من کوردم ، مافی خۆمه ده‌وڵه‌تم هه‌بێت .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ــ چاک ــ سویسرا
له ساڵیادی ئه‌مجاره‌ی په‌یمانی "لۆزان"دا، داوا له هه‌موو گه‌لی کوردستان ده‌که‌ین، به شێوه‌یه‌کی جیاوازتر له ساڵانی ڕابردوو ، ئه‌و په‌یمانه شوومه پڕۆتێست بکا و دنیا له ئه‌نجامه وێرانکه‌ره‌کانی ئاگادار بکاته‌وه.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ـ چاک ـ
من کوردم ، مافی خۆمه ده‌وڵه‌تم هه‌بێت .
لۆزانی یه‌که‌م .
کوردستانییانی دڵسۆز !
ساڵڕۆژی په‌یمانه شوومه‌که‌ی لۆزان به‌ڕێوه‌یه، ئه‌و په‌یمانه‌ی که داگیرکه‌ران و زلهێزه‌کانی دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی، له پشت ده‌رگه داخراوه‌کانه‌وه، هه‌موو شتێکیان له نێوان خۆیاندا به‌ش کرد و چاره‌نووسێکی تاڵیان بۆ گه‌لی کوردستان دیاریکرد. له‌م پرۆسه‌یه‌دا نه‌ک هه‌ر په‌یمانی سیڤه‌ریان پشتگوێ خست، به‌ڵکو ئه‌و چه‌ند به‌نده‌شیان له په‌یمانی لۆزان جێبه‌جێ نه‌کرد که شه‌رمنانه باسیان له کو‌لتور و زمانی گه‌لانی بنده‌ست ده‌کرد.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له ئه‌نجامی په‌یمانی لۆزاندا سنووریان چه‌سپا، هه‌شتا ساڵ زێتره، به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و بێشه‌رمانه، بوونه‌ته ووڵاتانی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک که‌لتور و یه‌ک زمان و یه‌ک ناسنامه.
ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌تی تورک، له به‌ر چاوی زه‌قی دنیای دیمۆکرات، ڕووقایمانه حاشا له بوونی گه‌لێکی گه‌وره‌ی وه‌ک کورد ده‌کا، که له‌سه‌ر زێدی هه‌زاران ساڵه‌ی خۆی ده‌ژی. ئه‌م سیاسه‌ته شۆڤێنیستانه‌ی داگیرکه‌ران و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی گه‌لی کوردستان بۆته هۆی ناسه‌قامگیریی کۆمه‌ڵایه‌تی و دواکه‌وتنی ئابووری و چه‌قبه‌ستنی پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوونی ئه‌و وڵاته.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، کۆماری ئیسلامی ئێران که ڕۆژله دوای ڕۆژ له لێواری سه‌ره‌ونگوم بوونی نزیک ده‌بێته‌وه که‌چی به‌رده‌وامه له هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆسه‌ر گه‌له‌که‌مانه .
له‌باشوری بچوکدا ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌عس به‌رده‌وامه له سه‌رکوت و به‌ڕه‌سمی نه‌ناسینی بوونی نه‌ته‌وه‌و خاکی کورد .
دیاره سازکردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له به‌شێکی باشووری کوردستان و دواتریش ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام هیوایه‌کی به سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان به‌خشیوه و گه‌شه‌ی به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کردووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه داگیرکه‌رانی نا‌ڕه‌حه‌ت کردووه و وای لێ کردوون بیر له چه‌ندان پڕۆژه‌ی گومانبار بکه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی گێرانه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌که بۆ دواوه‌وه و دووباره خراپ شکاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر چاره‌نووسی کورد. ده‌نگۆی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ستراتیژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و ووڵاتانی دراوسێ و هێزه‌کانی تری سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق ڕاستیی ئه‌و بۆچوونه‌مان ده‌سه‌لمێنێ. سه‌رگرتنی پڕۆژه‌یه‌کی له‌و بابه‌ته، نه‌ک هه‌ر بۆ باشوور، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو گه‌لی کوردستان، ده‌قاوده‌ق لۆزانیکی تره.
بۆیه پێویسته ئێمه‌ی کورد له‌و مه‌ترسییه ئاگادار بین و پێشی لێبگرین. باوه‌ڕیشمان وایه که ته‌نیا به په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵچنراو له سه‌ر بنه‌ماکانی یه‌کبوونی کورد و یه‌ک دۆزیی خه‌باته ڕه‌واکه‌ی ئه‌و ئامانجه ده‌پێکێ.
له ساڵیادی ئه‌مجاره‌ی په‌یمانی "لۆزان"دا، داوا له هه‌موو گه‌لی کوردستان ده‌که‌ین، به شێوه‌یه‌کی جیاوازتر له ساڵانی ڕابردوو ، ئه‌و په‌یمانه شوومه پڕۆتێست بکا و دنیا له ئه‌نجامه وێرانکه‌ره‌کانی ئاگادار بکاته‌وه.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ـ چاک ـ له‌یادی په‌یماننامه‌ی شومی لۆزاندا له‌م ساڵه‌وه خه‌باتی به‌رده‌وامی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌که‌ین بۆگۆڕینی ئه‌و په‌یمانه شومه و دیاری کردنی مافی چاره‌نوس له جێگه‌یدا ، که پێمان وایه ته‌نها چاره پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتیه له‌سه‌ر خاکی کوردستان .
ئه‌م ساڵ وه‌ک سه‌ره‌تا ، له ڕۆژانی 24 ــ27 /7/2007 له گۆڕه‌پانی باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ، مانگرتن ڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین چالاکی سه‌رنجراکێش ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له کۆتایشدا به نیازی ڕسواکردنی په‌یمانی لۆزان و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌لی کوردستان، یاداشتنامه‌یه‌ک پێشکه‌ش به UN ده‌که‌ین.
کوردستانیانی دڵسۆز .
ئه‌و کاره‌ساته گه‌ورانه‌ی که به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردا هاتوه ، سه‌رچاوه‌که‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزانه . به‌شداربون و پشتیوانی چه‌ند ملێونی مرۆڤی کورد ، نیشانه‌ی پێویستی بوونی ده‌وڵه‌تی کوردیه له‌سه‌ر زێدی هه‌زاره‌ها ساڵانه‌مان .
وه‌رن با پێکه‌وه به یه‌ک ده‌نگ وبه‌یه‌ک ڕه‌نگ له ژێر ئاڵای کوردستاندا ، هاورار بکه‌ین.
من کوردم ، مافی خۆمه ده‌وڵه‌تم هه‌بێت .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ــ چاک ــ سویسرا . 1/7/2007
2007-07-05 20:27:08
18 ساڵ و 7 مانگ و 7 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان