له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج یادی 20 ساڵه‌ی کیمابارانی سه‌رده‌شت کرایه‌وه،
، به‌شی دووه‌می به‌رنامه ته‌رخان کرا بوو بۆ شایه‌ت حاڵه‌کان،له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که‌وه نۆره درا به به‌ڕێز کاک کاروان سه‌رده‌شتی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک شایه‌ت حاڵێک وبریندارێکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌و ڕووداوه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک چه‌ند ووته‌یه‌کی پێشکه‌شی به‌شداربووان کرد، شایانی باسه که ووته‌کانی کاک کاروان سه‌رده‌شتی سه‌رنجی به‌شداری به‌شداربووانی ڕاکێشا،
له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج یادی 20 ساڵه‌ی کیمابارانی سه‌رده‌شت کرایه‌وه،
ڕۆژی 1 پوشپه‌ڕی 2707 ی کوردی له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج ،کۆڕێک به بۆنه‌ی یادی 20 ساڵه‌ی کیماباران کردنی شاری سه‌رده‌شت کرایه‌وه، له‌و کۆڕه‌دا به‌ڕیز کاک کاروان سه‌رده‌شتی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به‌شداری کرد،
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که به یه‌ک خوله‌ک بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی کاره‌ساتی سه‌رده‌شت ڕاگه‌یاندرا، پاشان په‌یامی ناوه‌ندی چاک له لایه‌ن نۆێنه‌ری چاکه‌وه له وڵاتی نه‌رویج پێشکه‌ش کرا،به دوای ئه‌ودا چه‌ندین وێنه‌ی به‌ڵگه‌ی دۆکۆمێنتی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه پێشاندراو ناوه‌ڕۆکی ڕووداوه‌که‌ی بۆ به‌شداربووان ڕوون کرده‌وه،ئه‌و وێنه‌و دوکۆمێنتانه ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌شداربووان، پاشان فیلمێکی ڤیدۆی شاری سه‌رده‌شت له‌سه‌ر شانۆی ساڵۆنه‌که پێشکه‌ش کرا، به‌شی دووه‌می به‌رنامه ته‌رخان کرا بوو بۆ شایه‌ت حاڵه‌کان،له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که‌وه نۆره درا به به‌ڕێز کاک کاروان سه‌رده‌شتی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک شایه‌ت حاڵێک وبریندارێکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌و ڕووداوه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک چه‌ند ووته‌یه‌کی پێشکه‌شی به‌شداربووان کرد، شایانی باسه که ووته‌کانی کاک کاروان سه‌رده‌شتی سه‌رنجی به‌شداری به‌شداربووانی ڕاکێشا،
پاشان چه‌ند که‌سی سه‌رده‌شتی وه‌ک شایه‌تی ئه‌و ڕووداوه به نۆره وته‌ی خۆیان پێشکه‌ش کرد،
له کاتی کۆتایی هاتنی به‌رنامه‌که کاک کاروان سه‌رده‌شتی له نزیکه‌وه به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه ستایشی خۆی ئاراسته‌ی ڕێکخراوی ناوه‌ندی چاک کرد، ده‌ست خۆشی ئاراسته کردن بۆ ئه‌و ئه‌رکه نیشتمانیه‌یان،
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
2ی پوشپه‌ڕی 2706 ی کوردی،
2007-06-24 21:39:13
18 ساڵ و 7 مانگ و 5 کاتژمێر و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان