په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵڕۆژی بومبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له بیسته‌مین ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته هه‌رگیز له یادنه‌کراوه‌دا سه‌ره‌خۆشی وداخ وپه‌رۆشی خۆی بۆخه‌ڵکی ئه‌وناوچه زێڕینه‌ی کوردستان ده‌رده‌بڕێت،هاو کات به‌ڵێن به خه‌ڵکی سه‌رده‌شت وسه‌رجه‌م شاروناوچه شیمیاباران کراوه‌کانی کوردستان ده‌ده‌ین،
په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵڕۆژی بومبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت.
گه‌لی مافخوراو وڵاتداگیرکراوی کوردستان،خه‌ڵکی کوردستانپه‌روه‌ری شاری سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وز،
بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاره شۆڕشگێرو قاره‌مانه‌که‌ی سه‌رده‌شت به چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی دوژمنانی دژی گه‌لی کورد به‌رهێرشی بومبای ژاراوی که‌وت،وبه داخه‌وه کۆمه‌ڵێکی زۆرله هاووڵاتیانی کوردستانی له شاری شه‌هیدکراوی سه‌رده‌شت دا گیانی پڕ له هۆمیدیان له‌ده‌ست دا،و لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی به ژیانی پڕله نه‌هامه‌تی خۆیان له ژێر داگیرکه‌ری دوژمنانی دا به تراژیدیاێ مێژووی خۆی تۆمارکرد،
دیاره هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و بومبارانه شاری سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وز ده‌یان هه‌زارله هێزه سه‌ربازییه‌کانی ڕێژیم له‌وشاره‌داگیرکراوه‌دا بوون،که تاکه سه‌ربازێکیشیان به ژاری ئه‌و بومبانه نه‌که‌وتن وهه‌موویان هه‌ڵگری ماسکی دژی ژاربون،به‌ڵام هیچ خه‌ڵکی سه‌رده‌شتیان بۆئه‌و کاره‌ساته ئاگادار نه‌کردبووه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆخۆی پرسیارێکی بێ وڵامه،که پێویسته ئێمه‌و سه‌رجه‌م داکۆکی کارانی کاره‌ساتی سه‌رده‌شت به دوای وڵامه‌که‌یدا بگه‌ڕێین،که ئایا ئه‌م کاره‌ساته له لایه‌ن ڕێژیمی دڕنده‌وکورد کوژی به‌عس بوو،یا هه‌مان کات کاری ڕێژیمی دیکتاتۆرو دژه‌کوردی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو که ده‌یه‌ویست ئه‌و چه‌که کۆمه‌ڵ کوژه‌ی به سه‌رکوردا تاقی کاته‌وه،چون بێگومان تاوانه‌کانی ئه‌و 2 ڕێژیمه که له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵ یه‌ک به شه‌رهاتبوون به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد وه‌ک یه‌ک وهیچیان له هیچی دیکه‌یان باشتر نه‌بوون، وێرای دژایه‌تی کردنی یه‌کتریان به‌ڵام هه‌موویان ئاواتیان سڕینه‌وه گه‌لی کورد بووه،له ڕوانگه‌ی ئه‌واندا ئێمه‌ی کورد دوژمنی ئه‌وانین،مافی ژینمان له‌سه‌ر زێدی باب وباپیرانی خۆمان له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه نییه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له بیسته‌مین ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته هه‌رگیزله‌یادنه‌کراوه‌دا سه‌ره‌خۆشی وداخ وپه‌رۆشی خۆی بۆخه‌ڵکی ئه‌وناوچه زێڕینه‌ی کوردستان ده‌رده‌بڕێت،هاو کات به‌ڵێن به خه‌ڵکی سه‌رده‌شت وسه‌رجه‌م شاروناوچه شیمیاباران کراوه‌کانی کوردستان ده‌ده‌ین،که ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕو به هاوکاری رێکخراو ولایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی بۆ به جیهانی کردنی ئه‌و کاره‌ساته.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چاوه‌ڕێی یه‌کگرتووی ویه‌ک ڕیزی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و سه‌رجه‌م کوردستان ده‌کات،بۆ ڕاماڵینی ته‌واوی هیزه‌کانی داگیرکه‌ر له خاکی پاکی کوردستان،پێویسته هه‌موومان خۆمان به باشی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری یه‌کجاری ئاماده بکه‌ین،
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org
1 ی پوشپه‌ڕی 2707 ی کوردی،
2007-07-11 01:37:31
16 ساڵ و 9 مانگ و 3 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان