پیرۆزبایی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی بڕیاری سزای له سێداره‌دانی عه‌لی کیمیایی کورد کوژ. و هاوڕێکانی
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
تاوانبارانی سه‌ره‌کی ئه‌نفال وکیمیابارانی کوردستان،پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان وبنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفال وکیمیاباران کراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین،
هیوادارین که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تاوانبارانی داگیرکه‌ر له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌و شێوه بێنه ناو قه‌فه‌سی تاوان وسزای خۆیان وه‌رگرن
پیرۆزبایی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی بڕیاری سزای له سێداره‌دانی عه‌لی کیمیایی کورد کوژ. و هاوڕێکانی،
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،به بۆنه‌ی بڕیاری کۆتایی دادگا له‌سه‌ر تاوانبارانی سه‌ره‌کی ئه‌نفال وکیمیابارانی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان وبنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفال وکیمیاباران کراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین،
هیوادارین که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تاوانبارانی داگیرکه‌ر له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌و شێوه بێنه ناو قه‌فه‌سی تاوان وسزای خۆیان وه‌رگرن.
شایانی باسه که ئه‌مڕۆ بڕیاری دادگای تاوانه‌کان، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بڕیاری سزای به سه‌ر هه‌ریه‌ک له تاوانباران
1.عه‌لی کیمیاوی به تاوانی ژینۆساید،که‌سی ژماره یه‌که‌م وسه‌ره‌کی ئه‌نفال وکیمیاباران، سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا،
2،سوڵتان هاشم به تاوانی ژینۆساید سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا،
3،حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د به تاوانی ژینۆساید، سزای هه‌ڵواسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا،
4،سابیر عه‌بدولعه‌زیز دوری به تاوانی ژینۆساید، سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا،
5،فه‌رحان متله‌گ جبوری به تاوانی ژینۆساید،سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
www.psk2006.org
2007-06-27 00:32:39
16 ساڵ و 9 مانگ و 8 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان