به جیهانی بوونی گڵوبالیزم.
ناسرقادرپوور
} گلۆبالیزم له مه یدانی سیاسیدا. له و مه یدانه دا دوو زاراوه ی دیکه و دوو سیسته می دیکه ی سیاسی که هاو شێوه ی گلۆبالیزمن ده بنه مۆرکی کۆ مه لگای رۆژئاوایی، که دیسان به چه ندین ڕیگای جۆراو جۆردا رۆیشتوون هه تا گه یشتوو نه ته ئه و شێوه یه ی ئێستاکه ئه ویش حوکمی دێمۆکراتی و کۆمه لگای مه ده نییه، دیاره ئێمه نامان هه وی لێره داله کۆمه لگای مه ده نی له سه ر پله و به هاکانی دێمۆکراتی بدویێن، به لام ده مان هه وێ ئه وه ی روون بکه ینه وه که یه کێک له تایبه ت مه ندیه کانی به رهه مه هه ره به نرخه کانی گلۆبالیزم که بریتیه له سه رهه لدانی دێمۆکراتی
به جیهانی بوونی گڵوبالیزم. ناسرقادرپوور
گڵوبالیزم وشه یه کی سیاسی،ئابوریی،تیکنۆلۆژیی،کۆمه ڵایه تییه،له گه ڵ دروست بوون وپه ره سه ندنی سه رمایه داریدا. باس له شیۆه کانی په ره سه ندنی سیسته می سه رمایه داریی دونیا ده کا که له رۆژئاوادا سه ری هه لداوه و به ره و رۆژهه لات به مه به ستی داگیر کردن و ده ست به سه ر داگرتنی هه موو شیۆه کانی ژیاندا هه نگاوی ناوه.
به جیهانیی بوونی، گڵوبالیزم دیارده یه کی جیهانی هه مه لایه نه یه، تائه و کاتی که سنوردار ناکرێ و هیچ ده وله ت و سیستمێک ناتوانی به ری پێ بگرێ، جا هه ر چه نده پێشکه وتوو یان دواکه وتوو بێ.
به جیهان بوونی سیسته مێکی به هێزو به تواناو کاریگه رله خۆماڵیی کردنی ئابووری بازاڕ به قازانج و به رژه وه ندیی سه رمایه داریی جیهانی و هۆی هه ره سه ره کیی که له ده ست کۆمه ڵیکی بچووکدا ده سووریته وه.
جیهانگیری که پێکها تووه له گه شه کردنی شیۆه کانی به رهه م هێنان هه تا ئه و په ری به ر توانای تێکنۆلۆژیی، که له لایه که وه هه موو خه ونه کانی سه رمایه داریی جیهان به دیدێنێ و له لایه کی دیکه شه وه ڕێژه ی بێکاریی له نیۆ کۆمه لدا ده ستی پێ ده کا هه تا ده گاته په نجا به په نجا له نیۆ کۆ مه لگاکه دا.
جیهان بینی له هه موو کاته کانی ژیانی مرۆڤ دا رۆلی خۆی ده بینێ و ده ست ده خاته ناو چوکترین شیۆه کانی تێکۆ شانی مرۆڤه وه، هه ر له گه شه کردنی بیرورای ئازادیی تاک وگونجاو له گه ڵ بارێکی دراوی داسه پاودا، هه تا ده گاته خو وڕه وشته کۆ مه لایه تیی و خێزانیی و تاکه کانیش، له هه موو بواره کانی سیاسیی، ئابووری، کۆ مه لایه تیی، رۆشنبیریی، تێکنۆلۆژیدا.
چه ند به شیک که له گڵوبالیزمی سه رده م دا که گرینگن پێویسته بخه ینه به رباس.
1} به جیهان بوونی ئابووری، گلۆبالیزم که له مه یداندا ئه سپی خۆی له شێوه ی په ره پێدانی تێکنۆلۆژی سه رده م دا به ره وپێشوه بردنی ئامیره کانی به ر هه م هێنان له شێوه ی ئوروپاییه کاندا تاو ده دا، هه تا له که مترین کات و هه رزانترین تێچوون و باشترین جۆری به ر هه م و زۆرترین ده سکه وت دا خۆی ده بینێته وه. هه ر له به شه کانی کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشه سازییه وه بگره هه تا ده گاته ئالۆ گوری پوڵ وپرؤسه ی بانکی.
له گه ل به ره و پێش چوونی تێکنۆ لۆژیش که له مه یدانی ئابووریی دا لایه کی دراوه که یه، رووی دووهه می دراوه که ش سه ر هه ل ده دا به ره و پێشه وه ده ڕوا به لام ئه ویش په ره سه ندنی بێکاریی و زیاد بوونی ئاستی ڕێژه ی بێکاریی و نزم بوونه وه ی ئاستی ژیانی ئه وبه شه ی که پێی ده گوترێ هێزی کار. دیاره له م مه یدانه دا واته مه یدانی ئابووریی، جیهانیی بوون که له به رژه وه ندی و به که ڵکی هه موو سه رمایه داریی بێ، به ڵکو زیاتر به قازانج و به رژه وه ندی ولاتانی سه رمایه داریی وه ک ئوروپاو، ئامریکاو هتد.... ده بێ.
2} جیهان بینی له مه یدانی رۆشنبیریدا. جیهان بینی جۆره سیسته مێکی جیهانی تایبه تییه که به گه شه کردنی بیرورا به ره و پێشه وه چوونی ئازادیی تاک له بیروڕا ده ربڕین و بۆ چووندا، به بێ هیچ جۆره کۆت و کۆنترۆل و رێگرییه ک، دیاره ئه مه ش نه سه لمێندراوه وو ناش سه لمێندرێ، به لکو به پرۆسه یه کی دوورو درێژدا ده ڕواو رۆیشتووه هه تا گه یشتوته ئه م قۆناخه ی ئیستا.
دیسان له م میدانه ش دا تێکنۆلۆژی رۆلی گرینگی خۆی بینیوه، ئه گه رچی جۆره سانسۆرێک له سه ر رۆژنامه، گۆڤار،خۆپێشاندان، سیمینار، میزگرد یان هه ر جۆره چالاکییه کی دیکه ی ده ربرینی بیروراو بۆ چوون هه بێ، به کام له ئاستی پێشکه وتنی تێکنۆلۆژی سه رده می جیهان بینی دا ده ست به ستراوه. بۆ نمونه په یدابوونی مۆبیل و ئێنتیرنێت، پێکهێنانی مالپه ڕی ئێنتیر نێت، مه یدانی ده ڕبڕینی بیرو بۆ چوون و تۆژینه وه ێ زیاتر به ر فه راوانتر کردوه ته وه و که هه موو جۆره سانسۆرێک ده ست به ستراوه. جیهان بینی گلۆبالیزم وای له کۆ مه لگای مرۆڤایه تی کردوه که دونیاێ کردوته گوندێکی بچوک که چوکترین ده نگوباس له یه ک چرکه دا له سه رتا سه ری جیهاندا ده نگ ده داته وه.
3} جیهان بینی له مه یدانی کۆمه لایه تیدا. ئه گه رچی له مه یداندا پڕوسیسیکی دوورو درێژ له رۆژ ئاوادا رۆلی خۆی ده بینی و له نه جاتدانی کۆ مه ڵ له سیستێمیکی باوک سالاریدا به لام بۆته هۆی هه لته کاندن و له بن دانی، که له شێوه ی به رهه م هێنانی ئوروپایه کان و رۆژئاواییه کان که له ئاسیاش سیسته می به کار هێنانی ئامێره کانی به رهه م هێنان. وه ڕیشه کیشانی ره گ ونه ریته کۆ مه لایه تیه کان به شێوه یه کی سروشتی که هه نگاو هه ڵ دێنیته وه.
له سه ر ئاستی رۆژهه لاتدا بۆته مایه ی سه رهه لدانی ده مار گرژی نه ته وه یی، و رزگاریی و له هه مان کاتێش دا له بندان و له گرێژنه بردنی هه موو به ها گرینگه کانی خوو ونه ریته کۆ مه ڵایه تییه کان به شێوه یه کی ناسروشتی و دوور له پرۆسیسی به ره و پێش چوون، و به شیوازی داسه پاندن و وێکچون و لاسایی کردنه وه که ئه وه ش له جیاتی ئه وه ی ئاکامی چاک له مه یدانی کرده وه دا وه ک رۆژ ئاوا بدا به ده سته وه، له م مه یدانه دا گلۆبالیزم نه یتوانیوه له رۆژهه لات دا ئامانجه کانی خۆی به شێوه یه کی باش به رنامه رێزی بکا له گه ڵ گه شه کردنی تێکنۆ لۆژیدا که ده یه وێ به دیبێت.
4} گلۆبالیزم له مه یدانی سیاسیدا. له و مه یدانه دا دوو زاراوه ی دیکه و دوو سیسته می دیکه ی سیاسی که هاو شێوه ی گلۆبالیزمن ده بنه مۆرکی کۆ مه لگای رۆژئاوایی، که دیسان به چه ندین ڕیگای جۆراو جۆردا رۆیشتوون هه تا گه یشتوو نه ته ئه و شێوه یه ی ئێستاکه ئه ویش حوکمی دێمۆکراتی و کۆمه لگای مه ده نییه، دیاره ئێمه نامان هه وی لێره داله کۆمه لگای مه ده نی له سه ر پله و به هاکانی دێمۆکراتی بدویێن، به لام ده مان هه وێ ئه وه ی روون بکه ینه وه که یه کێک له تایبه ت مه ندیه کانی به رهه مه هه ره به نرخه کانی گلۆبالیزم که بریتیه له سه رهه لدانی دێمۆکراتی له سیسته می به رێوه به ری کردنی کۆمه ڵ، که له کۆ مه لگای مه ده نیی دا چاوه دێری کردن و پاراستنی ئه و سیسته مه دێمۆکراتییه و تووڕ هه لدانی سیسته می سه ربازی و دیکتاتؤری و تاک ده سه لاتی له به ڕێوه به رایه تیی کردنی کۆ مه لگادا. ئه گه رچی وه ک ناو لاسایی کردنه وه یه، به ڵام به پڕوپاگه نده کردن نه وه ک به کرده وه که به ره ی رۆژ هه ڵاتیش خۆیان وا نیشان ده ده ن، به تایبه تی هه ره پێشکه وتووخوازه کان به ناو که وا نیشان ده ده ن ئه وانیش ڕیگای دێمۆکراتیان گرتؤته به ر به لام چوکترین و ساده ترین وه زیفه ی دێمۆکراتیان هه تا ئێستاش به جی نه گه یاندووه که په یڕهوی کردنی هه ڵبژاردن و دیاری کردنی ده سه لات و ماوه ی به ڕێوهبهری کردنه که یان که حه ز ناکه ن که سی تر حوکم بکات به غه یری ئه وان.
5} گلۆبالیزم له مه یدانی دێمۆکراتییدا. له ناو کۆ مه لگای مه ده نی و سیسته می دێمۆکراتیدا، گلۆبالیزم بۆته هۆی تێکه ڵ بوون و به کرده وه پێکه وه ژیانی کۆ مه لگا پێشکه و تووه کان. له ئاخره کانی سه ده ی رابردووش دا کاریگه ری هه بووه له سه ر کۆمه ڵگا مام ناوه نده کان، له پاش نه مانی" شه ری سارد" ورده ورده خه ریکه له نێو کۆمه ڵگا دوا که و تووه کانیش دا ڕیشه دادهکوتێ، به تایبه تی له ناو کۆ مه ڵگا رۆژهه ڵاتییه کان دا که دامه زراندنی
سیسته مێکی دێمۆکراتی به ره و هه لدیریان ده با.
6} گلۆبالیزم له مه یدانی راگه یاندن و میدیادا. له باره ی به ره وپیش چوونی راگه یاندنی ده نگ و ره نگ به هۆی په یدابوونی ئێنتیرنێت و، مۆبیل، سه ته لایت وفراوان بوونی مه ودای که ناله ئاسمانیه کان، راگه یاندن و نیشاندانی ئاستی پێشکه وتن وای لێهاتووه که گلۆبالیزم له م سه رده مه دا خزمه تێکی گه وره ی به کۆ مه ڵگای مرۆڤایه تی کردووه و، که ئه وه ش ده بێته هۆی لێک نیزیک بوونه وه و لێک شاره زا بوون و زیاتر لێک تیگه یشتنی مرۆڤه کانی ئه م سه رده مه.
دیاره گلۆبالیزم ڕولی خۆی له سه ر هه موو ئاسته کانی مه یدانی ژیانی مرۆڤ دا بینیوه، به لام به شێوازی جۆراو جۆر.
وه رگیرانی له نۆرێژیه وه.
2007-05-15 19:05:21
18 ساڵ و 9 مانگ و 8 کاتژمێر و 26 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان