کۆنه زه‌مه‌نێک ئێمه میله‌ت بوین
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
ئێستا که جیهان قۆناغی بڕی
زه‌مه‌نی سورعه‌ی کۆمۆنیکاسیونه
گشت گه‌لی کوردمان ژیر و وریانه
ناکرێت ئاڵ و گۆڕ بێ پرس و ڕامان
ناچین جارێک تر ژێر ئاڵای ئه‌وان
بۆ مه‌گه‌ر کورد خۆی بی چاو و ده‌مه
که هه‌ر که‌س بۆی کات، ڕاوێژ و گه‌مه?
کۆنه زه‌مه‌نێک ئێمه میله‌ت بوین
کۆنه زه‌مه‌نێک ئێمه میله‌ت بوین
له سه‌ر خاکی خۆ، گه‌لێک دڵخۆش بوین
شۆڕه سواری کورد، به ئه‌سپی سه‌رکه‌ش
ئه‌سپی حیلاوی و باڵا به‌رزی گه‌ش
ده‌یپێوا به ڕم پێنج کوچکه‌ی وڵات
ده‌یکرد شاخه و شاخ، ئه‌م گوند و ئه‌و شار
ئازاد و سه‌رمه‌ست، له خۆ بایی و دڕ
نه‌ک بۆ ماڵی دی، بۆ پاریزی گه‌ل
گه‌لێکی دڵپاک، گه‌لێک میوانخواز
به هه‌ست و به سۆز، به غه‌می مرۆڤ
نه‌ی کێشا درێژ ماوه‌ی سه‌ربه‌رزی، به داخێکی زۆر
هاتن وا له دور، کردیان ژێر پێم به‌ش
بۆ سه‌روه‌ری خۆ، گرتیان سه‌روه‌ریم
کوشتیان ئاواتم، گرتیان وڵاتم
کردم شۆڕش زو بۆ مافی گه‌لم
نه‌وه‌ستام هه‌رگیز به ده‌سته وستان
ڕۆله‌ی گوند و شار، لێزان و دلێر
هاتن له گشت لا کردیان ئاڵا به‌رز
شۆڕش له گشت لا، به‌ڵام به ته‌نیا
به‌ڵام سه‌د هاوار ئه‌ی داد و بیداد
دوژمنی گه‌ل من، نه‌یه‌که و نه دون
جگه داگیرکه‌ر، که زۆر ته‌یارن
به قه‌بزه و فیشک ئێجگار ته‌واون
هێزی سه‌ره‌کی و میعماری زۆر دور
کردیان خاکم به‌ش به بی پرس و جو
گرتیان شۆڕه سوار، کوشتیان ئه‌سپی شاخ
نه‌ما لاپه‌ڕه و میژو و شیعر و باخ
پیره مێردی کورد، گشت له داخی خۆ
نه‌ما له بیری مێژوی کورد و کۆ
خوێنده‌واری لاو، بی ئاگا له کۆن
خوێندی لۆغه‌ی تر له مه‌کته‌به‌ی ئه‌و
کردیانه مێشکی، مێژوی بێگانه
نه ڕاست و دروست، زۆر لێزانانه
که ئێمه کوردین، گۆیا ئێرانین
ئه‌وه‌تا بوه هه‌ر یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین
له گه‌ل کوردی‌تر هه‌رگیز ناحه‌وێین
به‌م شێوه کوشتیان هه‌ست و ماف و خه‌م
نه ساڵێک نه دو، بو به هه‌شتا و چوار.
پاش شه‌ڕی کوێت، کز بو دیکتاتۆڕ
خه‌ڵکی چه‌وساوه هه‌مو که‌وتنه خۆ
ڕاویان نان جه‌لاد، بۆ عه‌رزی عه‌ڕه‌ب
برایه‌تی خوێنی ده‌رکه‌وت هه‌ر زۆر زو
پته‌و بو خێرا بناغه‌ی کوردی
بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌ل به دڵ ئازاد بو
ئه‌وان دیبویان جینوسایدی کورد
گازی ژاراوی و ئه‌نفالی به‌د خو!
له باکوری من گه‌لی چه‌وساوه
زمانی بڕاوه و کردیان مێشکی کون
که دێنه قسه، هه‌ر یاخشامله‌ره
خاکیان گرتون و زمانیشیان بڕێن
که‌چی تورکه‌کان که دێنه قسه،
هێشتا ئه‌م زوتر داوا ماف ده‌که‌ن
له‌و په‌ڕ بێ شه‌رمی داوای حه‌ق ده‌که‌ن!
به‌وه‌ش ناوه‌ستن بۆ که‌رکوک ده‌چن!
هه‌ر تاو نا تاوێک هه‌نیسکێک ده‌ده‌ن
له باشور بچوک، کورد زۆر لی قه‌وماون
به ده‌ست ئه‌سه‌د و قه‌ومی سوری دڕ
با ئه‌وان هێنده له خۆ بایی بن
که به کورد نه‌ده‌ن هه‌ویه‌ێک په‌شیز
جا بۆچیته کورد، ناسنامه‌ی بچوک?
تۆ بڵه‌ی ڕۆژێک نه‌گه‌ینه ئاوات
هه‌مو بمانبێت ناسنامه‌ی کوردی
پێموایه زۆر زو ده‌گه‌ینه ئاواتی به‌رز
ئێستا که جیهان قۆناغی بڕی
زه‌مه‌نی سورعه‌ی کۆمۆنیکاسیونه
گشت گه‌لی کوردمان ژیر و وریانه
ناکرێت ئاڵ و گۆڕ بێ پرس و ڕامان
ناچین جارێک تر ژێر ئاڵای ئه‌وان
بۆ مه‌گه‌ر کورد خۆی بی چاو و ده‌مه
که هه‌ر که‌س بۆی کات، ڕاوێژ و گه‌مه?
به داخێکی زۆر که ڕۆژهه‌ڵاتمان
به خوێنی سوری ڕۆڵه‌ی شه‌هیدمان
ئێستا خاوه‌نی تلویزیون و وته‌ین
به‌ڵام وه‌رناگرین ده‌رسێک، فێر نابین مێژو
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب دینین فارسێک
ده‌خه‌ینه مستی ده‌سکه‌وتی شه‌هید
ده‌یکاته گه‌مه و دینێت فارسی دی
گاڵته به بینه‌ر، به له‌هجه‌ی کوردی
ماستماڵی مێژو، نه‌سیحه‌ت بینه‌ر
هه‌ستی سه‌روه‌ری به سه‌ر کوردی گه‌ل
که گه‌رچی کوردن، به‌ڵام ئێرانین!
زمانمان موشته‌ره‌ک، ئه‌ویش فارسیه
جا کوا ڕاسته مه، ئه‌ی گه‌لۆ خاڵۆ
که‌واته من شێتم، گشتان بمکوژن!!!!!
3ی پوشپه‌ڕی 2707
2007-06-24 01:54:39
18 ساڵ و 7 مانگ و 1 کاتژمێر و 36 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان