ئازادی و سه‌ربه‌ستی
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
سه‌ربه‌ستی مه‌عنه‌وی یا ڕۆحی، باڵاترین جۆری سه‌ربه‌ستی و ئازادیه، که‌سێک که به ڕۆح ئازاد بێت به شێوه‌ی خودکار یا ئوتوماتیک سه‌ربه‌ستی ماتریالیستیشی هه‌یه، به شه‌رتێک که سه‌ربه‌ستیه مادیه‌که‌ی لێ زه‌وت نه‌کرابێت. ئه‌م جۆره له سه‌ربه‌ستی کاتێک به دی دێت که تۆ ڕۆحت ئازاد بێت، واته فیکر و مێشکت ئازاد بێت، ته‌نانه‌ت کاتێک که ده‌که‌ویته وڵاتێکی دیکتاتۆڕ لێدراو
ئازادی و سه‌ربه‌ستی
ئه‌یوب ڕه‌حمانی، 27ی جۆزه‌ردانی 2707
سه‌ربه‌ستی (ئازادی)
سه‌ربه‌ستی یا ئازادی مه‌قوله‌ێکی ئێجگار گه‌وره، قوڵ، پان و به‌رینه که ده‌کرێت ده‌یان کتێبی له سه‌ر بنوسرێت و به ده‌یان جوزء و به‌ش و موئته‌له‌فه‌ی لێ جیا بکرێته‌وه و له سه‌ر هه‌ر کام له‌و جوزئانه کتێب بنوسرێت یا نوسراون. به‌ڵام له سه‌ر چه‌ند و چۆنی سه‌ربه‌ستی به بۆنه جۆر به جۆره سیاسی و ئیدئۆلۆژی و شه‌ڕعیه‌کانه‌وه، له وڵاته جیاوازه‌کانی جیهان هه‌ر جاره‌ی به شێوه‌ێک ده‌نوسرێت و باسی لێ ده‌کرێت و په‌یڕه‌وی ده‌کرێت.
سه‌ربه‌ستی له هه‌مانکاتدا که وه‌ک هه‌وا و ئاو ژینه‌ر و حه‌یاتیه بۆ مرۆڤ، هاوکات ده‌توانێت ڕوخێنه‌ر، تۆقێنه‌ر و موزیڕ و موخیڵ بێت بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و بۆ بنه‌ماڵه و شارستانیه‌ت! تۆقێنه‌رترین نمونه ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی حکومه‌تێکی خاوه‌ن چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌و سه‌ربه‌ستیه به خۆی بدات که به فشار دانی دوگمه‌ێک، دورهاوێژه ناوه‌کیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ وڵاتێکیتری جیهان بنێرێت و کۆمه‌ڵکوژیێکی بێ وێنه‌ی له‌وه‌ی که له ئاخره‌کانی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی له هێرۆشیما و ناکازاکی ڕویدا، ڕو بداته‌وه و له‌مه‌ش تۆقێنه‌رتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م جۆره شه‌ڕه ببێته دو لایه‌نه یا خۆ چه‌ند لایه‌نه!
با بزانین سه‌ربه‌ستی چیه? به بڕوای من سه‌ربه‌ستی مافه و به سه‌ر دو جۆری سه‌ره‌کیدا دابه‌ش ده‌بێت:
1.سه‌ربه‌ستی جسمی یا خۆ فیزیکی و ماتریالیستی(مادی).
2.سه‌ربه‌ستی ڕۆحی یا مه‌عنه‌وی.
سه‌ربه‌ستی مادی قابیلی دان و قابیلی لێ ستاندنه‌وه‌یه و به‌و جۆره ئازادیه ده‌کوترێت که تۆ له‌ش و جسمت ئازاد بێت، وه‌ک شێوه‌ی جل له‌به‌ر کردن، سه‌فه‌ر کردن، خواردن و خواردنه‌وه، خوێندنه‌وه و هتد. ئه‌م جۆره ئازادیه ئازادیێکی ته‌وا نیه به‌ڵکو ناته‌واو و نا کامیله. زۆر که‌س پێیان وایه ئازادن، چونکو مه‌سه‌له‌ن به له‌شی نیوه ڕوته‌وه له بازار ده‌گه‌ڕێن یا خۆ مه‌شڕوبی ئه‌لکوڵی ده‌خۆنه‌وه، یا له باری سیکسه‌وه له گه‌ڵ هه‌ر که‌س که پێیان خۆش بێت ده‌یکه‌ن و چونکو ئه‌مان ئازادن، و یا به پێچه‌وانه‌وه له‌شی خۆیان داده‌پۆشن و ئه‌لکول ناخۆنه‌وه و هتد. ئه‌م جۆره که‌سانه کاتێک که ده‌که‌ونه وڵاتێکی دیکتاتۆڕی و ئه‌م ئازادیه‌یان لێ ده‌ستێندرێته‌وه، ئیتر ئازاد نین، یا خۆ کاتێک ده‌که‌ونه زیندان و حه‌پسه‌وه، یا به کۆیله ده‌کرێن، یا خۆ ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه ئه‌و جار ئیتر سه‌ربه‌ست نین و سه‌ربه‌ستی بۆ ئه‌مان ئاخری خه‌ته و ته‌واو بوه. به کورتی سه‌ربه‌ستی مادی قابیلی لێ سه‌ندنه‌وه‌یه.
سه‌ربه‌ستی مه‌عنه‌وی یا ڕۆحی، باڵاترین جۆری سه‌ربه‌ستی و ئازادیه، که‌سێک که به ڕۆح ئازاد بێت به شێوه‌ی خودکار یا ئوتوماتیک سه‌ربه‌ستی ماتریالیستیشی هه‌یه، به شه‌رتێک که سه‌ربه‌ستیه مادیه‌که‌ی لێ زه‌وت نه‌کرابێت. ئه‌م جۆره له سه‌ربه‌ستی کاتێک به دی دێت که تۆ ڕۆحت ئازاد بێت، واته فیکر و مێشکت ئازاد بێت، ته‌نانه‌ت کاتێک که ده‌که‌ویته وڵاتێکی دیکتاتۆڕ لێدراو یا خۆ به هۆی بیر و باوه‌ڕت ده‌خرێیته ناو زیندان، تۆ له ناو زیندانیش‌دا و به ده‌ست و قاچی به‌ند کراویشه‌وه، هه‌ر ئازاد بیت، بیر و مێشکت ئازاد بێت. ئه‌م حاڵه‌ته زۆرتر حاڵه‌تی ڕۆحانی له خۆ ده‌گرێت. که‌س ناتوانێت سه‌ربه‌ستی مه‌عنه‌وی له که‌سیتر زه‌وت کات و لێی بستێنێته‌وه، مه‌گه‌ر مه‌رگ. (له هێندێک له ئاینه‌کان پێیان وایه که ئه‌وان به مه‌رگ ئازاد ده‌بن!). کاتێک مرۆڤێک یان کۆمه‌ڵیک یا خۆ گه‌لێک و نه‌ته‌وه‌ێک سه‌ربه‌ستی مه‌عنه‌وی هه‌بێت، واته سه‌ربه‌ستی به شعوری گشتی گه‌یشتبێت، له ژێر سێبه‌ری خنکێنه‌رترین دیکتاتۆڕیشدا، ئه‌و گه‌له هه‌ر سه‌ربه‌ست ده‌ژی. مامۆستا قانێع، شاعیری کورد زۆر به باشی ده‌لێت که "بیری ئازادیم له زیندانا فراوانتر ده‌بێت، قوڕ به سه‌ر ئه‌و دوژمنه‌ی هیوای به به‌ندی خانه‌یه". ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که شعوری گه‌له‌که‌ی له سه‌ره‌وه‌یه و به کوشتن و بڕین ئه‌م بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌ستیه ناسڕدرێته‌وه، تۆ ده‌توانیی ئازادی مادیم لێ بسێنیته‌وه به‌ڵام ئازادی مه‌عنه‌ویم واته بیری ئازادیم هه‌ر هه‌یه و بگره فراوانتریش ده‌بێته‌وه و به گرتنیشم و له به‌ندیخانه‌شدا هه‌ر ئازادم. به ژێر ده‌سته کرانیشم هه‌ر ژێر ده‌سته نیم، به کۆیله کردنیشم هه‌ر کۆیله نیم.
هه‌ر دو سه‌ربه‌ستی مادی و مه‌عنه‌ویش خۆیان دو جۆرن:
1.سه‌ربه‌ستی موتڵه‌ق
2.سه‌ربه‌ستی نیسبی واته ئه‌مڕۆیی و شارستانیانه (Civilized)!
¢سه‌ربه‌ستی موتڵه‌ق، واته هه‌مو که‌س بۆی هه‌یه چی پێی خۆش بێت، بیکات و تا ئه‌و ڕۆژه‌ی زیندوه موتڵه‌قه‌ن سه‌ربه‌ست بێت: جا یا له بێ قانونی و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی، کوشتن و بڕین، ته‌جاوه‌ز، دزین و به کورتی بڵێم ئاناڕشیزم دا بژی یا خۆ نه‌خه‌یر به عه‌قڵ و شعور سه‌ربه‌ست بێت و ئه‌وه‌ی پێی خۆش بێت بیکات به بێ ئه‌وه‌ی که ئازاری به ده‌ور و به‌ری خۆی، چ کۆمه‌ڵگا، چ مرۆڤایه‌تی و چ سروشت و چ ئاژه‌ڵ بگه‌ێنێت، که ئه‌گه‌ر بتوانرێت ئه‌مه‌یان به کرده‌وه بکرێت، ئیتر له جیهاندا ئه‌م هه‌موه کێشه نه‌ده‌مان.
¢سه‌ربه‌ستی ئه‌مڕۆیی، به‌و شێوه‌ی که له سه‌ر ڵاپه‌ڕه‌کان نوسراون و نه‌تیجه‌ی کاری تاقه‌ت پڕوکێن و بیری قوڵی ئینسانی و مرۆڤایه‌تی فه‌یله‌سوفه کۆنه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و به‌ملاوه‌ترن و نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێمه به کرده‌وه ئه‌یبینین، به مانای ئینسانیه‌ت، پێشکه‌وتن، شارستانیه‌ت و ته‌مه‌دون و مافی مرۆڤ و هتده، واته سه‌ربه‌ستیێکی یاسامه‌ند و به قازانج بۆ گشت کۆمه‌ڵگا، بۆ هه‌مو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، بۆ ژن، بۆ پیاو، بۆ لاو و منداڵ، بۆ ژینه‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و ئاژه‌ڵ و سروشت.
له فیلمێکی تلویزیۆنی‌دا، نه‌مزانی که ئایا له سه‌ر بنه‌ماێکی ڕاستیه‌وه فیلمه‌که دروست کرابو یا هه‌ر وا سوژه‌ێکی تلویزیۆنی بو، دیم که قازیێکی دادگا، دو لاوی به هۆی ئه‌وه‌ی که دو پشیله‌یه‌ن (دو ئاژه‌ڵ یا دو گیانله‌به‌ریان) بۆ خۆشی خۆیان و یاری لاویه‌تی کوشتبو و پێسته‌که‌یان داماڵیبو، هه‌ر یه‌که‌ی به 5 ساڵ حه‌پس، واته لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی مادی و فیزیکی، مه‌حکوم کرد. کاتێک که وه‌کیلی لاوه‌کان ڕه‌خنه‌ی له‌و حوکمه گرت و وتی که ئه‌وان دو ئاژه‌ڵی بێ که‌ڵکیان کوشتوه، قازیه‌که وتی که نه‌خه‌یر یه‌که‌م، ئه‌وان دو گیانله‌به‌ریان کوشتوه و مافی ژیانیان لێ زه‌وت کردون و بۆ خۆشی ئه‌م کاره‌یان کردوه و دوهه‌م کرده‌وه‌که‌یان نیشان ده‌دات که ئه‌م دو لاوه مێشکیان نه‌خۆشه. هه‌م ژیانیان له دو گیانله‌به‌ر سه‌ندۆته‌وه، واته ئازادی ژیانیان لێ سه‌ندونه‌وه و هه‌م بونی خۆشیان له ناو کۆمه‌ڵگا زه‌ره‌ره و سبه‌ینێ ده‌توانن ژیان یا ئازادی که‌سانێکی دیکه‌ش بگرن و پێشێلی که‌ن، که‌واته با بڕۆن له گرتوخانه فێری ڕێز لێنان له ئازادی تاکه‌کان، چ ئاژه‌ڵ و چ مرۆڤ، ببن. با له داهاتو دا ئازادی که‌س پێشێل نه‌که‌ن.
سه‌ربه‌ستی مافی هه‌مو که‌سه، مافی هه‌مو تاکێکه، مافی هه‌مو مرۆڤێک، هه‌مو ژنێک، پیاوێک، منداڵێک، ئاژه‌ڵێک، هونه‌رمه‌ندێک، نوسه‌رێک، کاریکاتۆریستێک، ته‌نز نوسێک، ڕه‌خنه‌گرێک، تابلۆکێشێک، شاعیرێک ،حیزبێک، گروپێک، گۆرانیبێژێک، ده‌سته‌ێک، ڕێکخراه‌وێک، حکومه‌تێک و هتده. به شه‌رتێک که شارستانیانه بێت، ئازار گه‌ێنه‌ر و ڕوخێنه‌ر نه‌بێت و هاوکات به هۆی ڕه‌چاو کردنی مافی سه‌ربه‌ستی خۆی، سه‌ربه‌ستی که‌سانێکیتر ژێر پێ نه‌نێت. تاکی هونه‌رمه‌ند، یه‌کێک له‌و تاکانه‌ن که به بێ سه‌ربه‌ستی، هه‌رگیز ناتوانن هونه‌ری ڕاسته‌قینه بنوێنن و ئه‌مه بۆ باقی مرۆڤایه‌تیش هه‌ر عه‌ینی شته.
ده‌کرێت به‌م پێناسه‌ی سه‌ره‌وه بنه‌مای سه‌ربه‌ستی بناسین و له قوڵایی گرنگی ئه‌م باسه تێبگه‌ین. هیچ کارێک، هیچ جوڵانه‌وه‌ێک، هیچ پێشکه‌وتنێک هیچ سه‌رکه‌وتنێک و هتد به بێ ئازادی و سه‌ربه‌ستی ناکرێت و هه‌مو شتێک به بێ سه‌ربه‌ستی مه‌حکومه به نه‌مان و به تاریکی و به ژێر ده‌سته‌یی و چه‌وساندنه‌وه و چه‌وسێندرانه‌وه. هاوکات هێندێک ئازادی هه‌ن که لازمه و ده‌بێت به شێوه‌ی یاسایی و بۆ په‌یڕه‌وی کردن و سه‌قامگیر کردنی سه‌ربه‌ستی گشتی و هه‌روه‌ها پاراستنی ژینگه و کۆمه‌ڵگا، به پێی ڕاده‌ی خراپیان کۆنتڕۆڵ تا خو قه‌ده‌غه بکرێن. بۆ نمونه سانسۆڕ خۆی له خۆیدا شتێکی خراپه و مرۆڤی ئه‌مڕۆ نابێت سانسۆڕ بکرێت، به‌ڵام هاوکات سانسۆڕ لازمیشه بۆ ئه‌وه‌ی که شتی خراپ، وه‌ک فیلمی جینایی، فیلمی سیکسی و ئه‌کشن که موزیڕن بۆ ته‌ربیه‌تی مندالان، به که‌م ته‌مه‌نان ولاوان و مندالان نیشان نه‌درێن، هاوکات سێکسی مندالان له ئینتێرنێت، سانسۆڕ و قه‌ده‌غه بکرێن و به‌رپرسانی ئه‌مانه به یاسا بسپێردرێن. یا خۆ فڕۆشتنی ئه‌لکوڵ به لاوان و منداڵان ده‌بێت قه‌ده‌غه و یاسایی بکرێت. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، ته‌مه‌نی باڵغ بون، یا گه‌وره بون دیاری بکرێت و ئه‌مه له کۆمه‌ڵگا ئایینیه‌کانیش یاسامه‌ند بکرێت. بۆ نمونه لاوان، چ کوڕ و چ کچ با له پێش ئه‌و ته‌مه‌نه دیاری کراوه یاسایه، ئیزنی زیواجیان پێ نه‌درێت و ژێر پێ نه‌رانی ئه‌م یاسایه جه‌زا بدرێن. یا له کۆمه‌ڵگای ئێمه کچ به زۆر به شو دان و ژن بۆ کوڕ هێنان له ته‌مه‌نی که‌م دا و زۆر جار به بێ ئیراده و ویستی خۆیان به مانای لێسه‌ندنه‌وه و زه‌وت کردنی ئازادی ئه‌و که‌سه‌یه، و نابێت ئه‌م سه‌ربه‌ستیانه له که‌س زه‌وت بکرێن.
که‌واته ئێمه ده‌توانین ئه‌م نه‌تیجه‌ش له سه‌ربه‌ستی موتڵه‌ق بگرین، که سه‌ربه‌ستی موتڵه‌ق به باری نێگاتیڤه‌که‌یدا پوچ و بێ بایه‌خه و موزیڕه بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و لازمه که ره‌ت بکرێته‌وه و مه‌جالی په‌ره سه‌ندنی پێ نه‌درێت. به باری پۆزه‌تیڤه‌که‌یشیدا زۆر باشه به‌ڵام هه‌مه‌گیر نیه و هه‌مو که‌س و له هه‌مو شوێنێک ناتوانرێت په‌یڕه‌وی بکرێت و که واته هه‌ر به‌م ده‌لیلانه‌ش ئازادی ده‌بێت له سه‌ر هێندێک خاڵ مه‌حدود بکرێته‌وه و نیسبی بێت! به‌ڵام به داخه‌وه نیسبه‌ته‌کان له وڵاته جیاوازه‌کان هه‌ر وه‌ک له ئه‌وه‌ڵیشه‌وه ئیشاره‌م پێ‌کرد، فه‌ڕقیان هه‌یه. دانی ئازادی مادی له ژێر سێبه‌ری دێمۆکڕاسی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئازادی ژێر سێبه‌ری حکومه‌تێکی ئایینی، یا ئیدئۆلۆژیک، یا دیکتاتۆڕی و ئه‌م جۆره له ئازادی ماتریالیستی پێویسته که ستانداردێکی جیهانی له هه‌مو وڵاته‌کانی جیهان بۆ دیاری بکرێت، که ئه‌مه به داخه‌وه جارێکه به‌س له هێندێک وڵات ڕه‌چاو ده‌کرێن و بۆ هه‌مو جیهان ئێستا خه‌ونه و کاری زۆر و تاقه‌ت پڕوکێن و به‌های قورسی ده‌وێت. هاوکات له هه‌مو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا ئازادی مه‌عنه‌وی وه‌ک خۆیه‌تی و هه‌یه و ده‌مینێته‌وه و له که‌س ناتوانرێت زه‌وت بکرێت.
حکومه‌ته‌کان هه‌مویان وه‌کو یه‌ک نین، هێندێکیان ئازادیه فه‌ردیه‌کان به ته‌واوی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و کۆمه‌ڵگاێکی نیسبه‌ته‌ن سه‌ربه‌ستیان بۆ گه‌ل یا گه‌لانی خۆیان دروست کردوه یا ده‌توانین بڵێن که ئه‌وه خه‌ڵکانی ئه‌و وڵاتانه‌ن که به شۆڕشه دور و درێژه‌کانی خۆیان ئه‌م ئازادیانه‌یان بۆ خۆیان به ده‌ست هێناوه و دروستیان کردون و شێوه‌ێک له دێمۆکڕاسیان سه‌قامگیر کردوه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا حورمه‌تیان هه‌یه و یاسا پشتیوانیان لێ ده‌کات و مافیان ده‌پارێزێت. له نمونه‌ی ئه‌م وڵاتانه له ئوروپا زۆرن و مافی هاووڵاتی ئوروپایه‌کان نه‌ک له سه‌دا سه‌د، بلکو زۆر له سه‌ره‌وه‌یه،
بۆ نمونه له کاتی گیرانی گره‌وگانێک به ده‌ستی گره‌وگانگیرێک، ئه‌مان هه‌مو توانای خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ که ئه‌و هاووڵاتیه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه وڵاتی خۆیان. هاوکات له ناو خۆی وڵاته‌کانیشیان که مافی تاک به ته‌واوی پارێزراوه و هیچ که‌س ته‌نانه‌ت نیزامیه‌کانی وڵاته‌که‌یان،
سیاسه‌تمه‌داره‌کان، سه‌رمایه‌داره‌کان، پۆلیس و ئه‌مانه (هیچ نه‌بێ له سه‌ر وه‌ره‌قه) بۆیان نیه مافی تاک پێشێل که‌ن. کاتێک که تۆمه‌تێک یا شکێک یا شکایه‌تێک ده‌خرێته سه‌ر تاکێک، تاک بۆی هه‌یه پارێزگاری له مافی خۆی بکات و وه‌کیل بگرێت (ئه‌گه‌ر توانای دانی پوڵی وه‌کیلی هه‌بێت!) و هه‌رجۆره سه‌رزه‌نش و تۆمه‌تێک ره‌ت بکاته‌وه و له کاتێک دا که ئه‌م تۆمه‌ته‌ی (ته‌نانه‌ت تۆمه‌تی گه‌وره‌ی) خراوه‌ته پاڵ، تا له سه‌ری به به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێکراوه‌وه سابیت نه‌کرێت، بۆی هه‌یه هه‌م داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی حه‌یسیه‌ت و هه‌م داوای خه‌ساره‌تیش بکات و تا کاتێکیش که دادگا بڕیار نه‌دات که ئه‌م که‌سه موته‌هه‌مه، بۆ یه‌ک سه‌عاتیش ناخرێته ناو زیندان. ئه‌مه خۆی له خۆیدا زۆر باش و مرۆڤدۆستانه‌یه، لێره‌دا به‌ڵام ڕه‌خنه‌ێکیش هه‌یه که ئوروپایه‌کان مافی خاریجیه‌کانی ناو وڵاتی خۆیان ئه‌گه‌ر چی ده‌پارێزن به‌ڵام خاریجیه‌کان له ناو هه‌مو وڵاته ئوروپایه‌کان ته‌بعیزیان لێ ده‌کرێت و به سه‌دان شێوه ئازادیه‌کانیان جار و بار پێشێل ده‌کرێن. ته‌نانه‌ت کاتێک که دوای چه‌ندین ساڵ ده‌شبن به سیتی زێنی ئه‌و وڵاته به هاووڵاتی ده‌ره‌جه یه‌ک ناناسرێن. نمونه زۆرن که له ئوروپا له سه‌ر کار یا ناو بازار یا ته‌نانه‌ت وتووێژه تلویزیۆنیه‌کاندا له سیتی زێن کراوه‌کان ده‌پرسن که زمانی دایکت چیه، یا خۆ له کوێ له دایک بویت، یا خۆ دایک و باوکت خه‌ڵکی کوێن و هتد. بۆ ئه‌وه‌ی که پێی بڵێن که دروسته تۆ ئێستا به وه‌ره‌قه و به فۆڕمی هاووڵاتی ئێمه‌یت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر بێگانه‌یت بۆ ئێمه!!!
به پێچه‌وانه له وڵاتێکی وه‌کو ئێرانی ئه‌مڕۆ به‌س له سه‌ر به ده‌ره‌وه بونی تۆزێک له قژی ژنێک، یا خۆ تیشێڕتێکی سپی بێقۆڵی لاوێک، یا خۆ نوسراوه‌ێک، بیر کردنه‌وه‌ێک، کاریکاتۆڕێک، نه‌قاشی یا ڕه‌سمێک، و یا تۆمه‌تێکی ناڕاست، به بێ به‌رپرسیاره‌تی، تاکه‌کان ده‌خرێنه ناو زیندان و بۆیان نیه ته‌نانه‌ت وه‌کیلێکیش بگرن و پارێزگاری له خۆیان بکه‌ن. هه‌زاران تاک له وڵاتی ئێمه به هۆی بیر جیایی، نوسین، یا خۆ چونکو که‌س و کاریان بیر جیا بون، یا که‌س و کاریان سه‌ر به حیزبێکی سیاسی بون (نه به جورمی ئه‌وه‌ی که شه‌خسی خۆیان بوبێتن) کوژراون، سه‌نگسار کراون، له سیاچاڵ خراون!!! له کاتێکدا که نه بیر جیایی که‌س و کاریان و نه هی خۆیان و نه ئه‌و شتانه‌ی که له ئێران پێیان ده‌کوترێن جورم، جورم نین و تاک و کۆمه‌ڵگا نابێت به‌م جۆره بیانوه خود ساخته و هیچ و پوچانه‌وه، له لایه‌ن هێندێک تاقمی نه‌خۆشی سادیستی به ڕواڵه‌ت ئایینی به‌م شێوه وه‌حشیگه‌ریان هێڕش بکرێته سه‌ر ئازادیه‌کانیان. موجریم که‌س نیه بێجگه له خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی که وڵاتێکیان به تاک و به کۆمه‌ڵ خنکاندوه، وڵاتێک به تاڵان ده‌به‌ن و میلیاردها دۆلار ده‌ڕێژنه ناو حیسابه بانکیه شه‌خسیه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات “ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ش دوایی بیخۆن و نه‌ی ده‌نه‌وه. - هه‌زاران که‌س به بێ ده‌لیل ده‌کوژن و ده‌گرن و ده‌یانخه‌نه زیندان و تێرۆریان ده‌که‌ن. که‌واته موجریم خۆیانن.
بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌ستی له مێژودا
ئه‌وه‌تا ژینه‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر هه‌بوه، مه‌شغه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌ستیش هه‌بوه، ئه‌مه حاشاهه‌ڵنه‌گره و به بێ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه فه‌لسه‌فیه کۆنه‌کانیش جێگای باوه‌ڕه. گیانله‌به‌رانی مێژوی کۆن، که ئه‌مڕۆ به‌شێکیان به شعور گه‌یون و بونه‌ته مرۆڤ، پێش ئه‌وه‌ی که ورده ورده و به تێپه‌ڕاندنی میلیونه‌ها ساڵ به بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌ستی له شکڵ و قه‌واری ئه‌مڕۆ گه‌یشتبن، به شێوه‌ی غه‌ریزه‌یی و ئینستینگتیڤ، مه‌شغه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌ستییان هه‌بوه. ڕاسته نه‌یانزانیوه که سه‌ربه‌ستی چیه و ماف چیه وئه‌وه‌ی که ئه‌وان ڕه‌چاویان کردوه یه‌ک ده‌رسه‌دیش سه‌ربه‌ستی له قه‌واره‌ی ئه‌مڕۆکه پێک ناهێنن، به‌ڵام له غه‌ریزه‌ی سه‌ربه‌ستی خۆیان په‌یڕه‌ویان کردوه. ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنی جێگای نیشته‌جێ بون، چی بخون، چۆن بیخۆن، به تاک یا به کۆمه‌ڵ بیخۆن، به کار هێنانی که‌ره‌سته‌ی ڕاو، شێوه‌ی ڕاو، شێوه‌ی دڵداری و سیکس و هتد سه‌ربه‌ست بون. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ور و به‌ری خۆمان چاو له ئاژه‌ڵ و سروشتیش بکه‌ین، هه‌ستی سه‌ربه‌ستیان تیا به دی ده‌که‌ین. ئاژه‌ڵێک که له جه‌نگه‌ڵ و له ناو سروشتدا ده‌ژی یا خۆ باڵنده‌ێک که له ده‌ره‌وه ده‌ژی و له قه‌فه‌سدا نیه و زۆر نمونه‌ی تر، کاتێک که سه‌ربه‌ستن و له ژێر کۆنتڕۆڵی مرۆڤه‌کاندا نین، ڕۆحیان شادتر و مه‌عنه‌ویاتیان به‌رزتره، تاکو باڵنده‌ێکی ناو قه‌فه‌س، یا ئاژه‌ڵی باغی وه‌حش. سروشتیش ئه‌گه‌ر چاو لێبکه‌ین، به شێوه‌ێک ئه‌م هه‌سته‌ی تێدایه، گوڵ له ده‌ره‌وه باشتر و زیاتر ته‌مه‌ن ده‌کا، تا له ماڵه‌وه، دارێک له ناو جه‌نگه‌ڵ جوانتره تا له ناو شار، دیاره ڕاده‌ی پێگه‌یشتنی خۆر و ئاو و ئۆکسیژن و دیئۆکسیدی که‌ربونیش به سروشت گرنگه و ئه‌مه زۆرتر باسێکی عیلمی ده‌خوازیت و من ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه‌که‌ی خۆمان.
که‌واته سه‌ربه‌ستی شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره و مافێ هه‌مو گیانله‌به‌رێکه و نه‌بونی خه‌سارێکی گه‌وره‌یه له گیانله‌به‌ر و سروشت و ئاژه‌ڵ.
مرۆڤی ئه‌مڕۆ به پێی تێگه‌یشتویی و چونه سه‌ره‌وه‌ی ڕاده‌ی شعور و زانست و عیلم، تا دێت زیاتر باسی سه‌ربه‌ستی ده‌کات و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاسازانان و پیاوانی ده‌وڵه‌ت تا دێن زیاتر به به‌هانه سیاسیه‌کان، باوه‌ڕ، سانسۆڕ، باڵاده‌سته‌بون و شۆڤینیزم، ڕاسیزم، کۆیله‌داری و ئاپارتاید، دیکتاتۆڕی، شه‌رع، دێمۆکڕاسی، کۆنتڕۆڵی جه‌معیه‌ت و ئه‌مانه، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ده‌خه‌نه سه‌ر ڕێگای سه‌ربه‌ستی مرۆڤ و به‌هاکانی مافی سه‌ربه‌ستی مرۆڤ کورت ده‌که‌نه‌وه و قاعیده و یاسای بۆ ده‌دۆزنه‌وه و له هێندێک وڵات به ته‌واوی کپی ده‌که‌ن و ده‌ی کوژن. (ئه‌ڵبه‌ت هه‌ر وه‌ک له سه‌ریشه‌وه ئیشاره‌م پێ‌کرد و نمونه‌م بۆ هێنانه‌وه، هێندێک ئازادی که زه‌ره‌ر ده‌گه‌ێنن، ده‌بێت و لازمیشن که بنبڕ بکرێن!)
له میژوی نزیک و هێندێکیش دورتردا نمونه‌ی مرۆڤی سه‌ربه‌ست که بۆ وه‌دیهاتنی ئازادی تاک شۆڕ‌شیان کردوه یا خۆ به‌های قورسیان داوه زۆرن و له‌م باسه کورته‌دا ناکرێت یه‌که به یه‌که بچینه سه‌ر باسلێکردنیان، به‌ڵام یه‌ک نمونه دێنمه‌وه که بۆ هه‌موشمان زۆر یا که‌م ناسراوه و ئه‌ویش، قاره‌مانی بۆکسی جیهان له کێشی قورس‌دا، کاسیوس ماڕسێلوس کله‌ی ناسراو به مه‌حه‌مه‌د علی کله‌یه. عه‌لی یه‌کێک له‌و تاکانه‌یه که ده‌کرێت له بابه‌ت سه‌ربه‌ستی تاکه که‌س بۆ نمونه بیهێنیته‌وه. کاتێک که له شه‌ست و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردودا ئه‌مریکا خه‌ریکی شه‌ڕ له گه‌ڵ ویتنام بو، عه‌لی بۆ سه‌ربازی و چونه شه‌ڕ بۆ ویتنام بانگهێشتی سه‌ربازی کرا،
به‌ڵام عه‌لی هه‌م له به‌ر دژایه‌تیه‌که‌ی له دژی ئاپاڕتاید و هه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی که ببوه موسوڵمان، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی 5 ساڵ حه‌پس و 10000 دولار جه‌ریمه و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی لیسانسی بۆکسه‌که‌ی و موسادره کردنی زۆربه‌ی زۆری دارایه‌که‌ی، به‌ڵام ئێستاش خۆی له چون بۆ سه‌ربازی پاراست و له سه‌ر قسه‌ی خۆی ماوه، عه‌لی به ئاشکرا له به‌رانبه‌ر یاسای سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکادا ڕاوه‌ستا و تا ئاخر بڕیاری دادگای باڵای ئه‌مریکا که بڕیاری سه‌ربه‌ستی و وازهێنانی له عه‌لی دا، ئه‌و دڕێژه‌ی به بیر و بڕوای خۆی دا و نه‌چو بۆ شه‌ڕی ویتنام و ویتکۆنگ. عه‌لی له تلویزیۆندا ده‌یوت: "ویتنام دوژمنی من نیه، به‌ڵکو ئه‌وه ئێوه‌ن(مه‌به‌ستی سپی پێسته‌کانی ئه‌مریکا بو) که به من ده‌ڵێن نێگر و 400 ساڵه ده‌م چه‌وسێننه‌وه (مه‌به‌ستی ڕه‌ش پێسته‌کان بو که ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه) و به کۆیله‌تان کردوم" عه‌لی ده‌یوت: "من نامه‌وێت وا بم که خه‌ڵکانیتر ده‌یانهه‌وێت، من ناترسم باسی ئه‌وه بکه‌م که چۆن بیر ده‌که‌مه‌وه، من سه‌ربه‌ستم و به‌رده نیم" کاتێک که عه‌لی له‌و په‌ڕی ناخۆشی و کێشه له گه‌ڵ دادگاکاندا بو، له کاتی خۆ کێش کردن له گه‌ڵ حه‌ریفه‌که‌یدا که قه‌رار بو بۆ قاره‌مانی جیهان بۆکس بکه‌ن، له بیرم نه‌ماوه کامه حه‌ریفی بو، حه‌ریفه‌که‌ی پێی وت، کله‌ی، که ئه‌مه ئه‌وی زۆر توڕه کرد و له کاتی بۆکسیشدا تا کاتی کائۆ کردنی حه‌ریفه‌که‌ی، هه‌ر لێی ده‌پرسی، من ناوم چیه ها? ئێستا فێر بوی که به من بڵێی عه‌لی? له وتووێژێکی تلویزیۆنیشدا، موجری ئه‌وی به ناوی کاسیۆس بانگ کرد، که ئه‌مه‌ش ئه‌وی توڕه کرد و وتی: "من پیاوێکی سه‌ربه‌ستم و ناوم مه‌حه‌مه‌د عه‌لیه، تۆ بۆ پێم ده‌ڵه‌ی کاسیوس? کاسیوس ناوی کۆیله‌یه و من کۆیله نیم" ئه‌وه بو که به‌ڕێوه‌به‌ری وتووێژه‌که داوای لێ بوردنی لێ کرد و وتی به‌ڵێ وایه تۆ مافی خۆته و وه‌ک تاک ئازادی که ناوت چی بێت، تۆ وه‌ک مرۆڤێک بۆت هه‌یه هه‌ر ناوێک که تۆ له خۆتی ده‌نێی،
ئێمه‌ش ئه‌وه‌ت پێ بڵێین، ئیتر له ئێستا به دواوه تۆ لای منیش ناوت عه‌لیه.
مه‌حه‌مه‌د عه‌لی یا هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، مافی بێ ئه‌ملا و لای خۆیانه که وا ناویان لێ به‌رن که بۆخۆیان پێیان خۆشه. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که بیستنی ئه‌و ناوه، زه‌ره‌ر له مافی تاکی تر بدات یا له ناو کۆمه‌ڵگادا به هۆی به‌دناوی ته‌حه‌مول نه‌کرێت، وه‌ک هیتلێڕ. (له وڵاتی ئاڵمان ناوی ڕودۆڵف و هیتلێڕ قه‌ده‌غه‌یه و که‌س بۆی نیه ئه‌م ناوانه له خۆی یا له منداڵی بنێت، له ئێران و تورکیه و سوریه ناوی کوردی قه‌ده‌غه‌یه!!)
یه‌کێک له‌و کێشانه‌ی که ئه‌مڕۆکه له جیهان و به تایبه‌ت وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان زۆر قسه و باسی له سه‌ر ده‌کرێت، ئازادی شه‌خسی یا هه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه پێی ده‌ڵێین ئازادی تاکه، که هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه‌تریش باسم لێ کرد زۆر گرینگی تایبه‌تی پێ ده‌درێت و ته‌قریبه‌ن بنه‌مای دێمۆکڕاسی و مافی مڕۆڤیان له سه‌ری داڕشتوه. ده‌کرێت له‌م باره‌وه چه‌ند نمونه‌ی غه‌یره سیاسی، مه‌سه‌له‌ن کۆمه‌ڵایه‌تی بێنینه‌وه، وه‌ک ئازادی سورعه‌تی ماشین، ئازادی عه‌لاقه‌ی جنسی ژن یا پیاو، جگه‌ره کێشان له شوێنه گشتیه‌کان و زۆر نمونه‌ی تر. هه‌ر وه‌ک نمونه به‌س یه‌کێک له‌م کێشه سه‌ره‌تایانه باس ده‌که‌م که هه‌مومان ڕۆژانه له گه‌ڵی ده‌سته و یه‌خه‌ین. هه‌ر وه‌ک زۆرمان ئاگادارین ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له ئوروپا کێشه‌ی جگه‌ره کێشان له شوێنه گشتیه‌کان باسێکی جیدی هێناوه‌ته ناو خه‌ڵک و ڕاپڕسی له خه‌ڵک ده‌که‌ن که ئایا جگه‌ره کێشان له‌م شوێنه گشتیانه، واته له ڕێستۆڕانه‌کان، تێرمیناڵی خه‌تی ئاسن، ناو قه‌تاره‌کان، ئیداره‌کان و به عام هه‌مو شوێنێکی داپۆشراو قه‌ده‌غه بکرێت یا نا. خه‌ڵکانێکی زۆر پێیان وایه که هێڕش کراوه‌ته سه‌ر ئازادی تاکه که‌س و مرۆڤی جگه‌ره کێش به بنبڕ کرانی ئه‌م ئازادیه‌ی که بۆی نیه له هه‌مو شوێنێک سیگار بکێشێت، شه‌رم له خۆی ده‌کات و مافی زه‌وت کراوه یا خۆ مافی پێشێل کراوه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان، لایه‌نگرانی ئه‌م جگه‌ره نه‌کێشانانه له شوێنه گشتیه‌کان پێیان وایه که به‌ڵی زۆر لازمه که جگه‌ره قه‌ده‌غه بکرێت و هه‌ر که‌س حه‌زی له جگه‌ره‌یه با بچێته ده‌ره‌وه یا باڵکۆن بیکێشێت. ئه‌مان ده‌ڵێن ئه‌وه جگه‌ره کێشه که به ده‌ر کردنی دوکه‌ڵی سیگاره‌که‌ی، منی تاکی سیگار نه‌کێش به بێ گوناه توشی جگه‌ره کێشانی پاسیڤ یا غه‌یره فه‌عال ده‌کات و ئه‌وه من یا تاکی جگه‌ره نه‌کێشه که ئازادیم پێشێڵ ده‌کرێت و ناچارم به هۆی جگه‌ره‌کێشانی که‌سێکی تره‌وه که خۆی به زانست توشی ئه‌م کاره کردوه، منێش له‌گه‌ڵی دوکه‌ڵ هه‌ڵمژم. هه‌ر وه‌ک ئاگادارین جگه‌ره کێشان به جیدی زه‌ره‌ر له دڵ و ڕیه‌کان و به عام له سڵامه‌تی ده‌دات، هه‌ر بۆیه هه‌مو که‌س بۆ خۆی به‌ر پڕسیاری هه‌ڵمژیمینی ئه‌م دوکه‌ڵه‌یه و به پێچه‌وانه بۆ که‌سێک که نای هه‌وێت دوکوڵ هه‌ڵمژێت و بیر له ته‌ندروستی خۆی ده‌کاته‌وه نابێت له لایه‌ن تاکی جگه‌ره کێشه‌وه مافی زه‌وت بکرێت، هه‌ر بۆیه لازمه که لێره‌شدا ئازادی هێندێک مه‌حدود بکرێته‌وه و جگه‌ره کێشی به ڕێز بۆ ڕێز لێنان له مافی ئازادی تاکی تر بڕوات له هه‌وای ئازاد دا دوکه‌ڵه سه‌ره‌تانزاکه‌ی سیگار هه‌ڵمژێت. که هیوادارم که‌س توشی نه‌بێت.
ئازادی به‌ها و نرخی هه‌یه
به‌ڵێ ئازادی تا بوه به‌های له سه‌ر دراوه و به داخه‌وه هه‌میشه پێشێل کراوه. هه‌رگیز تا وه‌کو ئه‌مڕۆ نه دیتراوه و نه بیستراوه که ئازادی له شوێنێک به ته‌واوی و به بێ بنبڕ کردنی و یا به بێ، بێ ده‌ست و قاچ کردنی، په‌یڕه‌وی کرابێت. هه‌ر جوڵانه‌وه‌ێک که ئێمه له مێژودا تا به ئه‌مڕۆ چای لێ بکه‌ین، بۆ به ده‌ست هێنانی مافی سه‌ربه‌ستی یا خۆ ئازادی دروست کراون و هه‌مویان شێوه‌ێکی هومانیزم یا مڕۆڤ دۆستیان تێدا بوه و بۆ ئازادیه گشتیه‌کان و ئازادیه تاکه‌کان سه‌ریان هه‌ڵداوه. ئه‌گه‌ر سه‌یری چۆنیه‌تی دروست بون و سه‌ر هه‌ڵدانی ئاینه‌کان بکه‌ین،
ده‌بینن که هه‌مویان دژی پێشێل کردنی ئازادی، دژی کۆیله‌داری و کۆیله کردن، دژی زوڵم و زۆری چینی زۆردار سه‌ریان هه‌ڵداوه و پاشانیش هه‌ر خۆیان بۆ په‌یڕه‌وی کردنی کتێبه ئاسمانیه‌کانیان و گه‌وره‌تر کردنه‌وه‌ی ئاینه‌کانیان هاتون و هه‌ر ئه‌و کاره‌یان له گه‌ڵ دژبه‌ره‌کانی خۆیان کردوه که زۆرداره‌کانی پێش خۆیان کردبویان و مافی تاک و مافه گشتیه‌کانیان به ته‌واوی پێشێل کردوه. به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌یری شۆڕشه سه‌رکوتکراوه‌کانی مێژو بکه‌ین، هه‌میشه به باشی باسیان ده‌که‌ین و ده‌بینین که پێشێلکاریان تیا نه‌کراوه و ڕه‌نگه به هۆی ئه‌وه‌وه بوبێت که نه‌بونه‌ته ده‌سه‌ڵات بۆیه هه‌ر وا پاک ماون. بۆ نمونه شۆڕشی ئۆکتۆبری فه‌ڕانسا، یا شۆڕشی دژی کۆیله‌داری سپاڕتاکوس و زۆر نمونه‌ی تریش ده‌توانین باس بکه‌ین.
به‌ڵی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ئێستاش هه‌ر به‌های ده‌وێت، هه‌ر خوێنی ده‌وێت و هه‌ر وه‌ک له سروده شۆڕشگێڕانه‌کاندا ده‌یبیستین، داری ئازادی به‌داخه‌وه به بێ به‌ها و به بێ خوێن به‌ر ناگرێت و به‌داخێکی گه‌وره‌تریشه‌وه له وڵاتانی ئێمه ئه‌و داره‌ش دوای به‌ر گرتن و قورس بونی شاخه و لق و پۆپه‌کانی، له ناو قه‌فی دا ده‌شکێته‌وه و مێژو دوپات ده‌بێته‌وه که هیوادارم له‌مه به‌دوا ئه‌م ڕه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ که به ته‌مان ببنه ده‌سه‌ڵات جیاوازیان هه‌بێت، هه‌ر چه‌ند که فارس کوته‌نی، "سالی که نکوست از بهارش په‌یداست" واته ساڵێکی باش به به‌هاره‌که‌یدا دیاره!
ئازادی تاک و بنه‌ماڵه
به بڕوای من بنه‌ماڵه مینیاتۆرێکی چکۆله‌ی کۆمه‌ڵگایه یا به پێچه‌وانه کۆمه‌ڵگا فۆڕمێکی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌یه. ئازادی تاک له ناو بنه‌ماڵه‌شدا هه‌ر ده‌بێت ببێت و هه‌مو نمونه‌کانی سه‌ره‌وه که بۆ کۆمه‌ڵگا باسم لێکردون ڕێک له ناو بنه‌ماڵه‌شدا، دیاره به خسوسیاتی خۆیانه‌وه، ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێن. جگه‌ره کێشان له ناو ماڵدا زه‌ره‌ر له‌وانیتر و به تایبه‌ت منداڵی چکۆله ده‌دات، بۆیه ده‌بێت له ناو ماڵدا نه‌کێشڕێت، سانسۆڕ لازمه هه‌بێت بۆ به‌رگری کردن له ته‌ربیه‌تی خراپ بۆ منداڵ و بۆ پێشێل نه‌کردنی مافی ئه‌ندامانی تری بنه‌ماڵه و له‌م باره‌وه ده‌توانم بڵێم که ئه‌مڕۆکه به هۆی چونه سه‌ره‌وه‌ی که‌یفیه‌تی ده‌سگا ئه‌له‌کترۆنیکیه‌کانه‌وه ده‌توانرێت بۆ کامپیوتر، سه‌ته لایت و ویدیۆ و تلویزیۆن و پله‌ی ستاسیۆن و ئه‌مانه پڕۆگڕامی ئه‌منیه‌تی منداڵان به پێی ڕاده‌ی ته‌مه‌نیان فه‌عال بکرێنه‌وه و کۆدیان بۆ دابندرێت. حورمه‌تی تاک له ناو بنه‌ماڵه‌دا، نه ته‌نیا چکۆله ده بێت له گه‌وره‌ی بگرێت، به‌ڵکو لازمه که گه‌وره‌ش له چکۆله‌ی بگڕێت و گه‌وره وه‌ک تاکێکی خاوه‌ن ماف سه‌یری چکۆله‌تره‌کان بکات. له باری شێوه‌ی خۆ پۆشاندن یا ئازادی جل و به‌رگ، دیاره کۆمه‌ڵگای ئێمه (هه‌مو کوردستان) که هێشتا کۆمه‌ڵگاێکی سونه‌تیه و به فه‌رهه‌نگێکی ئیسڵامی و پیاو مه‌زنی خۆی پێناسه ده‌کات، هێشتا ئه‌م ئازادی پۆششه له ناو کۆمه‌ڵگادا و به تایبه‌ت هێندێک بنه‌ماڵه‌دا جێ نه‌که‌وتوه. له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆی حاکمیه‌تی نیزامی شیعه‌ی ئه‌سنا عه‌شه‌ڕی یا دوازده ئیمامی، هیچ ژنێک بۆی نیه، له ناو کۆمه‌ڵگا که هیچ له ناو بنه‌ماڵه‌ی خۆیشیدا له به‌ر چاوی باوک و براکانی دا جلی که‌م و ناسک له به‌ر کات و پیاوانیش لازمه که پۆششی ئیسلامیان هه‌بێت، به‌م پێناسه، کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و یا هه‌مو ئێران به عام که خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی کراوه‌ترن و فه‌رهه‌نگی ئیسلامی که‌متر ڕه‌خنه‌ی کردوته ناو مێشکی تاک و بنه‌ماڵه‌وه، به‌ڵام له ژێر سێبه‌ری حکومه‌تی ئیسلامی‌دا مه‌جبورن که خۆیان داپۆشن و ئازادی ماتریالیستی تاک لێره‌دا نه‌ک له باری جل و به‌رگ به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له باری بیر و باوه‌ڕ، نوسین و خوێندنه‌وه و خوێندن به زمانی دایک، هونه‌ر، مۆسیقا، وه‌رزش و به عام، گشت ئازادیه فه‌ردیه‌کان پێشێل کراون و ده‌کرێن. هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ک پێشتریش باسم کرد، پێشکه‌وتن به بێ ئازادی زۆر هێواشه و زۆر جاریش هه‌ر نیه و ڕاوه‌ستاوه، یا خۆ به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی که پێی ده‌کوترێت ئیرتیجاعی!
2007-06-16 18:18:39
18 ساڵ و 8 مانگ و 9 کاتژمێر و 12 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان