ئێرانچیه‌تی و عێڕاقچیه‌تی و تورکچیه‌تی و سه‌روه‌ری ئه‌و قه‌ومانه به سه‌ر گه‌لانی بنده‌ستی خۆیاندا له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن? کورد ده‌بێ چی بکات?
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
بۆیه من ده‌ڵێم که بۆچی له ئێستاوه بچێنه‌وه ژێر وه‌ها په‌یمانێک که داهاتوی دیاره? هه‌ستی سه‌روه‌ری تورک و فارس و عه‌ڕه‌ب، له ناو هه‌مو توێژه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و ئاینیه‌کاندا دیار و به‌رچاون. ته‌نانه‌ت له ناو مارکسیته‌کانیشیاندا که، بیری ئینتێرناسیۆنالیستیان ده‌بێت به‌رز بێت و باوه‌ڕیان به مه‌رز نه‌بیت و هومانیزم و مافی مرؤڤ و ئه‌مانه له ناو گوتار و کرده‌وه‌کانیاندا خۆی بنوێنێت،
ئێرانچیه‌تی و عێڕاقچیه‌تی و تورکچیه‌تی و سه‌روه‌ری ئه‌و قه‌ومانه به سه‌ر گه‌لانی بنده‌ستی خۆیاندا له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن? کورد ده‌بێ چی بکات?
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
له پێشه‌کی ئه‌م باسه‌دا ده‌مه‌وێت خوێنه‌رانی هێژا ئاگادار که‌مه‌وه که ئه‌م بابه‌ته به هیچ جۆرێک بۆ دژایه‌تی قه‌ومی فارس و تورک و عه‌ڕه‌ب نه‌نوسراوه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵه پرسیار و ڕاستبێژیێکی سه‌رده‌میانه‌یه که هه‌م ڕه‌وایه و هه‌م مافی خۆمه که وه‌ک کوردێک، وه‌ک مڕۆڤێک، وه‌ک مافخوازێک، وه‌ک به‌شخوراوێک باسیان بکه‌م و هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌نگه ئه‌م باسه‌ی من ئازاریان بدات به ڕاشکاوی پێیان ڕاده‌گه‌ێنم، که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌ک من ئازار ده‌بینن به‌م ڕاستیانه، با هه‌مو پێکه‌وه حه‌ول بده‌ین تا ئه‌و دیارده ناشڕینانه‌ی که هه‌ر ئێستاکه له وڵاته‌کانیان و له ژێر چه‌تری داگیرکاری حکومه‌ته تۆتاڵیتێره‌کانیان ڕوده‌ده‌ن، بنبڕ که‌ین. خه‌ڵکی ئاڵمان ئه‌مڕۆکه به ئاسانی ڕه‌خنه له 60/70 ساڵی ڕابردوی خۆیان ده‌که‌ن و ئه‌مڕۆ ئازار ده‌بینن له‌وه‌ی که خه‌ڵک و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌وان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌م شێوه خراپه بیریانکردۆته‌وه و نیوه‌ی جیهانیان به شه‌ڕ و پێکدادان کێشاوه و چه‌ند میلیون که‌مایه‌تی جوله‌که‌یان کوشتوه و جینۆسایدیان کردون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه له‌و زه‌مه‌نه کۆنتره ده‌گرن، خۆشحاڵن له‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ گه‌لێکی سه‌ربه‌ستن و ده‌رس و ته‌جروبه‌یان له شه‌ڕ وه‌رگرتوه و هه‌نۆکه یه‌کێک له وڵاته هه‌ره پێشکه‌وتو و هه‌ره سه‌نعه‌تیه‌کانی جیهانن. ئه‌گه‌ر ئاڵمانه‌کان شه‌رم له‌و ڕابوردوه‌ی خۆیان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌رزن و هه‌ست به سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌ستی خۆیان ده‌که‌ن و له گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو شه‌ڕ و پێکدادانه‌ش که کردبویان، دوای شکه‌ستی ئاڵمان و کۆتایی شه‌ڕه‌که، که‌س مافی ئازادی لی زه‌وت نه‌کردون و ژێر چه‌پۆک نه‌کراون. باشه خۆ گه‌لی کورد شه‌ڕیشی ساز نه‌کردوه و هیچ گه‌لێکیتریشی جینۆساید نه‌کردوه، ئه‌ی بۆ ده‌بێ هه‌ر ژێر ده‌سته بێت و مافی سه‌روه‌ری خۆی به سه‌ر خاک و وڵاتی خۆیدا نه‌بێت?
باسێک له سه‌ر سه‌روه‌ری و پرسیاری ئه‌وه که کێ سه‌روه‌ره?
سه‌روه‌ری مافێکی مه‌عنه‌ویه که شایانی هه‌مو مرۆڤێکه، سه‌روه‌ری هه‌مان سه‌رئه‌فرازی، هه‌مان سه‌ربه‌ستی و هه‌مان سه‌ربه‌خۆییه که مرۆڤ هه‌تا بوه بۆ وه‌ده‌ست خستنیان تێکۆشاوه و بێ‌وچان هه‌وڵیداوه. له کۆمه‌ڵگاێکدا که هه‌ستی سه‌روه‌ری به‌رزه، هه‌ستی مرۆڤدۆستیش، هه‌ستی ئازادیش، هه‌ستی باوه‌ربه‌خو و غوروریش به‌رزن. به پێچه‌وانه‌ی هه‌مو ئه‌مانه نه‌بونی ئه‌م هه‌ستانه به مانای نه‌بونی غورور، هه‌ستی کۆیله‌بون، خۆ به پچوک زانین و ئه‌مانه‌یه. مرۆڤێک یا خۆ گه‌لێکی ژێر ده‌سته هه‌رگیز هه‌ست به سه‌روه‌ری خۆی ناکات، له ئاکامدا هه‌میشه بچوکه، که‌م ده‌زانێت، چاوله‌ڕوه، ناسه‌ربه‌سته، شه‌رمنه و ئاکامی هه‌مو ئه‌مانه پێش نه‌که‌وتن، لێنه‌زانین، ڕێگا گومکردن و به لاڕێدا ڕۆیشتن و هتدن.
له گه‌ل ئه‌م تاریفانه‌ی سه‌ره‌وه که کردم، ده‌بی ئه‌وه‌ش بڵێم که هه‌ستی سه‌روه‌ری به یه‌ک ڕۆژ و یه‌ک ساڵ له مێشکی مرۆڤدا دروست نابێت و شێکڵ ناگرێت، هه‌ر وه‌ک به پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر وایه و مرۆڤ یا گه‌ڵ به ماوه‌یکی که‌م هه‌ست به کۆیله بون یا ژێرده‌سته بون ناکات، به‌ڵکو پێویستی به پڕۆسه‌ێکی درێژماوه‌تر هه‌یه تا وه‌کو مرۆڤێک یا خۆ گه‌لێک هه‌ست به سه‌روه‌ری بکات، یا خۆ به پێچه‌وانه باوه‌ر به کۆیله‌یی و ژێرده‌سته‌یی خۆی په‌یدا بکات.
له سه‌ره‌وه وتم که هه‌ستی سه‌روه‌ری، هه‌ستی مڕۆڤدۆستیش به‌رز ده‌کاته‌وه، ئه‌ی که وایه بۆ ده‌بێت تورک و فارس و عه‌ڕه‌ب هه‌ستی سه‌روه‌ری بکه‌ن و بیانبێت، به‌ڵام مافی مڕۆڤیان تێدا نه بێت و مافی سه‌ربه‌ستی تۆ له نوتفه‌دا خه‌فه بکه‌ن? وڵامه‌که ئاسانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م گه‌ڵانه، هه‌ستی سه‌روه‌ری خۆیان له ژێر ده‌سته بونی ئه‌وانی تردا ده‌بینن، بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌روه‌ری لای ئه‌وان مادی و ماتریالیستیه. له حاڵێکدا سه‌روه‌ری هه‌ر وه‌ک ئازادی هه‌ستێکی مه‌عنه‌ویه و به زۆر و به ده‌سه‌ڵات پێک نایات، به‌ڵکو به شعور و له ناو مێشک و زێیندا پێک دێت. ئه‌وان چون به شعور سه‌روه‌ر نین، ده‌یانهه‌ویت به زۆر سه‌روه‌ر بن و وه‌ک له کورده‌واریدا ده‌ڵێن به نێره‌که‌ری خه‌ریکن سه‌روه‌ری بکه‌ن و ئه‌ویش به ژێرده‌سته و بنده‌سته ڕاگرتن و کۆیله‌کردنی گه‌لانی دیکه! هه‌ر بۆیه ئه‌وان زۆر پێداگری ده‌که‌ن له سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڵانه له چوار چێوه‌ی وڵاتی خۆیاندا و به هاووڵاتی خۆیانیان ده‌زانن، به‌ڵام به هاووڵاتی ده‌ره‌جه سێ و چواریان ده‌زانن و نه‌ک به هاوشانی خۆیانیان بزانن. ئه‌گه‌ر بێت و زه‌مانێک ئه‌م گه‌له بنده‌ستانه سبه‌ی ڕۆژ به‌رابه‌ر بون له‌گه‌ڵ ئه‌وان یا خۆ خۆیان سه‌ربه‌ست و سه‌روه‌ری خۆیان بن، ئه‌وجار سه‌روه‌ریه ته‌زویره‌که‌ی ئه‌وانیتر له به‌ین ده‌چێت و نامێنێت، جا ئه‌وجار مه‌گه‌ر هه‌ر به جوک دروست کردن خۆیان به سه‌روه‌ر بزانن! ئه‌م نمونه بێنه به‌ر چاوی خۆت که ئاغا یان خانێکی زۆردار که هه‌تا بوه هه‌ر خان بوه و به بنچینه‌ش خان بون، له پڕ مه‌جبور بێت له گه‌ڵ ڕه‌عیه‌ته‌کانی خۆی که تا دوێنێ له ژێر ئه‌مر و فه‌رمانی ئه‌ودا بون، ببنه به‌رابه‌ر له گه‌ڵی و ئیتر به قسه‌ی نه‌که‌ن، ئایا ئه‌م خانه خۆ به زل زانه، ئه‌مه‌ی پێ قه‌بوڵ ده‌کرێت? یا خۆ نمونه‌ی پیاوێکی مێشک کۆن، که زۆر به سه‌ر ژنه‌که‌یدا زاڵه و له ژیانیدا چاێکیشی بۆ خۆی تێ نه‌کردبێت، له پڕ یاساێک دابندرێت که ده‌بێت کاری ناو ماڵ له گه‌ڵ ژنه‌که‌ی دابه‌ش کات و چایی بۆ ژنه‌که‌ی دابنێت، ئایا ئه‌م پیاوه له داخا سه‌کته ناکات? من پێم وایه دیق ده‌کات!! جا بۆیه گه‌لانی تورک و عه‌ڕه‌ب و فارس ناتوانن سبه‌ینێ له چوار چێوه‌ی وڵاتێک دا له گه‌ڵ ئه‌و گه‌ڵانه‌ی که تا دوێنێ بنده‌ستیان بون، هێز و ده‌سه‌ڵات ده‌به‌ش که‌ن، بۆیان هه‌زم ناکرێت و ئاکامه‌که‌ی هه‌ر شه‌ڕ و پێکدادان و دوای ساڵه‌ها خۆ ماندو کردن و دواکه‌وتن له ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چونی جیهانی به هیچ کوێیک ناگه‌ن و ئاکامی دوهه‌م و کۆتایش دوای ساڵه‌ها شه‌ڕ هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌بێت له سه‌ره‌تاوه بیانکردایه، ئه‌ویش سه‌ربه‌ستی و سه‌روه‌ری گه‌لانی بنده‌سته به سه‌ر خاک و وڵاتی خۆیاندا. کاکه مه‌ڕی شه‌ریکی گورگ ده‌یخوات، ئیتر بۆ ئه‌وه‌نده‌ی پێچاو پێچ و قوڵ و بێمانای ده‌که‌ینه‌وه و سه‌رمان له خۆشمان و له خه‌ڵکیش شێواندوه! نه‌ته‌وه‌ی کورد به تێکڕا، به شه‌رتێک که حیزبه‌کان پشتیوانیان لێ بکه‌ن و وزه و وره‌یان بده‌نێ، ده‌ڵێن سه‌ربه‌ستیمان ده‌وێت، ئه‌ی ئیتر حیزبه‌کان چ ده‌ڵێن? مه‌گه‌ر ئه‌وان مافی چاره‌ی خۆ نوسین به خراپ ده‌زانن? ده با به ڕاشکاوی به خه‌ڵک بڵێن، ئێمه ڕای خه‌ڵکمان نه‌گه‌ره‌که، با ئه‌و گه‌له ته‌کلیفی خۆی بزانێت!
حاکمیه‌تی درێژماوه و ده‌سه‌ڵاته حاکمه‌کان
حاکمیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی درێژماوه‌ی گه‌لی تورکی عوسمانی و فارس و عه‌ڕه‌ب به سه‌ر گه‌لانی دیکه‌ی ئه‌و ناوچانه و ئه‌وانه‌ی که پێیان ده‌کوترێن گه‌لانی بن ده‌ست و به تایبه‌تی گه‌لی کورد، دوای ساڵه‌ها ته‌ئسیر دانان له سه‌ر مێشک و کار و کرده‌وه و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگ و خه‌ت و زمانی ئه‌م گه‌لانه، هه‌ستێکی خۆ به پچوکتر زانین و شه‌رمن بونی له هاست مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد و هه‌روه‌ها گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست دروست کردوه و ئه‌م گه‌له بنده‌ستانه خۆ به خۆ باوه‌ڕیان به درێژه پێدران به ده‌سه‌ڵاتداره‌تی فارس و تورک و عه‌ڕه‌ب په‌یدا کردوه. ئه‌م هه‌سته خراپه به‌س له ناو کۆمه‌ڵی خه‌ڵک دروست نبوه، به‌ڵکو له پێش خه‌ڵکه‌وه سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیری کوردی تێوه‌گلاوه و دواتر به‌خه‌ڵک گه‌یوه، ئه‌مه له حاڵێکدایه که خه‌ڵک له ژێر چه‌تری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌دا ده‌ژین و سیاسه‌تمه‌دار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دایه. بۆ نمونه سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ئێستاش باوه‌ڕ به خۆیان ناکه‌ن به تێکڕا وه‌ک فه‌ڵه‌ستینیه‌کان داوای حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن، ئه‌م داواکاریه جار و بار لێره و له‌وێ و له تاک و کۆمه‌ڵی چکۆله ده‌بیسترێت، به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌بۆته شیعارێکی ستڕاتیژیکی هه‌مو حیزبه کوردوستانیه‌کان له هیچکام له پارچه‌کانی کوردستان، حیزبه‌کان تا بون هه‌ر داوای خودموختاریان ده‌کرد و ئێستاش به زه‌بری گۆڕانی زه‌مه‌ن و چونه‌سه‌ره‌وه‌تری شعوری خه‌ڵک، ئه‌مان تازه داوای فیدڕالیزم ئه‌ویش هه‌ر له چوار چێوه‌ی وه‌ڵاتی داگیر که‌ر ده‌که‌ن. ئاخر ئه‌م ته‌بایه‌ی گورگ و مه‌ڕ له داهاتوشدا هه‌ر سه‌ر ناگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ستی شۆڤینیستی تاکی فارس و تورک و عه‌ڕه‌ب و هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌داری ئه‌وان، ئیزن به گه‌لانی تا دوێنی ژێر ده‌سته ناده‌ن که له حاست خۆیاندا بێت و گه‌لانی بنده‌ستێش هه‌ر سور ده‌مێنن له سه‌ر سه‌روه‌ری خۆیان و ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه ده‌بێت که ئه‌م ته‌باییه دڕه‌نگ یا زو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. جا بۆیه من ده‌ڵێم که بۆچی له ئێستاوه بچێنه‌وه ژێر وه‌ها په‌یمانێک که داهاتوی دیاره? هه‌ستی سه‌روه‌ری تورک و فارس و عه‌ڕه‌ب، له ناو هه‌مو توێژه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و ئاینیه‌کاندا دیار و به‌رچاون. ته‌نانه‌ت له ناو مارکسیته‌کانیشیاندا که، بیری ئینتێرناسیۆنالیستیان ده‌بێت به‌رز بێت و باوه‌ڕیان به مه‌رز نه‌بیت و هومانیزم و مافی مرؤڤ و ئه‌مانه له ناو گوتار و کرده‌وه‌کانیاندا خۆی بنوێنێت، ده‌بینین که وا نه‌بوه و وا نیه! ئه‌گه‌ریش به زاهیر شتێکی وا بڵێن، به‌ڵام له باتنیاندا و له کرده‌وه‌یاندا ئه‌م باسه مه‌ردوده و ئێمه هه‌ستی پی ناکه‌ێن! که من ئه‌مانه هه‌رگیز به مارکسیست نازانم. ته‌نانه‌ت له ناو زۆربه‌ی کورده به ناو مارکسیسته‌کانیشدا ئه‌م هه‌ستی باوه‌ڕ به سه‌روه‌ری عه‌ڕه‌ب و تورک و فارسه هێنده ڕخنه‌ی کردۆته ناو مێشکیان که خۆیان زیاتر به ئه‌وان ده‌زانن تا به کورد یا نه‌خێر به مارکسیست و ئینتێرناسیونالیست بزانن! ئه‌وان پیشه‌ی سیاسی و چینایه‌تی و ئینتێرناسیونالیستیان بوه به‌وه‌ی که شۆخی به جلی کوردی، هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی، خواردنی کوردی، خه‌ت و زمان و فه‌رهه‌نگ و کولتوری کوردی و زۆر شتی تری له‌م چه‌شنانه بکه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌رگیز بیر و باوه‌ڕیان به کوردی نانوسن. بۆ ئاگاداری ئه‌م به ناو چه‌پانه، ئه‌گه‌ر کورده‌کان له‌م بابه‌تانه‌دا که‌م و کوڕیان هه‌یه، که منیش پێم وایه که‌م و کوڕی فه‌رهه‌نگیمان زۆرن، به‌ڵام هه‌موی به هۆی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی قه‌ومی فارس و عه‌ڕه‌ب و تورک بوه به سه‌رمانه‌وه که به هه‌مو ئیمکاناتی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی خۆیانه‌وه تێکۆشاون بۆ ون کردنی ئاسه‌واره‌کانمان و بۆ ژێر پێ نانمان و به ده‌یان سال ده‌سه‌ڵاتداره‌تی خۆیان، یه‌ک سات بۆ ڕوخاندنی نه‌فس و وره‌ی تاک و کۆمه‌ڵی کورد ڕانه‌وه‌ستاون!
له ناو حیزبه کوردیه‌کانیشدا که‌م و کوڕی له‌م بابه‌ته‌وه زۆرن و له حاڵێکدا که سه‌ربه‌ستی به دڵه‌وه خواستی خه‌ڵکه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که هه‌ر وه‌ک پێشتر ئیشاره‌م پێ‌کرد، هێشتا باوه‌ڕ به سه‌ربه‌خۆ بونی نیه و ترس و دڵه‌ڕاوکه‌یه‌تی بۆ ئه‌م پڕسیاره گرنگ و ژێنه‌ر و چاره‌نوس سازه‌ی خۆی! به‌ڵام هێشتا ئه‌م پرسیاره نه‌بۆته قسه و گوتاری زاڵی ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له هیچکام له پارچه‌کانی کوردستان. ئه‌مه وه‌زیفه‌ی حیزبه کوردیه‌کان، به چه‌پ و به ڕاستیه‌وه، کۆمه‌ڵه ئاینیه‌کان که خه‌ڵک گوێیان بۆ ده‌گرن، ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی کورده که ئه‌م گوتاری سه‌ربه‌ستی و سه‌روه‌ریه بکه‌نه گوتاری زاڵی ناو کۆمه‌ڵگا، بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک به پشتیوانیانه‌وه بچن و ئه‌وانیش باوه‌ڕ به خۆیان په‌یدا بکه‌نه‌وه و هه‌ست به پشتیوانی له خۆیان په‌یدا بکه‌ن. ده‌با هه‌مو تاکێک و حیزبێک و سیاسه‌تمه‌دارێک و هونه‌رمه‌ندیک و هتدی کورد به شانازیه له هه‌مو کۆڕ و کۆمه‌ڵ و کۆبونه‌وه‌ێکدا باسی سه‌روه‌ری خۆی به سه‌ر خاک و وڵاتی خۆیدا بکات، تا ئه‌مه ببێته گوتاری زاڵ و بچێته ناو مێشکی هه‌مو که‌سێکی کورد و غه‌یره کوردیشه‌وه که بڵێن، ئه‌وه کورده ده‌نگی ده‌بیسترێت و داوای سه‌روه‌ری خۆی ده‌کات، تا ئێستا یا خودموختاریمان ویستوه یا فیدرالیزم له چوار چێوه‌ی وڵاتی داگیرکه‌ردا، هه‌ر بۆیه ده‌نگی کورد کپ و خامۆشه و نابیسترێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی خۆی به ژێر ده‌سته ده‌زانێت و باسێک له سه‌ربه‌رزی و سه‌روه‌ری خۆی له هیچ شوێنێک ناکات. باشه بۆ عه‌یبه یا نه‌نگه یا شه‌رمه که ئه‌گه‌ر ئێمه داوای سه‌روه‌ری خۆمان به سه‌ر خۆماندا بکه‌ین? ئه‌گه‌ر شه‌رمه ئه‌وانیتر بۆ هه‌یانه? یا ئێمه بچوکین و لێی ده‌ترسین و باوه‌ڕمان به خۆمان نیه?
با ڕوداوێکی ڕاستیتان بۆ وه‌گێڕم، یه‌که‌مجار ناو که‌مانه‌کان یا په‌ڕانتێزه‌کان مه‌خوێنه‌وه!! بنه‌ماڵه‌ێکی کورد ده‌چن بۆ وڵاتێکی ئوروپایی (پێشکه‌وتنی زه‌مه‌ن) و له‌وێ ده‌ژین و داده‌مه‌زرێن و منداڵه‌کانیان ده‌چنه خوێندنگاکان و ده‌رس ده‌خوێنن (چونه سه‌ره‌وه‌ی شعور) و ورده ورده وه‌ک هه‌مو که‌س خۆیان تێکه‌ڵ کۆمه‌ڵی ئوروپی ده‌که‌ن و خۆیان ئینتێگڕیره ده‌که‌ن (گڵۆبالیزاسیون). رۆژێک دو کوڕی لاوی ئه‌م بنه ماڵه (گه‌لی کورد) زۆر له باوکیان (حیزبه‌کان) ده‌که‌ن که تۆ ده‌بێت له گه‌ڵمان بێت بۆ سۆنا (جیهانی ئه‌مڕۆ). باوکیان ده‌ڵێت کاکه لێم گه‌ڕێن بۆ خۆتان بڕۆن و من نایه‌م بۆ ئه‌م شوێنانه، به‌ڵام کوره‌کان به زۆر ده‌یبه‌ن. - وه‌ک زۆرمان ده‌زانین له ئوروپا ته‌نانه‌ت له سۆنا عومومیه‌کانیشدا که ژن و پیاو تێکه‌ڵن، خه‌ڵک به ڕوتی داده‌نیشن و به‌س خاوڵیێک ده‌خه‌نه ژێر خۆیان و ئه‌مه له ئوروپا عادیه و که‌سێک که پێی عه‌یب بێت ده‌چێت بۆ سۆنای تاکه که‌سی -. که باوک و دوکوڕ ده‌یانه‌وێت بڕۆنه ژور کوڕه‌کان که له ئوروپا ده‌رسیان خویندوه و زۆرتر تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵگاکه بون و هه‌مو شتێک بۆیان عادی بوه، خۆیان ڕوت ده‌که‌نه‌وه و ماتڵی باوکیان ده‌بن، به‌ڵام باوکیان ده‌ڵێت من شۆرته‌که‌م دانانێم! کوڕه‌کان ده‌یکه‌نه هه‌را و ده‌ڵێن بابه عه‌یبه ئابڕومان ده‌چێت، شۆرته‌که‌شت داکه‌نه با بڕۆینه ناو سۆناکه، باوکیان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌نده‌ی من له بیرم بێت، شۆرت داکه‌ندن و به قونی ڕوتی گه‌ڕان عه‌یب بوه، نه‌ک شۆرت دانه‌که‌ندن، و هه‌ر چی هاواری لێ ده‌که‌ن دای نانێت و هه‌روا ده‌ڕواته ژور، که ده‌چنه ژور، دوای تاوێک باوکی کوڕه‌کان ده‌بینێت که هه‌موی سه‌یری ئه‌و ده‌که‌ن و هێندێکیان زه‌رده خه‌نه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و ورده ورده هه‌ست ده‌کات که کوڕه‌کانی ڕاستیان ده‌کرد، شۆرت عه‌یبه، قونی ڕوتی باشتره! ئه‌میش نایکاته نامه‌ردی و ڕێک له جێگای خۆی هه‌ڵده‌ستێت و شۆرته‌که‌ی داده‌ماڵێته خواره‌وه و به قامکی هه‌ڵی ده‌سوڕێنێت و به خه‌ڵکی ناو سۆناکه ده‌ڵێت، ئه‌ی بۆ پێتان وایه من ناتوانم وه‌ک ئێوه سه‌روه‌ری خۆم بم! ئه‌وه‌یه که شه‌رم له خۆی داده‌ماڵیت و هاوکات شۆرتیش داده‌ماڵێته خوار. جا بۆیه با کابرا به قسه‌ی کوڕه‌کانی (خه‌ڵک و گه‌لی) کردبایه و زوتر ئه‌م سه‌روه‌ریه‌ی که هه‌مو که‌س هه‌یانه ئه‌ویش بۆ خۆی مسوه‌گه‌ر بکات. جا خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆخۆت ئه‌م به‌سه‌رهاته له گه‌ڵ ئه‌مڕۆی کورد هه‌ڵسه‌نگێنه، ئه‌مجاره که‌مانه‌کانیش بخوێنه‌ره‌وه!!
ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی فارس به چه‌پ و راستیانه‌وه
ڕۆشنبیری فارس بۆ مانه‌وه و به‌قای سه‌روه‌ری قه‌ومی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له باسه کولیه‌کاندا پشتیوانی له ئازادی، به‌رابه‌ری، مافی مرۆڤ و ئه‌مانه ده‌که‌ن، به‌ڵام له حاست پرسیاری گه‌لانی بنده‌ستی چوارچێوه‌ی ئێران‌دا که‌ڕ و لاڵن و هه‌رگیز حازر نه‌بون و نین که چکۆله‌ترین باسی سه‌ربه‌ستی گه‌لێکی وه‌کو گه‌لی گورد بێته ناو باس و گوتاره‌وه و شه‌و و ڕۆژ خه‌ریکن مێشک و زه‌ینی لاوان و قه‌ومی خۆیان پڕ ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی که جیابونه‌وه‌ی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران خیانه‌ته به ئێران و وشه‌ی جیاییخوازیان کردوه به وشه‌ێکی قه‌بێح و زه‌ین و مێشکی هه‌موانیان پڕ کردوته‌وه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که جیابونه‌وه مافی بی ئه‌ملاولای هه‌ر گه‌لێکه که بیهه‌وێت له بنده‌ستی ئێران بێته ده‌ره‌وه و خۆی سه‌ربه‌ست بژیت یا نه‌یهه‌ویت بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆخۆیه‌تی که بڕیار ده‌دات و به‌و شوناسه‌ی که له کورد هه‌یه و به دوا ئه‌م هه‌مو زولم و زۆر و جینۆساید و سه‌رکوت کرانه‌ی که له له‌یه‌ن هه‌مو رژیمه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێرانی به سه‌ر کورددا کراوه، گه‌لی کورد بێ‌شک داوای جیابونه‌وه ده‌کات. ڕۆشنبیر و سیاسه‌توانه فارسه‌کان هه‌ر تاوه نا تاوێک تاریفێک له کورد ده‌که‌ن و به "کۆنترین گه‌لی ئێرانی" ناوی لێ ده‌به‌ن و به مه‌رزبانه دلێره‌کانی ڕۆژئاوای ئێران و یا به عه‌شایه‌ری به غیره‌تی ئێڕانی و ئه‌مانه‌ی ناو ده‌به‌ن، به بی ئه‌وه‌ی که جارێک له جاره‌کان ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک جاریش ئه‌م مافه بۆ کورد به ڕه‌سمی بناسن و بڵێن که قه‌ی چی ده‌کات، که ئه‌گه‌ر کورده‌کان بیانهه‌وێت جیا ببنه‌وه، با جیا وه‌بن و ئه‌مه مافی مرۆڤه! کوا تاقه جاریک ئه‌مه‌یان وتوه? کوا کامه ئه‌ندامی چالاکی پارێزگاری له مافی مرۆڤی فارس، ته‌نیا یه‌ک جاریش وتویه که گه‌لانی ئێرانی حه‌قی خۆیانه جیا ببنه‌وه? ئه‌وان نه ته‌نیا ئه‌مه ناڵێن، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر که‌سێکیش ئه‌م باسه بکات، پییان خراپه و له به‌رانبه‌ریدا ده‌وێستنه‌وه. بۆ نمونه من نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له برواری 30ی جۆزه‌رداندا نامه‌یکی سه‌ر ئاوه‌ڵه‌م به فارسی به بۆنه‌ی ڕۆژی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه، بۆ ته‌قریبه‌ن 200 تاک و تێلویزیۆن و ڕادیو و سایتی ئینتێڕنێتی فارسی و ئێرانی له هه‌مو جیهان ناردوه و تاکو ئێستا نه ته‌نیا هیج فارسێک وڵامێکی نه‌داوه‌ته‌وه و یا ڕه‌خنه‌شی لی نه‌گرتوه، به‌ڵکو، بێجگه له چه‌ند سایتێکی ئینتێڕنێتی ئازادی کوردی وه‌ک ئه‌ستافه و هه‌ڵوێست و حه‌مید و گیاڕه‌نگ نه‌بێت که زۆریان سپاس ده‌که‌م، هیچکامیان له سه‌ر سایته‌کانیشیان دایان نه‌ناوه، ته‌نانه‌ت کورده ڕاست و چه‌په‌کانیش له به‌ر خود سانسۆڕی دایان نه‌ناوه، که بۆ ئه‌مان جێگای داخه، نه ئه‌و پشتیوانیه گه‌رم و گوڕه‌تان له ئازادی ڕا ده‌ربڕین و نه ئه‌م سانسۆڕانه‌تان!!
جا بۆیه به بڕوای من و به پشتیوانی ئه‌و ئێ مایلانه‌ی که ڕۆژانه ده‌گه‌نه ده‌ستم، کورد داوای سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌ستی خۆی ده‌کات، نه شه‌رم ده‌کات و نه پاشگه‌ست ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێویستیان به پشتیوانی حیزبه‌کان و هێزه‌کانه، پێویستیان به ڕۆشنگه‌ری که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان، ڕۆشنبیره‌کان، ئازادیخوازه‌کان و سه‌رلێنه‌شێواوه‌کانه. ئه‌وان حازرن سنگی خۆیان بخه‌نه به‌ر فیشه‌کی دوژمن، به‌ڵام ئایا حیزبه‌کان حازرن ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان هه‌ڵگرن و چش بکه‌ن له‌و چوار دۆلار و یۆڕۆ و دیناره که وه‌ری ده‌گرن و خۆیان له وابه‌سته‌گی ڕزگار بکه‌ن و پشتی خه‌ڵکه‌که‌یان بگرن و هه‌مو به تێکڕا شیعاری سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رئه‌فرازی به‌رز بکه‌نه‌وه? به‌ره‌ێکی یه‌کگرتو دروست که‌نو، جه‌بهه‌ێکی به‌رفراوانی پێشمه‌رگه دروست که‌ن و بیاننێرنه‌وه بۆ کێو و دێهاته‌کانی کوردستان و به‌شێکی کوردستان هیچ نه‌بیت بۆ پشێوی خۆیان و پێشمه‌رگه ئازاد که‌ن و هه‌مو کوردستان له دوژمنه‌که‌یان بکه‌نه گۆڕستان و وه‌ده‌ریان نێن? باشه کورد لانی که‌م 40 میلیونه، حازر نیه 1 میلیون قوربانی بات و خۆی بۆ هه‌تاهه‌تایه له بنده‌سته‌یی و ئاپارتایدی نه‌ته‌وایه‌تی ڕزگار بکات، به‌ڵام حازره ساڵه‌های ساڵ قوربانی بات و له هه‌مو شتێک دوا بکه‌وێت و دواتریش به خودموختاریێکی ناته‌واو یا خۆ فیدڕالیزمێکی سواڵکه‌رانه که که‌س نازانێت چۆن ده‌بێت، ته‌ن بات?
داستانی مشک و پشیله‌که‌تان خوێندۆته‌وه که بۆ مناڵان نوسراوه? داستانه‌که به‌م شێوه‌یه که له ماڵێک یا خانوێکدا چه‌نده‌ها مشک ده‌ژین و زۆر ئازاد و ژیانیکی خۆشیان ده‌بێت و خواردنێکی زۆر و زه‌به‌نده‌یان له به‌ر ده‌ستدایه و هیج که‌م و کوری و گله‌یێکیان نیه و له‌وپه‌ڕی خۆشی مشکایه‌تی خۆیاندا ده‌ژین، له پڕ پشیله‌ێک له‌و خانوه‌دا په‌یدا ده‌بیت و هه‌ر ڕۆژه‌ی مشکێک ده‌گریت و ده‌یخوات. یه‌کیک له مشکه‌کان که له‌وانیتر عاقڵتر ده‌بیت ده‌ڵێت، ئێمه ده‌بێ له چنگ ئه‌م پشیله ڕزگارمان بێت جا یا به شێوه‌ێک ده‌ری که‌ین یا خۆ کاتێک که ده‌خه‌وێت زه‌نگۆڵه‌ێک بکه‌ینه ملیه‌وه، که هه‌رکات جوڵا، ئێمه ئاگادار بینه‌وه که ئه‌وه پشیله‌که هات و خۆمان وه‌شارین، هه‌مویان ئه‌م ڕێگای دوهه‌مه‌یان پی باش ده‌بێت و به‌ڵام پێویستیان به دو مشکی به غیره‌ت و فیداکار هه‌یه که کاتی نوستنی پشیله‌که بچن و زه‌نگۆڵه‌که بخه‌نه ملی پشیله‌که‌وه، جا ڕه‌نگه پشیله‌که پێیان بزانێت و بیانخوات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م کاره خۆکوژیه بۆ ڕزگاری هه‌مویان بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دو مشک بخورێن باشتره تا ئه‌وه‌ی هه‌مویان دوای باسێکی زۆر، که‌سیان حازر نابن ئه‌م گیانفیدایه بکه‌ن و خۆیان له پێناو گشت‌دا به‌خت که‌ن، ئه‌وه‌یه که به ئاکامێکی باش ناگه‌ن و سبه‌ی ڕۆژ کاری ڕۆژانه‌یان ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه و پشیله‌که‌ش هه‌ر ڕۆژه‌ی دانه و دوانیان ده‌گرێت و ده‌یانخوات و له به‌ره‌وه تاکیان ناهێڵێت و هه‌مویان ده‌خوات!
هیوادارم لێم عاجز نه‌بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ کورد له هه‌مو کاتێک زیاتر پێویستی به قوربانیه! دیاره کورد قوربانی زۆر داوه، به‌ڵام ئێستا که حیزبه‌کانی ئێمه نوستون، له هه‌مو کات زیاتر پێویستمان به قوربانیه. باشه بۆ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌و خانوه خۆشه نایه‌نه ده‌ره‌وه، بۆ ناده‌ن به کێوه‌کانی کوردستاندا و بۆ واز له وابه‌سته‌گی و ئوردوگا نشینی ناهێنن? بۆ دڵ له‌مبه‌ر سنور ناکه‌ن و بچنه‌وه ناو خه‌ڵکی خۆیان و وه‌ک جاری جاران به پێز بژین? بۆ? که‌س وڵامی پێیه?
ده‌کرێت ئه‌م باسه له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ش و زۆر ته‌وه‌ره‌ی تریش له‌مه درێژتر بکرێته‌وه، به‌ڵام ئاخر و کۆتایی و ئاکامی نوسینه‌که هه‌ر ده‌گاته‌وه سه‌ر سه‌روه‌ری خۆت له سه‌ر خاک و وڵاتی خۆت جا بۆیه درێژه‌ی پێ ناده‌م و بیر کردنه‌وه له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه داده‌نیم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که عه‌لاقه‌مه‌ندن به درێژه‌ی باسه‌که.
سیاسه‌تمه‌دارانی چه‌پی غه‌یره فارس جۆنن?
سیاسه‌تمه‌دارانی ڕاست و لیبڕالی غه‌یره فارس?
ئایینی شیعه‌ی دوازده مه‌لایی ده‌ڵێ چی?
.........
....
2ی پوشپه‌ڕی 2707
2007-06-23 17:06:29
18 ساڵ و 7 مانگ و 10 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان