له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆک بوش ره‌وشى عێراق و کوردستانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کوردستان تاوتوێ کرد
Kurdistan TV
له گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانى باس کرد و پابه‌ندبوونى ئه‌مه‌ریکاشى به پرۆسه‌ى دیموکراسیى عێراق و هاوهه‌ڵوێستیى سه‌باره‌ت به شه‌ڕى تیرۆر و تیرۆریستان و به‌رده‌وامیى هاوپه‌یمانیى نێوان هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندیى سه‌رجه‌م گه‌لانى عێراقدا بێت، دووپات کرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانیدا، سه‌رۆک جۆرج بوش سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ره‌وشى ئه‌مڕۆى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ى له گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانى باس کرد و پابه‌ندبوونى ئه‌مه‌ریکاشى به پرۆسه‌ى دیموکراسیى عێراق و هاوهه‌ڵوێستیى سه‌باره‌ت به شه‌ڕى تیرۆر و تیرۆریستان و به‌رده‌وامیى هاوپه‌یمانیى نێوان هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندیى سه‌رجه‌م گه‌لانى عێراقدا بێت، دووپات کرده‌وه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌شدا سه‌رۆک بوش رێز و پێزانینى خۆى به سه‌رۆک بارزانى رایگه‌یاند بۆ ئه‌و رۆڵه به‌رچاوه‌ى که له پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقدا ده‌یبینێت .
2007-06-13 21:26:03
18 ساڵ و 8 مانگ و 6 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان