- با ئه‌مسال 24/ 7 بکه ینه ڕۆژی پرۆتیستۆکردنی مرۆڤی کورد دژ به په‌یمانی لۆزان!
- با ئه‌مسال کورد له لۆزانا به یه‌ک ڕه‌نگ ودروشم و ئاڵاوه ده‌رکه‌وێت!
- با ئێمه‌ی کورد له‌م ڕوژه‌دا به یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه ین: من کوردم، ئازادی بۆ کودستان!
- با مرۆڤی کورد له هه‌موو شار و شارۆچکه و گونده داگیرکراوه‌کانی کورستان، وه‌ک کارێکی پرۆتیستۆکردن ، به نه‌چونه ده‌ره‌وه له ماڵه‌کانیان، نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ڕابگه‌ێنن!
با ئه‌مساڵ به هه‌موو توانامانه‌وه هه‌وڵبده‌ین په‌یمانه شومه‌که‌ی لۆزان ڕسوا بکه‌ین
په یمانی لۆزان
- په‌یمانی داگیرکردن و دابه‌شکردنی کوردستان
- سه‌رچاوه‌ی هه‌موو سته‌م و نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد له‌م چه‌رخه دا
- زه‌وتکردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نوس له گه‌لی کورد
- سه‌پاندنی دواکه‌وتویی و سوتاندن و به تاڵانبردنی کوردستان
- سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان له نه‌ته‌وه‌یه‌ک
- سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و گۆڕینی دانیشتوان و له ناو بردنی شوێنه‌واره مێژوییه‌کان
- قه‌ده‌غه کردنی په‌یڤین و خوێندن به زمانی کوردی
- پێشێلکردنی هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کانی مرۆڤی کورد
- ئازادکرنی داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ پاکتاوکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد
- غه‌در و شه‌رمه‌زاری و ڕیسوایی نێوده‌وله‌تی دژ به گه‌لی کورد
24/7 ساڵڕۆژی په‌یمانه شومه‌که‌ی لۆزان
- با ئه‌مسال 24/ 7 بکه ینه ڕۆژی پرۆتیستۆکردنی مرۆڤی کورد دژ به په‌یمانی لۆزان!
- با ئه‌مسال کورد له لۆزانا به یه‌ک ڕه‌نگ ودروشم و ئاڵاوه ده‌رکه‌وێت!
- با ئێمه‌ی کورد له‌م ڕوژه‌دا به یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه ین: من کوردم، ئازادی بۆ کودستان!
- با مرۆڤی کورد له هه‌موو شار و شارۆچکه و گونده داگیرکراوه‌کانی کورستان، وه‌ک کارێکی پرۆتیستۆکردن ، به نه‌چونه ده‌ره‌وه له ماڵه‌کانیان، نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ڕابگه‌ێنن!
- با له هه‌ر شوێنێک مرۆڤی کورد بونی هه‌یه، به په‌یامێکی هاوبه‌ش، وه‌ک ڕیفراندۆمێکی گشتیی، پشتگیری بۆ جوڵانه‌وه‌ی ئه‌نتی - لۆزان بنێرن!
- با ئه‌مساڵ له لۆزانه‌وه به ڕێپێوان به‌ره‌و باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له جنێف بچین و ئاڵای کوردستان و داواکاری نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌رز که‌ینه‌وه!
بانگه واز
بۆ هه‌موو پارت و کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستانیه‌کان
بۆ هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان
بۆ هه‌موو ڕێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و کولتوریه‌کانی کورد
بۆ هه‌موو مرۆڤێکی کورد له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه
به‌ڕێزان :
دووباره به هه‌مووتان ڕاده‌گه‌ێنینه‌وه، هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا دوژمنان و داگیرکه‌رانی ئێمه و له پێشیانه‌وه ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی تورکیا جه‌ژن و شادی بۆ له‌خاچدانی
کوردستان و ژێرده‌ستکردنی گه‌لی کورد ده‌گێڕن. بێگومان ئه‌م ساڵیش زیاتر له جاران ئه‌م بۆنه‌یه یاد ده‌که‌نه‌وه، چونکه بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه ئه‌م ساڵ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر، بۆ کێشه‌که‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و عێڕاق به تایبه‌تی ، ساڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه.
شاراوه‌ش نیه ستراتیجی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌م ساڵی تورکیا له ناوبردنی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورده. ئاشکراشه په‌یمانی لۆزان بۆ ئه‌وان بۆنه‌یه‌کی پیرۆز و هانده‌رێکی به‌هێزه بۆ جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر داگیرکاری و هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامی بێڕه‌وشتی و پێشێلکاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ سه‌ر ماف و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد.
له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش لۆزان هه‌تاکو ئیستا چه‌مک و په‌یمانی زاڵ و کارپێکراوه، جه‌ختکردنه‌وه‌ش له سه‌ری، له زۆر لاوه، به به‌شێکی گرنگ له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئه‌م قۆناغه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌زانن، ناوه‌ڕۆکی ڕاپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر- هامیلتۆنیش هه‌وڵێکی ئاشکرایه له‌م ئاڕاسته‌یه‌دا، واتا دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌که له سه‌ر مانه‌وه و به‌رده‌وامی ژێرده‌سته‌یی گه‌لی کورد، مانه‌وه‌ی په‌یمانه نێوده‌وڵتییه‌کان له سه‌رده‌می وه‌رچه‌رخان و ئاڵۆگۆره‌کان شتێکی جیا له دووباره واژۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه نیه، واتا ئه‌م ساڵیش بۆ کورد هاوتای ساڵی (1923) مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه ئامێزه.
جا به ڕه‌چاوکردنی هه‌موو ئه‌وانه پێویسته ئێمه‌ی کوردیش به مه‌به‌ستی ڕیسواکردنی ئه‌م په‌یمانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی خستنه ڕووی تاوانه بێسنوره‌کانی داگیرکه‌ران و فشارهینان بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌لماندنی مافی دیاریکردنی چاره‌نوس بۆ گه‌له‌که‌مان، له یادکرنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه شومه‌دا بوونی به هێزمان هه‌بێت. زۆر گرنگه ئێمه‌ی کورد له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کاندا، بۆ پێشهاته چاره‌نووسسازه‌کانی ئه‌م ساڵ ساز و ئاماده بین. له‌م باره‌یه‌شه‌وه چاکتر له بۆنه و بابه‌تی لۆزان بۆ خۆسازدان و یه‌کێتی و یه‌کگرتن و خۆنیشاندان شکنابه‌ین، چونکه به‌حه‌ق په‌یمانی لۆزان بڕیاری له خاچدانی کوردستان و سه‌ربڕینی ئازادی گه‌لێکه.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ک، هه‌مو کوردێکی دڵسۆز ده‌که‌ین با ئه‌م هه‌له به فیڕۆ نه‌ده‌ین و وه‌ک گه‌لێکی هۆشیار و هاوچه‌ڕخ به هه‌موو شێوازێکی له بار‌و گونجاو بۆ مافی گه‌له‌که‌مان تێ‌بکۆشین. له‌و باوه‌ڕه‌داین گه‌له‌که‌مان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌وه‌نده هێز و توانای هه‌یه که بتوانێت کاری مه‌زن به ئه‌نجام بگه‌ینێت. ته‌نها مه‌رجی ئه‌مه‌ش یه‌کێتی و ته‌بایی و یه‌کڕیزیی، ئاماده‌یی و هاتنه پێشه‌وه‌ی خۆنه‌ویستانه‌ی خۆمانه.
ڕه‌وه‌ندی کورد له ده‌ره‌وه ده‌کرێت ڕۆژێک بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ت ته‌رخان بکه‌یت?
به‌رواری 24.7 ی ئه‌مساڵ بکه‌نه ڕۆژی ده‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی قڕکردن و نکۆڵیکردنی ده‌یان ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزاندا، داکۆکی له بوون و ناسنامه‌ی خۆتان بکه‌ن و به ده‌نگی به‌رز و به زمانی جۆراوجۆر" من کوردم ئازادی بۆ کوردستان" بڵێنه‌وه! گه‌وره‌و بچوک به ئاڵای کوردستانه‌وه بڕژێنه لۆزان و دروشمی " په‌یمانی لۆزان بۆ زبڵدانی مێژوو" به‌رزبکه‌نه‌وه! هه‌موومان یاخود به‌شێکمان پێشمه‌رگانه و گه‌ریلایانه به ڕێپێوان بۆ شاری ژنێف بچین و یاداشتنامه‌ی داواکاریه‌کانی کورد پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بکه‌ین! به شکۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه ژماره‌یه‌کی بێشوماری ئێوه وه‌ک یه‌ک جه‌سته له کۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی لۆزاندا به‌شدار بن! کوردانی وڵاتی سویسرا به دڵ و به گیان له پێشوازی گه‌رمی ئێوه‌دان.
ڕێکخراو و پارته سیاسیه‌کانی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی کورد له کوردستانی باشور
ده‌کرێت ببنه هه‌وێنی یه‌کێتی ڕیزه‌کانی کورد?
په‌یمانی لۆزان دژ به هه‌مووتانه، داگیرکه‌ران جیاوازی له نێوانتانا دانانێن و هه‌موویان به‌رانبه‌ر دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان یه‌کن، ئه‌ی ئێوه تا که‌ی له سه‌ر جیاوازی ده‌چن و ده‌بنه مایه‌ی پارچه پارچه‌یی? بۆ یه‌کجاریش بووه وه‌ڵام به ویستی میلله‌ته‌که‌مان بده‌نه‌وه و ئه‌زمونی کاری هاوبه‌ش بخه‌نه به‌رنامه‌ی خۆتانه‌وه! سه‌رچاوه‌و گرفتی سه‌ره‌کی پرسی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م چه‌رخه‌دا بوونی ئه‌م په‌یمانه شوومه‌یه، وه‌رن به هه‌موو وزه و توانای خۆتانه‌وه کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بکه‌ن، جوڵانه‌وه‌یه‌کی به هێز له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه دژ به‌م په‌یمانه بخه‌نه گه‌ر، له‌م پێناوه‌دا کاری ڕێکخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ری و ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام بده‌ن !
بایه‌خ و گرنگی ئه‌م بۆنه هاوبه‌شه، بۆ ئامانج و چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌مان، زۆر له بۆنه و ڕۆژه تایبه‌ته‌کان زیاتره، بۆیه ده‌بێت له‌م مه‌یدانه‌دا زیاتر وزه‌و هێزو توانا ته‌رخان بکه‌ن، ڕاستگۆ و به‌رپرسانه به شوێن ئه‌رکه‌کانه‌وه بچن و به خه‌می سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌وه بن.
هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه به باشی ده‌زانین که‌سێکی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌ر پارتێکی سیاسی کوردستانی له کۆمیته‌ی به‌رپاکردنی بۆنه‌ی ئه‌نتی- لۆزاندا ئه‌ندام و هه‌ڵسوراو بێت. به باشی ده‌زانین به‌شێکی به‌رچاو له سه‌رکردایه‌تی هه‌موو پارت و ڕێکخراوه‌کان له کۆبوونه‌وه‌و ڕێپێوانی 24.7 دا به‌شداربن!.
ڕاگه‌یاندنه به‌رێزه‌کانی کورد له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه
ده‌کرێت ڕۆڵی گه‌وره له هوشیارکردنه‌وه و ئاماده‌کردن و ئاڕاسته‌کردنی جه‌ماوه‌ردا ببینن?
میدیا کوردیه‌کان له هه‌ر شوێنێک هه‌ن، پێویسته ئێوه له ناو دڵی ئه‌م جوڵانه‌وه جێگه بگرن، ئێوه‌ن هه‌ر یه‌که به شێوازی تایبه‌تی خۆتان، له ڕێگای به‌رنامه جۆراوجۆره‌کانه‌وه، به گفتوگۆی سیاسی و مێژویی، به چوونه ناو جه‌ماوه‌رو ئه‌نجامدانی ڕاپرسی، به خستنه‌ڕووی دۆکۆمێنته‌کان، هوشیاری پێویست له سه‌ر په‌یمانی لۆزان و ده‌رهاویشته‌کانی بڵاوده‌که‌نه‌وه. ئێوه‌ن ڕاگه‌یاندن و ده‌نگوباسه گشتیه‌کانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه بۆ هه‌موو شوێنێک ده‌گوێزنه‌وه‌و هانی به‌شداربوونی جه‌ماوه‌ر ده‌ده‌ن و زانیاری بۆ ئاراسته‌کردنی به‌شداربووان ده‌نێرن، ئێوه‌ن با‌شترین به‌ڵگه‌نامه و وێنه‌و فلیمه دۆکۆمێنتاره‌کان بۆ ئه‌م مه‌راسیمه ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن، ئێوه‌ن کۆرگێری پسپۆر و شاره‌زا بۆ کۆڕ و سیمیناره‌کانی لۆزان پێشنیاز ده‌که‌ن، ئێوه‌ن له ڕێگای ته‌کنیکی تازه‌وه په‌یامه‌کانی به‌شداربوان و پشتگیری ئه‌وان وه‌رده‌گرن و تۆماری ئه‌که‌ن.
به‌ڵی بۆ هه‌موو ئه‌وانه و زۆری تر به پێویستی ئه‌زانین له ناو کۆمیته‌ی به‌رپاکردنی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا نوێنه‌ری هه‌موو میدیا کوردیه‌کان بوونیان هه‌بێت و به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه بگرنه ئه‌ستۆ.
به‌رێزانی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ند و شانۆکارو وێنیکێشان، مۆسیقاژه‌ن و گۆرانیبێژه خۆشه‌ویسته‌کان، ده‌کرێت به به‌هره‌و توانای داهێنه‌رانه‌تان، په‌یمانی لۆزان شه‌رمه‌زار بکه‌ن?
کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موومان وه‌ک تیمێک بۆ ڕازاندنه‌وه دیمه‌نی ڕۆژی مرۆڤی کورد ده‌ست به کار بین، هه‌ر یه‌که‌و به به‌هره‌و تواناکانی خۆی گۆشه‌یه‌ک له ڕیسوایی ئه‌م په‌یمانه بخاته ڕوو.
ده‌ورێک بۆ وشیارکردنه‌وه و ناساندنی ئه‌م په‌یمانه ببینێت، ڕووه دزێوه‌کان و نه‌هامه‌تیه تاڵه‌کانی بۆ جیهانیان بخاته ڕوو، ئێوه‌ن له ڕێگای به‌هره‌کانتانه‌وه مانا به هه‌موو شتێک ئه‌ده‌ن، ئێوه‌ن له چرکه ساتێکدا مێژووی به‌سه‌رهات و کاره‌ساتی میلله‌ته‌که‌مان ده‌گێرنه‌وه، ئێوه‌ن کێشه‌ی میلله‌ته‌که‌تان به زمانی سه‌رده‌م بۆ هه‌موو لایه‌ک به‌یان ده‌که‌ن و گورگه بۆرو داگیرکه‌ره‌کان سوک و ریسوا ده‌که‌ن، ئێوه‌ن ده‌وری دیار و ئاشکراتان له سه‌رخستنی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌دا ده‌بێت، وه‌رن با جیهان به کاره‌کانمان سه‌رسام بکه‌ین!
به‌ڕێزان :
ده‌کرێ و ده‌توانین ڤیستیڤالێکی گه‌وره‌ی کوردان ساز بده‌ین و به‌م بۆنه‌یه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان چالاکی جۆراوجۆر و سه‌رنجڕاکێش ئه‌نجام بده‌ین. ده‌توانین له‌م ڕێگایه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان بخه‌ینه‌وه سه‌ر شانۆی میدیا و ناوه‌نده سیاسیه‌کانی جیهان.
به‌ڵام بۆ کارێکی له‌م بابه‌ته ئاماده‌کاری باشمان ده‌وێ و هه‌تاکو به‌رواری (24.07) یش مه‌ودایه‌کی زۆر نه‌ماوه‌ته‌وه. پێویستیشه بۆ ته‌واوی چالاکیه‌کان له ووڵاتی سویسرا مۆڵه‌تی یاسایی وه‌ربگیرێت. به‌م هۆیه‌وه داواکارین له هه‌مووان هه‌تاکو کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، له ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنی چاکه‌وه وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه!
چاوه‌روانی وه‌ڵامی ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤانه له هه‌مووان ده‌که‌ین
ئیتر ده‌ست له ناو ده‌ست، به‌ره‌و یه‌ک مه‌به‌ست ڕیسوابێت په‌یمانی لۆزان
ناوه‌ندی چاک
[email protected]
[email protected]