به‌ژینۆسایدناسینی ئه‌نفال سه‌رکه‌تنێکی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی کورد
ناوه‌ندی چاک
هه‌ریه‌ک له تاوانباران عه‌لی کیمیاوی به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ تاوانبار کرا و سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، سوڵتان هاشم به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ تاوانبارکرا و سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ تاوانبارکرا و سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، سابیر عه‌بدولعه‌زیز دوری به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ تاوانبارکرا و سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، فه‌رحان متله‌گ جبوری به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی تاوانبارکرا و سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌ژینۆسایدناسینی ئه‌نفال سه‌رکه‌تنێکی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی کورد
ده‌بێ تاوانباران له‌شوێنی تاوانه‌کانیان له کوردستاندا سزاکه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بکرێت
دادگای باڵای تاوانه‌کان ئه‌مرۆ بڕیاری کۆتایی خۆی له‌سه‌ر جۆری تاوانی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال به‌گشتی و جۆر و سزای تاوانی تاوانباران به تایبه‌تی ده‌رکرد.
ئه‌وه‌ی بۆ که‌یسی ئه‌نفال گرنگیه‌کی قانونی و ستراتیژی هه‌یه، ئه‌وه‌یه دادگا به راکشاوی دانی به بوونی تاوانی ژینۆساید نا و شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالی به تاوانی ژینۆساید ناوزه‌دکرد. هه‌روه‌ها ئاماژه به بوونی ڕاکشاوی تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ به هه‌مان شێوه کرا.
ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی گرنگه بۆ هه‌موو گه‌لی کوردستان، ئه‌گه‌ر بزانین ناساندنی تاوان وه‌کو ژینۆساید هه‌روا ئاسان نییه. ئه‌و ناساندنه دووه‌م ناساندنی بوونی تاوانی ژینۆسایده که له لایه‌ن دادگای ئێراقیه‌وه ده‌رده‌چێت له داوی دادگای هۆڵاندی. گرنگیه‌کی واتداری هه‌یه که دادگای ئێراق خۆی دان به بوونی تاوانی ژینۆساید داده‌نێت که ئێراق خۆی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد کردوویه‌تی.
سه‌باره‌ت به تاوانباران دادگا تاهیر تۆفیق عانی به بێ‌تاوان له تاوانی ئه‌نفال دانا، که ئێمه وه‌کو ناوه‌ندی چاک پێمانوایه تۆمه‌تبار بێ‌تاوان نییه و به‌شداری له تاوانه‌کاندا کردووه. بۆیه ڕه‌خنه‌ی تووندمان له‌و بڕیاره هه‌یه.
هه‌ریه‌ک له تاوانباران عه‌لی کیمیاوی به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ تاوانبار کرا و سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، سوڵتان هاشم به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ تاوانبارکرا و سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ تاوانبارکرا و سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، سابیر عه‌بدولعه‌زیز دوری به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ تاوانبارکرا و سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، فه‌رحان متله‌گ جبوری به تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی تاوانبارکرا و سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
شایانی گوتنه بڕینه‌وه‌ی تووندترین سزا بۆ تاوانبارانی ژینۆسایدی ئه‌نفال، سزایه‌که شایان به‌و که‌سه تاوانبارانه‌یه. ئه‌و سزایه که‌مترین دڵنه‌واییه‌که بۆ که‌سوکاری سه‌دان هه‌زار قوربانی که ناڕه‌وا کیمابارانکران، له بیابانه‌کانی خواروو و خوارووی ڕۆژئاوای ئێراق و له شوێنی دیکه به‌کۆمه‌ڵ گوله‌بارانکران و له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ نران. ئه‌و سزایه که‌مترین دڵنه‌واییه بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی له زیندانه‌کانی تۆپزاوا، دوبز، نزارکێ، به‌سیه، نوگره‌سه‌لمان و هی دیکه گیانیان له‌ژێر برسیه‌تی و ئازاردان، له‌ده‌ست دا. ئه‌و سزایه که‌مترین دڵنه‌واییه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ر شاڵاوی گه‌لکوژانه‌ی ئه‌نفال که‌وتن و به‌روه‌ڕووی دڕندانه‌ترین جۆری چه‌وساندنه‌وه و ئازاردان بوون، ئه‌وانه‌ی گه‌ڕانه‌وه و نا‌ئومێد سه‌ریان نایه‌وه، ئه‌وانه‌ی ماون بێ‌ناز که‌وتوون و له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی ژینۆساید شه‌ووڕۆژ ده‌که‌نه‌وه.
ئێمه وه‌کو ناوه‌دنی چاک هه‌روه‌کو له زوێکه‌وه داوای قوربانیانمان بۆ سزادانی تاوانباران له شوێن تاوانه‌کانیان به‌رزکردۆته‌وه، ئێستاش ئه‌و داواکارییه دووپات ده‌که‌ینه‌وه، ده‌بێ تاوانباران له‌شوێنی تاوانه‌کانیان له کوردستان سزاکه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بکرێت.
جێگای گرنگی پێدانه دادگا بانگردنی وه‌فیق سامه‌ڕایی و تاوانبارنی دیکه که ناویان له دادگادا هاتووه ئاماژه‌پێدا و داوای کرد کاری قانونیان له‌سه‌ر بکرێت. دیاره ناوه‌ندی چاک له 06.12.2006 دا سکالای له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌رایی تۆمار کردووه. ناوه‌ندی چاک له‌سه‌ر گه‌یاندنی هه‌موو تاوانباران به تایبه‌تی جاشه‌کان به‌دادگا به‌رده‌وام له هه‌وڵ دایه.
دیاره دادگا به‌پێی قانونێکی ناڕه‌وا سه‌دام حوسێنی له تۆمه‌ته‌کانی مه‌ڕ کاره‌ساتی ئه‌نفال داماڵی، که ده‌بوایه سه‌دام حوسێن ئه‌مڕۆ وه‌کو یه‌که‌م تاوانبار له تاوانی گه‌لکوژی تاوانبار بکرایه و سزای ڕه‌وای خۆی وه‌رگرتایه. به‌ڵام دادگا نه‌یتوانی بوونی تاوانباریی ئه‌و له بڕیاری ژینۆسایدکردنی گه‌لی کورد بشارێته‌وه، به‌مجۆره ڕژێمی به‌عس و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و ڕژێمه وه‌کو چاوگی ده‌رکردنی بڕیاره‌کان و به‌شداریان له سه‌رکردایه‌تیکردنی تاوانه‌که‌دا به لاوازی ئاماژه‌ی بۆ کرا.
ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک له‌م بڕیاره‌دا نایبینێت، ئه‌وه‌یه که ده‌بوایه دادگا ڕاکشاوانه تاوانباریی ده‌وڵه‌تی ئێراق وه‌کو ده‌وڵه‌ت دیاربکات. ئه‌وه خۆدزینه‌وه‌یه له‌و ڕاستییه. بڕیاری دادگا به‌داخه‌وه هه‌روه‌کو پێشتر له چه‌ندین بۆنه‌دا گوتوومانه، به ئێراچیه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی ڕامیاریی تایبه‌ته‌وه بارگاوییه ئه‌وه‌ش ناگونجاوی دادگاکه بۆ کاره‌ساتی ژینۆسایدی گه‌لی کورد جارێکی دیکه ده‌سه‌ڵمێنێت.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی چاک دووپاتی ده‌کاته‌وه، ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ئێراق داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات و قه‌ره‌بووی هه‌موو قوربانیان له هه‌موو لایه‌نێکه‌وه بکاته‌وه.
پیرۆزابایی له گشت قوربانیان ده‌که‌ین که تاوانباران سزای ره‌وای خۆیان وه‌رگرت
قوربانیان له یادمانن و له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی ئه‌واندا ده‌ژین، ده‌بێ ژینۆسایدی ئه‌نفال بکرێته به‌رده‌باز بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاریی گه‌لی کوردستان.
ناوه‌ندی چاک
24.06.2007
2007-06-24 20:47:34
18 ساڵ و 7 مانگ و 6 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان