نــاوه‌ندی چـــاک - کۆمیته‌ی نه‌رویج، به‌هاوکاری سه‌رده‌شتیانی دانیشتووی نه‌رویج،له‌ئێواره‌یه‌کی ماتــه‌مدا یــادی قوربانیانی کیمیا بارانی سه‌رده‌شت ده‌کاته‌وه، که له 28.06.1987 دا، که‌وته به‌ر په‌لاماری کیمیابارانه‌ی فڕۆکه جه‌نگی‌یه‌کانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو،

کۆمه‌ڵێک له دانیشتوانی بێتاوانی ئه‌م شاره بوونه قوربانی. وه وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ناساندن و گه‌یاندنی ئه‌م که‌یسه به‌ده‌زگاو دامه‌زراوه نه‌رویجیه‌کان و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له‌م ووڵاته‌دا.
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌کان به پیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌کی دۆکیومێنتی روداوه‌که، ده‌ست پێده‌کات ،دواتر شانۆگه‌ریه‌ک ،که پێشتر‌له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان له‌شاری سه‌رده‌شت نمایشکراوه ، به هۆی فیلمی ڤیدیۆوه پیشانی ئاماده‌بوان ده‌درێت.
له‌به‌شێکی تردا چه‌ند شایه‌تحاڵێک یاده‌وه‌ریه‌کانی خۆیان له روداوه‌که ده‌گێرنه‌وو، دواتربه‌رێز )عه‌بدڵا حیجاب( قسه‌وباسێک له‌ژێر ناوی ) کاره‌ساته‌کانی کوردستان له روانگه‌ی یاساکانی مافی مرۆڤه‌وه) پيشکه‌ش ده‌کات .
ئاماده‌بون و به‌شداریتان یاده‌وه‌ریه‌که شکۆمه‌ندترده‌کات
شوێن Harsleb Skole
Harsleb Gate. 20 B
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 22/06
کاتژمێر 6 ی ئێواره
په‌یوه‌ندیگرتن: ئیمایل
[email protected] ته‌له‌فۆن
41293108
45213993
ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی نه‌رویج
18/06/07