بانگه‌وازی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کرماشان، بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانی نه‌یارانی کوردستان!

بانگه‌وازی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کرماشان، بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانی نه‌یارانی کوردستان!
هاووڵاتیانی کوردستان، جه‌ماوه‌ری شاری قاره‌مان په‌روه‌ری کرماشان،
ماوه‌یه‌که که دوژمنی دژی گه‌لی کورد واته کۆماری ئیسلامی ئێران،هه‌وڵێکی زۆر ده‌دا بۆ شڵه‌ژاندنی ژیانی ئاسایی وبرایه‌تی دانیشتووانی شاری کرماشان، دوژمنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به که‌ڵک وه‌رگرتن له جیاوازی ئاینیی و زاراوه‌ی و کولتوری، له شاره هه‌مه ڕه‌نگه‌که‌ی کرماشانی قاره‌ماندا که‌ڵک وه‌ربگرێت به‌مه‌به‌ستی به جێ گه‌یاندنی پلانی گڵاوی خۆی.
زه‌ق کردنه‌وه‌ی کوردی شیعه به‌رامبه‌ر به کوردی سونی، هه‌روه‌ها به نهێنی ته‌قویت کردنی گروپه توندره‌وه سونیه‌کانی سه‌ربه ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده به دژی شیعه‌کانی کرماشان،به مه‌به‌ستی پلانێکی درێژخایه‌ن بۆ چه‌قاندنی تۆی ناکۆکی له ئاینده‌ی شاری کرماشان که شارێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری نه‌وت وسامانی ژێرزه‌مینی و شارێکی ده‌وڵه‌مه‌نی فره کولتوری کوردستانییه، کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک باقی دوژمنانی دیکه‌ی کوردستان هه‌رگیز چاویان به ئاشتی و ئارامی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌ڵنایه، هه‌میشه له هه‌وڵی پلان و به‌رنامه داڕشتنن به دژی ئێمه‌ی کوردی وڵات داگیرکراو،
نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆماری ئیسلامی که زۆر جێگای سه‌رسوڕمان ده‌بێت بۆ شیعه‌کانی ئێران وکوردستان وجیهان، ئه‌وه‌یه که ته‌قویت کردنی تاڵه‌بانه‌کان که گروپێکی سونی تووندڕه‌وی له‌سه‌ر حوکم ڕوخاوی وڵاتی ئه‌فغانستانه به دژی خه‌ڵکی ئه‌فغانستان، ئه‌مه کرده‌وه نیشان ده‌دا که کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نیا پشتیوانی شیعه‌کانی جیهان نییه وبگره مه‌به‌ستی تێکدانی ئاسایشی خه‌ڵک و ناوچه‌کانه.
ڕێژیمی داگیرکه‌ری ئێران ده‌یه‌وێ هه‌مان سینارێۆ که بۆ خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیا له شاری که‌رکوک که شارێکی مێژووی و ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردستانه ده‌ستیان پێ کردوه،له شاری کرماشانیش هه‌مان پلان دارێژن،
بۆ هه‌موویان ئاشکرایه که کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێژیمه‌کانی پێشووتری ئێران، زۆریان هه‌وڵداوه که کرماشان له کوردستانی بوون و کوردایه‌تی دوورخه‌نه‌وه،به‌ڵام هه‌رچی هه‌وڵیان داوه نه‌یانتوانیوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گڵاوه‌یان سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنن و کرماشان له کوردستان داببڕن.
چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردی عه‌له‌وی به هۆی جیاوازی ئیدئولۆژیکی یه‌وه،ڕێگه‌نه‌دان به کورده یارسانیه‌کان به هۆی نه‌گونجاندنی له‌گه‌ڵ یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا، ڕێگه نه‌دان به کوردانی عیسایی بۆ کرنه‌وه‌ی کلیسا‌و که‌نیسه‌وه، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌و ڕێژیمه‌یه.
هاووڵاتیانی وڵات داگیرکراو.
شاری مێژویی کرماشان شاری ڕه‌نگین و برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانی هه‌مه ئاینی وهه‌مه زاراوه‌یی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه،به درێژایی مێژووی ئه‌م شاره قاره‌مانه به هه‌موو جیاوازیه‌کانی ئاینی و زاراوه‌ی و کولتورییه‌وه هه‌میشه به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه کورد وکوردستانی بوون و دوژمنانیان به چۆکدا هێناوه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که هه‌ڵگری ڕێبازی سه‌ربه‌خۆی و وه‌ده‌ست هێنانی کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و یه‌کسانی خوازه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی که ئێوه به هۆی هۆشیاری و زیره‌کی خۆتانه‌وه هه‌میشه ته‌باوبرا بوون،هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌که‌ین که به یه‌کگرتووی وبرایه‌تیه‌وه، زیاتر هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و پلانه گڵاو و ئاژاوه‌چیانه پوچه‌ڵ که‌نه‌وه، به دڵێکی فراوانه‌وه پێوه‌ندی هاووڵاتی بوون و هاوشاری بوونتان به هێز بکه‌ن، له هه‌مان کاتیش‌دا ڕێز له جیاوازی ئاینی و که‌لتوری و زاراوه‌ی یه‌کتری بگرن،
با هه‌موومان به تێکۆشانی دیمۆکراتی و کوردایه‌تی وبه کۆێرای چاوی دوژمنانی شاری کرماشان، هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م شاره فره کولتوری و فره زاراوه‌ی وفره ئاینی و ده‌وڵه‌مه‌نی سامانی ژێر ئه‌رزی ونه‌وتییه، بکه‌ین به پایته‌ختی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌مان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی نۆێ وسه‌ربه‌خۆخوازی کوردستان،به‌ڵێنتان له‌گه‌ڵ نۆێ ده‌کاته‌وه‌وئاماده‌ی خۆی بۆ پشتگیری وخزمه‌ت کردن به کرماشانی سه‌ربه‌رز ده‌رده‌بڕێت ،به‌ڵێن ده‌ده‌ین که گڕی خه‌باتمان به‌رده‌وام بکه‌ین تا ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌مان،له کرماشانی پایته‌ختی ناوه‌ندی بڕیاردانی کوردستان بشه‌کێته‌وه،
هه‌رشه‌کاوه بێت ڕیزه‌کانی یه‌کگرتووی و یه‌کێتی و برایه‌تی گشت خه‌ڵکی کوردستان،
مردن و نه‌مان بۆ دوژمنانی کورد و کوردستان،
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
25 ی جۆزه‌ردانی 2707 ی کوردی .