.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیمکاناتی ژیان رۆژ له دوای رۆژ په‌ره ده‌ستێنێ، به‌ڵام زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی نیشته‌جێ له تورکیه، له خراپترین خانوودا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و خانوانه په‌نابه‌رانی تێدا ده‌ژین شێ دار و کۆنن. که‌م نین ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی له چه‌ند سه‌ر خێزان پێک هاتوون و پتر له 5 ساڵه له یه‌ک ژووری بچووک و ته‌نگ و تروسک دا ده‌ژین.
فشاری له راده‌به‌ده‌ری ژیان و بێ ئیمکاناتی، نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی روون بۆ داهاتوو، وه‌زعییه‌تی ناله‌باری بێهداشتی و ده‌س رانه‌گه‌یشتن به داوده‌رمان و.... زۆرجار پاڵ به په‌نابه‌رانه‌وه ده‌نێ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌کی پایه‌دار و به‌رده‌وام، به تێکرا بچنه به‌ر ده‌رکی ئۆفیسیUNHCR له ئانکارا و ناره‌زایه‌تی خۆیان به نیسبه‌ت ئه‌و وه‌زعییه‌ته ده‌رببڕن، به‌ڵام هه‌ر جار UNHCR له جێگای گوێدان به قسه‌کانیان، ده‌سبه‌جێ پۆلیسی دژه شۆرشیان دێننه سه‌ر و وه‌به‌ر لێدانیان ده‌ده‌ن و به‌م جۆره بڵاوه‌یان پێ ده‌که‌ن. پاشانیش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌گیرێن و ره‌وانه‌ی دادگاکان ده‌کرێن.
له زۆر شوێن په‌نابه‌ران نا‌وێرن بڵێن کوردن و خۆیان وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌ناسێنن. به ده‌یان نموونه هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ساحێب ماڵ یان ساحیب کار زانیویانه کوردن، ده‌ری کردوون. هه‌ر بۆیه هه‌مووی ئه‌و گرفتانه، ته‌ئ‌سیرێکی یه‌کجار خراپی له باری رۆحی یه‌وه له سه‌ریان داناوه. ته‌نانه‌ت منداڵه‌کانیش به هۆی باس کردنی له راده‌به‌ده‌ری موشکیلاته‌کان له لایه‌ن دایک و باوکه‌کانه‌وه، دونیای شیرینی مندالی یان لێ ون بووه و به بێ دلخوازی خۆیان چوونه‌ته دونیایه‌کی پڕ له گرفت.
زه‌خت له سه‌ر په‌نابه‌ران به راده‌یه‌ک زۆره که پاش 6 ساڵ چاوه‌روانی، به‌شێک له‌وان، ژن و منداله‌کانیان به جێ دێڵن و روو له رێگای پڕ له مه‌ترسی قاچاخ ده‌که‌ن. له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی دا زیندانی سه‌رسنووری تورکیه، هه‌موو کاتێک په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی ناسراو به شومالی عێراقی تێدا بووه. هێندێ له‌وان بۆ ماوه‌ی پتر له 2 مانگ له زیندان ده‌مێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش توانیویانه به هه‌زار زه‌حمه‌ت ده‌رباز بن و خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتێکی ئوروپایی هێشتا وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌رنه‌گیراون و دیار نیه ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی به‌و شێوه ليک هه‌ڵوه‌شاون که‌ی یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
باس کردن له‌و چه‌رمه‌سه‌ریانه تووشی ئه‌م کۆمه‌ڵه ئینسانه ماف خوراوه بوه، زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ له وتاريکی کورت دا لێی بکۆڵرێته‌وه. ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێکرا بازدانێکی خێرا بوو به سه‌ر گۆشه‌یه‌ک له ژیانی ناله‌باری په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه.
جێی خۆیه‌تی کۆروکۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌کان لایه‌ک له‌م په‌نابه‌رانه بکه‌نه‌وه و به زه‌خت خستنه سه‌ر UNHCR و ده‌وله‌تی تۆرکیه، نه‌هێلن چیدی به چاره‌نووسی ئه‌م ئازادیخوازانه گاڵته بکرێ. چونکه به درێژایی ئه‌م 6 ساڵه تووشی تیراژد یایه‌کی ئه‌وتۆ هاتوون ته‌نانه‌ت به ده‌ربازبوون له‌و وڵاته و گه‌یشتنه شوێنێکی ئه‌منیش، ئه‌سه‌راتی خراپی ئه‌و چه‌ند ساڵه له سه‌ریان ده‌مێنێته‌وه.
به‌و هیوایه هه‌ر که‌س به نۆبه‌ی خۆی و به پێی توانا له ئاست ئه‌م گرفته ئینسانی یه‌وه بێ ده‌نگ نه‌بێ و ئاکامه‌که‌ی بێته هۆی هه‌ڵ بووونی چرای هیوا له دڵی ته‌ک ته‌کیاندا و ئاسۆی ناروونیان رووناک کاته‌وه.
2007-05-31 17:20:31
18 ساڵ و 8 مانگ و 10 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان