هیلاری کلینتۆن
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج

ده‌ڵێت: ده‌بێت به گرنگییه‌کی زۆره‌وه بڕوانینه مه‌سه‌له‌ی کورده‌کانی عیراق، چونکه ئه‌وان توانییان به هه‌وڵی خۆیان سه‌دامی دیکتاتۆر له خاکی خۆیان ده‌رپه‌ڕێنن و حکومه‌تێکی تایبه‌ت به خۆیان پێکبهێنن، که ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی باشه و نزیکیان ده‌کاته‌وه له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردیی سه‌ربه‌خۆ.
هیلاری کلینتۆن یان له سیاسه‌ت تێ ناگات یان بیانووى تر‌ى پێ نه‌ماوه
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج
سوید
له ڕۆژى 13ى ئه‌م مانگه‌دا کاتى هه‌ڵسه‌نگاندنى بڕیاره‌که‌ى کۆمه‌ڵه‌ى ئاسایشى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو له‌باره‌ى درێژ کردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ساڵێک بۆ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان له عێراقدا که له مانگى نۆڤه‌مبه‌رى پاره‌وه بڕیارى له‌سه‌ر درابوو، هه‌ر ئه‌و کاته‌ش ئه‌وه‌یان دیارى کرد که له‌مانگى حوزه‌یراندا لێکۆڵینه‌وه‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌کرێ و ئێستاش پاش هه‌ڵسه‌نگاندنى پێویست ڕۆژى چوارشه‌ممه پشتیوانیان دووباره کرده‌وه و داوایان کرد یارمه‌تى عێراقیه‌کان بدرێ له ڕووى ئاشتبوونه‌وه‌ى نێوانیان و گه‌شه‌ى ئابووریدا، ئه‌وه‌شیان ده‌رخست که گۆڕانکارى پێویست نه‌کراوه له‌ڕووى به‌ره‌و پێشچوونى بار‌و دۆخى ناو عێراق چ له‌باره‌ى سه‌قامگیرى و چ له‌ڕووى ئابووریه‌که‌یه‌وه.
له‌هه‌مان کاتدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ووشیار زێباریش ڕایگه‌یاند که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که هیچ عێراقیه‌ک نایه‌وێت هێزه هاوپه‌یمانه‌کان ڕۆژێک بمێننه‌وه زیاتر له کاتى پێویست، به‌ڵام به‌لایه‌نى که‌مه‌وه ئێستا بوونى هێزى هاوپه‌یمانه‌کان پێویستیه‌کى زیندووى عێراقه و بگره ته‌نها ئاڵته‌رناتیڤى سه‌قامگیرى نه‌ک هه‌ر ناو عێراقه به‌ڵکو ناوچه‌که‌یشه.
به‌و پێیه کۆبوونه‌وه‌که به کارێکى باش دانرا به‌تایبه‌تى که پشتیوانى ده‌ربڕى بۆ مانه‌وه و بوونى هێزه هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌عێراقدا، خه‌لیلزادیش ئه‌وه‌ى راگه‌یاند که هه‌رچه‌نده عێراقیه‌کان خۆیان سه‌قامگیرى ئاسایشى 7 پارێزگایان پێ سپێردراوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانى دراوسێ هیچ هاوکاریه‌کیان نه‌کردوون بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و توند‌و تۆڵ کردنى سنووره‌کانیان و به‌رده‌وام پشتیوانى توندڕه‌وه‌کان ده‌که‌ن بۆ تێکدانى زیاترى بارودۆخى ناو عێراق.
له‌لایه‌کى تره‌وه خۆمان ئاگامان له ڕه‌وتى ئاسایشى ناو عێراقه و ته‌قینه‌وه‌ى شوێنه ئاینیه‌کان و کارى تێکده‌رانه‌ى هه‌ست بزوێنه‌رانه کراوه‌ته وێنه‌یه‌کى ڕۆژانه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵى له‌بار بردنى تواناکانى حکومه‌تى عێراقى به ده‌ستتێکه‌ڵ کردنى پۆلیس و هه‌ندێ له لێپرسراوى خودى حکومى له کاره تێکده‌ره‌کاندا و هه‌وڵى کوده‌تا و زۆر شتى تر.
که‌واته تائێستا هیچ تروسکاییه‌ک به‌دى ناکرێ که به‌م زووانه بارودۆخى ناو عێراق به‌ره‌و خراپتر نه‌ڕوات ئه‌گه‌ر هاوکارى هێزه هاوپه‌یمانه‌کان که‌م بکرێته‌وه، که‌چى هیلارى کلینتۆن که چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌کرێ خۆى کاندید بکات بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوودا، واته پێویسته ئه‌و وورده‌کارییانه تێبگات که ترس له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییان که‌مده‌کاته‌وه و هه‌موو ووتارێکى ڕاگه‌یاندنه‌کانى له‌سه‌ر حسابه که‌چى دوو بۆچوونى سه‌یرى ڕاگه‌یاند که نه‌شاره‌زایى ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر خۆى چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ى لێ نه‌کرێت جێبه‌جێیان بکات! تۆ بڵێى هیلارى خۆى شیرین‌تر بکات و ئاواتى گه‌لى کورد بهێنێته‌دى?
خاتونى هێژا هیلاری کلینتۆن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکادا ده‌ڵێت: ده‌بێت به گرنگییه‌کی زۆره‌وه بڕوانینه مه‌سه‌له‌ی کورده‌کانی عیراق، چونکه ئه‌وان توانییان به هه‌وڵی خۆیان سه‌دامی دیکتاتۆر له خاکی خۆیان ده‌رپه‌ڕێنن و حکومه‌تێکی تایبه‌ت به خۆیان پێکبهێنن، که ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی باشه و نزیکیان ده‌کاته‌وه له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردیی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌وه ڕاسته که ئێمه‌ى کورد خاکى خۆمانمان له‌ده‌ست دیکتاتۆر ڕزگار کرد به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شمان بۆ نه‌ده‌چووه سه‌ر ئه‌گه‌ر هێزه هاوپه‌یمانه‌کان و بڕیاره گرنگه‌که‌یان نه‌بووایه له‌مه‌ڕ ناوچه‌ى دژه فڕینى هێزى ئاسمانى عێراقى و لاوازکردن و سه‌رقاڵ کردنى که‌واته له‌وه‌شدا ته‌نها خۆمان نه‌بووین.
پاشان ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه ده‌فه‌رمووێ له پێکهێنانى ده‌وڵه‌تى کوردى سه‌ربه‌خۆ نزیکبوونه‌ته‌وه، بۆ من ئه‌مه گرنگه و موچوڕکه‌م پیا ده‌هێنێ، به‌ڵام ئایا چ کارێکى ئه‌وتۆمان کردووه که بتوانین ببینه خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ? ئایا به‌وه‌ى که ئه‌زموونى 16 ساڵ فێرى کردووین حکومه‌تێکى ته‌کنۆکراتى سه‌رده‌مى جیهانگیرى پێکبهێنین? یان به‌وه‌ى که هه‌رچى پێویستیه‌کانى ڕۆژانه‌ى گه‌له‌که‌مانه خۆمان به‌رهه‌مى ده‌هێنین و نه‌بووینه‌ته مشه‌خۆر? یان توانیوومانه به‌تاڵه که‌م بکه‌ینه‌وه? یان تۆ بڵێى ئێمه له‌وه نه‌گه‌شتبین که ئیتر پێویستمان به خواردن و خواردنه‌وه نامێنێ چونکه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌وه بۆمان دێ?
من به پێچه‌وانه‌ى خاتوو هیلارى تێده‌گه‌م و پێم وایه تا ئێستاش هیچ هه‌نگاوێکمان بۆ ئه‌و ئازادییه نه‌ناوه و خۆیشمان نازانین چۆن ئه‌وه ده‌کرێ. له حکومه‌تى ته‌وافوقى سیاسى زیاتر هیچمان بۆ هه‌رێمه‌که‌مان نه‌کردووه، ڕۆژ به‌ڕۆژ داهێنانێکى نوێ له ته‌وافقێکدا ده‌که‌ین، خۆ ئه‌وه زۆر گرنگه ئه‌ى وانییه? چى بکه‌ین له حکومه‌تى ته‌کنۆکرات? کێمان هه‌یه پله‌ى خوێندنى بیگه‌یه‌نێته شوێنى مه‌به‌ست? چیمان هه‌یه ده‌ستى کرێکارى پێ بخه‌ینه گه‌ڕ? پاشان ئێمه بێکارمان نییه و هه‌مووى مانگانه‌ى خۆى هه‌یه و خۆیشى ماندوو ناکات جا چ پێویست به‌وه ده‌کات? به‌هه‌موومانه‌وه ئاسایش ده‌پارێزین و هه‌موومان کارى پۆلیسى ده‌که‌ین، که‌چى هه‌ر جار جار شتێک ڕوو ده‌دات، تائێستاش ئه‌و کۆمپانیا گه‌ورانه‌ى دێنه ناو کوردستانه‌وه به‌کرێکارى خۆیان و به‌شاره‌زایى خۆیان کاره‌کانمان بۆ جێبه‌جێ ده‌که‌ن و هه‌ر کاتێکیش کاره‌کانیان به‌نیوه ناچڵى ته‌واو کرد خۆیان و کرێکار و شاره‌زاییه‌که‌یشیان به سوپاس و پاره‌یه‌کى زۆره‌وه ده‌نێرینه‌وه وو‌ڵاتى خۆیان، ئێمه نه کار بۆ ئه‌وان ده‌که‌ین و نه‌شاره‌زایى ئه‌وانیشمان پێویسته، هیچ منه‌تیان نه‌بێت و هه‌ر کاتێکیش پێویستمان به‌و کارانه بوویه‌وه ئه‌وا بانگیان ده‌که‌ینه‌وه و پاره‌یان ده‌ده‌ینێ، چ پێویست ده‌کات خۆمان به‌وه‌وه سه‌رقاڵ بکه‌ین? مادام به پاره بۆمان بچێته سه‌ر که‌ى کێشه‌یه? بۆ خۆمان فێر بکه‌ین? پاشان بۆچى خوێندکار له‌شتى وادا ماندوو بکه‌ین? ئه‌ى جووتیاره خۆشه‌ویسته‌کانمان بۆ ناڵێی? بۆ خۆیان ماندوو بکه‌ن? چ پێویست ده‌کات کرێکارى کوردستانى خۆشه‌ویست شوێنى سه‌یرانگاکانمان بۆ پاک بکه‌نه‌وه? کرێکار له ووڵاتانه‌وه ده‌هێنین.. ئێمه ته‌نانه‌ت سه‌وزه‌و میوه‌شمان له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌وه ده‌هێنین، ناهه‌قیشمان نییه، ئه‌وه‌ى خۆمان گران و که‌مه و به‌شمان ناکات.
خاتوو هیلارى کلینتۆنى هێژا، با من نهێنیه‌کى خۆمانت بۆ ده‌ربخه‌م، حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ک هه‌نگاوى بۆ ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى نه‌ناوه به‌ڵکو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دواوه و هه‌نگاوى بۆ دواوه ناوه.
ئه‌و هه‌سته جوانه‌ى جارانى لاوه دڵگه‌رمه‌کانمان که ده‌بووایه بکرایه‌ته هه‌وێنى سه‌ربه‌خۆیى، به‌هۆى بێکارى و هه‌ستى بێزارى گه‌نده‌ڵى و تۆڵه‌ى شوێنگرتن و بۆ هه‌نده‌ران ڕاکردن و زۆۆۆۆر شتى تره‌وه کێ ئه‌و هه‌سته‌ى ماوه? یان کێ ئه‌و باوه‌ڕه‌ى ماوه که جارێکى تر کورد خۆى بتوانێت سه‌ربه‌خۆیى به‌ده‌ست بهێنێ? هه‌موو هیوایه‌کمان ته‌نها ئێوه‌ن، ئێمه کارى زۆر باشمان بۆ کردوون و ئاسایشى هه‌رێممان بۆ ئێوه پاراستووه، ده ئێوه‌ش کاره‌که‌تان بگه‌یه‌ننه سه‌ر و ده‌وڵه‌ته‌که‌مان بۆ دروست بکه‌ن. ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێى ئێمه بن که ده‌وڵه‌تى کوردى سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنین ئه‌وا تۆیش وه‌کو ئێمه‌ت لێ دێ و هه‌موومان ده‌ستمان له بنى هه‌مانه‌که‌وه ده‌رئه‌چێ.
هه‌ربۆیه له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم کاتێ داواى که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانتان بکه، که وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى په‌ستانى هه‌واى ناو قه‌باره‌یه‌ک به شتى پیس پڕ نه‌کرێته‌وه.
جا ئه‌گه‌ر بیانوویه‌کى ترت پێنه‌ماوه بۆ ململانێى هه‌ڵبژاردن خۆت مه‌خه‌ره قه‌یرانێکى تره‌وه. که ڕه‌نگ بێت ئه‌مجاره له‌برى هاوسه‌ره‌که‌ت به‌ڕێزتان فرمێسک بسڕن و ناوده‌رکه‌ن. خۆیشت ده‌زانى چى ده‌ڵێیت بیڵێ، به‌ڵام کاتێ باسى ده‌وڵه‌تى کوردیمان بۆ ده‌که‌یت بێهیوایشمان مه‌که و مه‌یده‌ره ده‌ست خۆمان. ئێمه له ڕاگه‌یاندنى ده‌ره‌وه زوو تێده‌گه‌ین یان به کوردى و به‌کورتى له فیکه‌ى خۆمان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام له فیکه‌ى خۆمان بۆ خۆمان تێناگه‌ین.
2007-06-22 00:40:21
18 ساڵ و 7 مانگ و 2 کاتژمێر و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان