ڕێکخراو ی مافی مرۆڤی کوردستان ،داوای دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی ده‌کات
سه‌رچاوه ، ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه "ڕۆله‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت هاریکاری سیاسی و مه‌عنه‌وییان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی خۆشیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بریارێک ده‌ربکات که کورد مافی چاره‌ی خۆ نوسینی هه‌بێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت."
پ.هاوڵاتی: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای پاراستی گه‌لی کوردستان ده‌کات له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی. له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له لایه‌ن لقی دهۆکی ئه‌و ڕێکخراوه‌وه ده‌رکراوه و وێنه‌یه‌کی ده‌ست سایتی هاوڵاتی که‌وتووه، تیایدا هاتووه "داوا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رکرده‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی ئاشتیخواز و به‌رگیرکر له له سه‌ربه‌خۆی گه‌له زوڵملێکراوه‌کان و ئه‌و ڕێکخراوه ده‌که‌ین که باوه‌ڕییان به مافی مرۆڤ هه‌یه، ڕۆله‌کانی گه‌لی کوردستان بپارێزن به جێبه‌جێکردنی داوکارییه‌کانیان."
وه‌ک له به‌یانامه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه داواکارییه‌کانیان بریتین له "دامه‌زراندنی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌ی بۆ پاراستنی ڕۆله‌کانی کوردستان له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بڕیارێک ده‌ربکات و سه‌جه‌م وڵاتان پابه‌ندبن پێوه‌ی بۆ پاراستی کوردستان."
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه "ڕۆله‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت هاریکاری سیاسی و مه‌عنه‌وییان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی خۆشیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بریارێک ده‌ربکات که کورد مافی چاره‌ی خۆ نوسینی هه‌بێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت."
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که ڕۆڵه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه روبه‌روی هه‌ڕه‌شی ده‌ره‌کی ده‌بنه‌وه، له‌وانه تورکیا که به‌بیانوی په‌که‌که‌و تورکمانه‌کانی شاری که‌رکوکه‌وه ده‌یه‌وێت، به هێزی سه‌ربازییوه بێته ناو هه‌رێمه‌وه.
ڕإێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێکخراوێکی ناحکومییه و له ساڵی 1993 دامه‌زراوه‌و له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان لقی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و تایبه‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ و به‌رگریکردن له مافه‌کانی گه‌لی کوردستان.
2007-06-10 17:55:54
18 ساڵ و 8 مانگ و 9 کاتژمێر و 34 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان