تهقینهوەی مینه کان له ناو چهی سهردەشت ههڕەشهیهکی گهورەتر، له بۆمباردمانی کیمیاوی.
پ.س.ک
تەقینهوەی مینه کان له ناو چهی سهردەشته ههڕەشهیهکی گهورەتر، له بۆمباردمانی کیمیاوی.
ماوەیەک لهمهو بهر(حهوتهی رابردوو) بۆ بهشـــــــــــــــداریکردن له ساڵوەگهڕی بۆمبارانی کیمیاوی سهردەشت - کارەساتێک که له لایهن رژیمی ملهوڕی سهددامهوە رووی دابوو - بانگهێشتن کرابووم.
نووسیـــــــــــــــــــــــــــــــــــنی: مامۆســــــــــــــــــــتا.ح.س.ســـــۆران وبرگێڕان له ئینگلیسیەوە بۆ کوردی: ز ــــ حاجــــــی زادە
به ناوی کوردستانی گەورە
تەقینەوەی مینە کان لە ناو چەی سەردەشت هەڕەشەیەکی گەورەتر، لە بۆمباردمانی کیمیاوی.
ماوەیەک لەمەوەبەر(حەوتەی رابردوو) بۆ بەشـــــــــــــــداریکردن لەساڵوەگەڕی بۆمبارانی کیمیاوی سەردەشت - کارەساتێک که له لایەن رژیمی ملهوڕی سەددامەوە رووی دابوو - بانگهێشتن کرابووم.
هاوکات لەشاری سەردەشت ، وەک هۆنەر و نووسەرێکی ناسراو لەلایەن بەشێکی زۆری خەڵک،بەخێرهاتن کرام،هەر بۆیەش زۆرسوپاسی هەستی بەڕێز و نێوچاوانی کراوەیان دەکەم.
لەماوەی سێ رۆژ مانەوەمدا لە سەردەشت ، لەچەندین کۆبوونەوە و کۆڕی ( ن.ج .ۆ) دا بەشداریم کرد .
بەوپێیە،دەرفەتی قسە کردنم بۆ رەخسا و دەربارەی دۆزی پێوەندیدار بەو مەڵبەندە، لەگەڵ خەڵک وتووێژمان کرد.
لەنێوان کۆمەڵێک کەندوکۆسپەجیددیەکاندا ، بۆم دەرکەوت کەلەحاڵی حازردا ، کێشەی تەقینەوەی مینە زەوینیەکان، کە کاتی شەڕی ئێران/ئێراقدا لەوێ چێندرا بوون، لەبۆمبارانی کیمیاوی باسکراو ،(گەلێک) مەترسیدارتر و هەڕەشەئامێزترە، چون بۆردوومانی گرینگی کیمیاوی هەرجارێک رووی داوە، بەڵام تەقینەوەی تەڵەکە مینەکان ، داستانێکی سامناکی واقیعی رۆژانەیە.
بۆ نموونە، کوڕە میرمنداڵێکی شوانکارەیان پێ نیشان داین، کە لەو دواییانەدا پەڕیبووە سەر مین و گرمووڵە و زەمینگیر ببوو،هەروەها هەردوو ئەندامەکانی(دەست و لاقی) قرتاو و لەت ببوون.هەڵبەت ئەمە تەنیا رووداوێک لەم وێنەیە نەبوو،(مەخابن) زیاتر لەهەزاران کارەساتی دڵتەزێنی لەوچەشنە، لەماوەی بیست ساڵی رابردوودا رووی داوەو هێشتاش هەردرێژەی هەیە.
خەڵکی سەردەشت دەیانگوت ،زۆرترین دڵڕاوکێیان سەبارەت بە چاودێری کردنی بوونی هەزاران تەڵەکە مینە، کە تا ئێستا،کۆ نەکراونەتەوە و بەتاڵ نەبوون و گەورەترین هەڕەشە یە لەسەرخەڵکی مەدەنی.
کەوایە Ø› بەپێویستی دەزانم کێشەکانیان بەکۆمەڵگای نەتەوەیی و نێونەتەوەیی ، بەمەبەستی هاودەنگ کردن و وەڕێ خستنی تێکۆشانێکی بەربڵاوØ› بۆ تیشک خستنەسەر ئازار و چەرمەسەری تەڵەکەمینەکان رابگەیێنمØ› تا سەرنجیان بۆ ئەم دوژمنە بزر و شاردراوە، نەتەنیا لە سەردەشت، بەڵکوو لەزۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گەورە رابکێشرێت.
بە دەستەواژەیەکی تر، لەخەڵکی جیهان،بەتایبەتی ئەوکەسانەی کە تا رادەیەکی زۆر لەو بەستێنەدا شوێن دانەرن، داوا دەکەم خەباتێکی گشتی دژ بە کەڵک وەرگرتن لە مینەکان،(جا) بە هەرپاساو،باروودۆخ و(لەهەر)شوێن و کاتێک، وه یان(بەهەر) هەرهۆیەک بێت ،پێکبێنن.
بە هیوای جیهانێکی باشتر،بەبێ مین-20/04/2706
2006-08-13 10:03:28
19 ساڵ و 6 مانگ و 17 کاتژمێر و 27 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : ئهرشیڤ