نه‌خشه‌که کوردستانی له‌به‌شه‌کانی تری عیراقی عه‌ره‌بی جیاکردۆته‌وه و ناوی تورکیاشی له‌وسه‌رده‌مه‌دا به "تورکمانیا" هێناوه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌م نه‌خشه‌یه‌دا که‌رکوک ده‌که‌وێته سنووری کوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره جگه له بوونی سه‌دان به‌ڵگه و نه‌خشه‌ی تری عوسمانی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی که ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر کوردستانی بوونی که‌رکوک.
کوردستانی بوونی که‌رکوک له‌نه‌خشه‌یه‌کی دیکه‌دا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1760 ی زایینی

پاشئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی کێشراوی سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی- مان بڵاوکرده‌وه، که له‌سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌مدا کێشرابوو، وه‌ک له نه‌خشه‌که‌شدا دیاریکرابوو، که‌رکوک ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی کوردستانی عیراقه‌وه، نه‌خشه‌که له‌ساڵی 1893 ی زایینی‌دا کێشرابوو، بۆ بینینی ئه‌و نه‌خشه‌یه کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.pukmedia.com/kurdinews/22-5-2007/news44.html
ئه‌مڕۆش PUKmedia نه‌خشه‌یه‌کی تری کوردستان و عیراق و تورکمانیا و سوریا ی ده‌ستکه‌وتووه که‌ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1760، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا تورکیا و به‌شه عه‌ره‌بییه‌که‌ی عیراق که ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی حوکمی ده‌کرد وڵاتێکی ناسراو نه‌بووه.
وێنه‌کێش و نه‌خشه‌سازی به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندی "ئیساک تیریۆن" له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی دروستکردووه، ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و 60 نه‌خشه‌یه‌دا دێت که ناوبراو بۆ وڵاته‌کانی تری جیهانی کێشاوه وه‌ک "ئه‌مریکا، ئه‌وروپا، که‌نه‌دا...هتد" ئێستاش ئه‌م نه‌خشانه له کتێبخانه‌ی کتێبه کۆنه‌کانی شاری "ئاخن" ی ئه‌ڵمانیادان و بۆ فرۆشتن نمایشکراون.
نه‌خشه‌که کوردستانی له‌به‌شه‌کانی تری عیراقی عه‌ره‌بی جیاکردۆته‌وه و ناوی تورکیاشی له‌وسه‌رده‌مه‌دا به "تورکمانیا" هێناوه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌م نه‌خشه‌یه‌دا که‌رکوک ده‌که‌وێته سنووری کوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره جگه له بوونی سه‌دان به‌ڵگه و نه‌خشه‌ی تری عوسمانی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی که ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر کوردستانی بوونی که‌رکوک.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه PUKmedia به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی تری ده‌ستکه‌وتووه، که‌بریتییه له راپۆرتێکی "لیژنه‌ی جێگیرکردنی خوێندنگا کوردییه‌کان له لیوای که‌رکوک" که به‌فه‌رمانی ژماره 3631 له 14/3/1960 دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "مه‌عاریف" په‌روه‌رده‌ی لیوای که‌رکوک دامه‌زرابوو.
راپۆرته‌که ئاشکرایده‌کات که ژماره‌ی خوێندکاره کورده‌کان زیاتره له خوێندکارانی نه‌ته‌وه‌کانی تر له که‌رکوکدا و ئاماژه ده‌کات به‌ژماره‌ی خوێندکارانی کورد و تورکمان و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
خوێندکارانی کورد 13633
خوێندکارانی تورکمان 12404
خوێندکارانی عه‌ره‌ب 6571
هه‌موو لایه‌ک ده‌توانن ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی له کتێبخانه‌ی کتێبه کۆنه‌کانی شاری "ئاخن" ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستبکه‌وێت .