به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌رویج کۆبووه‌وه
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌رویج که به ته‌مایه له ئاخری ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی وڵاتی ئێران بکات، به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران، ئه‌مڕۆ 21ی جۆزه‌ردانی 2707 ی کوردی کاتژمێر 15.30 له‌گه‌ڵ نۆێنه‌رانی پارت ولایه‌نه‌کانی گه‌لانی بن ده‌ست که ئه‌ندامن له به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان پێک هێنا.
ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌رویجی بریتی بوون له به‌ڕێزان.
ئاکسه‌لسه‌ن ئولاڤ ، سه‌رۆکی گشتیی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌رویج ،
نیباک ماریت، جێگری دووه‌می کۆمیته،
ڤیدار بۆێرنداڵ ، ئه‌ندامی کۆمیته ،
ئانیته ترێته‌به‌رگستوه‌ن، ئه‌ندامی کۆمیته ،
ئانه لارشن مارگرێته ، ئه‌ندامی کۆمیته ،
فین مارتن ڤاڵه‌رسنه‌س ، ئه‌ندامی کۆمیته ،
به‌شدارانی به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران بریتی بوون له
1. به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی ، سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
2. دوکتۆر ئیحسان ئه‌رجومه‌ند سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌لی به‌لوجستان .
3. ئه‌بو عادل ، نۆێنه‌ری به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حوازی
4. کاک سه‌لاح سوڵتانپه‌ناه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
5. دوکتۆر ئه‌سه‌د نۆێنه‌ری پارته ئازه‌ریه‌کانی ئه‌ندام له به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران.
6. مه‌حمود به‌شار، نۆێنه‌ری به‌ره‌ی عه‌ره‌بی بۆ ئازادی ئه‌حواز.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ندین باس و ته‌وه‌ری گشتی له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران، وه‌ک گه‌لی کورد، به‌لوج،عه‌ره‌بی ئه‌حواز، تورکمه‌ن سه‌حرایی و ئازه‌ری یان ،تاوتۆی کرا،چه‌ندین زانیاری تازه له گشت بواره‌کانی مافی مرۆڤ و ئابوری وسیاسی و جۆگرافیایی له‌و ناوچانه ئاراسته‌ی شاندی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ کرا.
له لایان ئه‌وانێشه‌وه گه‌لێک پرسیاری گرنگ ئاراسته‌ی نۆێنه‌رانی گه‌لانی بن ده‌ست کرا، که نۆێنه‌ری هه‌ر لایه‌نێک پرسیاری پێوه‌ندی داری به گه‌لی خۆیه‌وه وڵام دایه‌وه.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.