پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێی وایه که ئه‌وه مافی گه‌لی کورده که بڕیاربدات چ یاسایه‌ک ئامێربێت بۆئیداره کردنی وڵاته‌که‌یان،وه‌هه‌ڵبژاردنی ڕاستی وداڕێژه‌ری یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌که‌یان بێت،نه‌ک یاسایه‌ک که له‌تاران یان به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌و دیمشق ده‌نووسرێته‌وه،که بێ ماناترین وانه‌و وشه‌ی مافی کورد وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌یه،
چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک کاروان سه‌رده‌شتی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
سازدانی دیمانه ، پڕته‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ،
کورته پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر کاروان سه‌رده‌شتی،

کاروان سه‌رده‌شتی له‌دایک بووی 1968 زاینییه‌وه وخه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،له شۆڕشی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێرانی ساڵی 1979 وه‌ک لاوێکی مێرمنداڵ به‌شداری ڕێپێوانه‌کان کردوه،پله‌ی خۆێنه‌واری ئه‌ندازیاری کشت وکاڵه،له ساڵی 1989 وه‌ک ئه‌ندامی ڕێکخستنی ناوشاری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌ستی به خه‌بای سیاسی خۆی کردوه،له ساڵی 1998 وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له‌وڵاتی نه‌رویج گیرساوه‌ته‌وه،له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌رده‌وام چالاکی سیاسی هه‌بووه،له ساڵی 2006 که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زرا، سه‌نگه‌ری خه‌باته نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ی گواسته‌وه بۆ نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی.
1. ڕێزدار کاک کاروان یه‌که‌م پرسیارم به‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م که ئایا هۆکاری دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چ بوو? ئایا لایه‌نێکی کوردستانی،یا لایه‌نێکی زلهێزی جیهانی هانده‌ر بووه بۆدامه‌زراندنی ئه‌م پارته?
وڵام :دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به پێی پێداویستی وخواست وئاره‌زووی گه‌لی کورد به گشتی و به تایبه‌ت گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه،بۆ ده‌سته‌بڕکردنی داگیرکه‌رانی چه‌وسێنه‌ر وسازکردنی سنوری سیاسی وجۆگرافیایی،که‌بنه‌ره‌تی ترین پێداویستی گه‌لی کورده تا هیچیتر دوچاری نه‌هامه‌تی قڕکردن نه‌بن،ده‌ست به سه‌رکردن وئه‌شکه‌نجه بوون وله سێداره‌دران وخنکاندنی مافخوازی نه‌بن،وه‌خاکی زێڕینی کوردستان له تاڵانچیانی ئێرانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بپارێزرێت که بژێوی وسه‌رمایه‌ی گه‌لی کوردستان له‌وێ دابین ده‌بێت،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێی وایه که ئه‌وه مافی گه‌لی کورده که بڕیاربدات چ یاسایه‌ک ئامێربێت بۆئیداره کردنی وڵاته‌که‌یان،وه‌هه‌ڵبژاردنی ڕاستی وداڕێژه‌ری یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌که‌یان بێت،نه‌ک یاسایه‌ک که له‌تاران یان به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌و دیمشق ده‌نووسرێته‌وه،که بێ ماناترین وانه‌و وشه‌ی مافی کورد وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌یه،پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تاقیکارییه‌کانی فیدراڵی وخودموختاری پێ ئاڵته‌رناتیڤێکی خرابه،چونکه کۆڵێکه که له نێوه‌ی ڕێگادا دانراوه،هه‌ر وه‌ک نمونه‌ی فه‌له‌ستین وچیچن،تاڵترینی ئه‌وته‌جره‌بانه‌ن که پارتی سه‌ربه‌ستی ئه‌م شتانه یان باشتر بڵێم ئه‌م ئاڵته‌رناتیڤانه‌به بنبڕکه‌ری کێشه‌ی کورد نازانێت وه‌شکستیان هێناوه،گه‌لی کورد هه‌مو ئه‌وکه‌ره‌ستانه‌ی پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌که پێویسته وڵاته‌که‌ی خۆی بژێنێت، کشت وکاڵ وسروشتێکی زه‌نگین،ئاو،نه‌وت،گاز،وه‌گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی کوردستانن،هه‌روه‌ها خه‌ڵکی خۆێنه‌وار که 40 ساڵ پێشوو نه‌مان بووه،هێزی کرێکار وپێگه‌یشتوو جوتیاری کورد،وه‌نه‌ته‌وه‌یکی تێگه‌یشتوو که ده‌توانڕ‌ێت وڵاتی خۆیان ئیداره بکه‌ن ویارمه‌تیده‌ری پێشکه‌وتنی بن،ئه‌و ئیلمینتیانه‌ی که ئێمه هه‌مانن زۆر وڵاتی دنیانیانه‌و سه‌ربه‌خۆشن،وه‌ک سۆماڵیا،ئه‌تویپیا،لیبریا،تورکیا،گورجستان،ئه‌فغانستان،وه زۆر وڵاتی تریش که به‌ڕای من توانایی ده‌یان شیاوی سه‌ربه‌خۆیی نین،لێره باباسی ئه‌وه بکه‌م که هه‌رجا قسه له سه‌ربه‌خۆیی کراوه،
هه‌م دوژمنان وهه‌م هیندێک حیزبی بڕوا به خۆنه‌بوو،گه‌لی کوردیان له‌وه ترساندووه که ئه‌گه‌ر ببینه سه‌ربه‌خۆ له برسان ده‌مرین، ئه‌من لێره‌دا ئه‌وه‌ی به تووندی ڕه‌د ده‌که‌مه‌وه و ده‌یڵێم سه‌روه‌ت وسامانی ئێمه نه‌ک نه‌ک ته‌نیا خۆمانی به ده‌ژێندرێت به‌ڵکو داگیرکه‌ران خۆشیان به ئێمه ژیاندووه،وه له‌هه‌ژاریشدا ڕایان گرتووین،
2. پارتی سه‌ربه‌ستی،خۆی به‌پارتێکی ناوه‌ند(سه‌نتراڵ) ناساندووه،پێم وایه ئه‌مه یه‌که‌مین جاره که‌له کوردستان پارتێکی سه‌نتراڵ دابمه‌زرێت،ئایا ده‌کرێت کورته‌یه‌کمان له‌سه‌رهۆکاری سه‌نتراڵ بوونی پسک بۆباس بکه‌ی ?
وڵام :به‌ڵێ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتێکی ناوه‌ڕاسته،پارتی سه‌ربه‌ستیی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌کان به سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه تاکه که‌سیه‌کاندا په‌سه‌ند ده‌کات،وه پێی وایه هه‌موو ئه‌وئامێروسه‌رمایه‌وکه‌ره‌ستانه‌ی که بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگایه‌وه خاونیه‌تی،تاکه که‌سی یاسنووردار ده‌بێته هۆیه‌ک که هیندێک له خه‌ڵک ده‌ستیان وێ ناگات،وه کاریگه‌ری خرابیان له‌سه‌ر ژیانی یاسایی خه‌ڵ ده‌بێت،دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌کات،وه‌ک ڕێگه‌و بان،سروشت بۆ گه‌شت و گوزار و قوتابخانه وزانستگه ونه‌خۆشخانه و ئاو،له‌هه‌مان کاتیش‌دا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن بوونی سنووردار بۆ هه‌بوونی ژیانێکی چالاک وبه‌رهه‌م هێنه‌ر ناکات،که مایه‌ی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌ره‌و پێشکه‌وتن بێت،یان باشتر بڵێم هه‌موو ژێرخانه سروشتیه‌کان مافی هه‌موو دانیشتووانی کوردستانه،وه ده‌وڵه‌تی گه‌لی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاریان له سه‌ر ده‌دات،ئه‌وه باسێکی زۆر درێژه‌و ده‌بێت به وردی باسی له‌سه‌ر بکرێت، پاشان کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌مه ڕه‌نگکه‌و،له نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی دا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆی کوردستان هه‌یه،دوور له جیاوازی ئاینی و چه‌پ و ڕاستی ویا که‌سانێک که باوه‌ڕیان به هیچ ئاینێکیش نییه به مه‌رجێک باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆی کوردستان هه‌بێت، ده‌توانن له نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستییدا درێژه به بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوونی خۆیان بده‌ن،بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش توانیومانه وه‌ک پارتێکی ناوه‌ند خۆمان ڕاگه‌یه‌نین.
3.له ماوه‌ی ساڵ و نیوێک که به سه‌ر دامه‌زراندنی پارته‌که‌تاندا تێده‌په‌ڕێ،ته‌نیا ناوی سکرتیری کاتی پسک له میدیاکاندا به‌رچاو که‌وتووه،ئایا بۆکه‌سانی دیکه‌ی نێۆ پسک به‌رچاو نین،یا بۆ ناوه‌کانیان بۆخه‌ڵک ناسراونین?
وڵام :ئێمه پارتێکی نۆێین وه هه‌تاکوو ئیستا بۆ ئێمه نه‌ڕه‌خساوه که کۆنگره‌ی یه‌که‌میش بگرین،له ڕاستیدا به پێویستمان نه‌زانیوه که ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی خۆمان بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بکه‌ین، به‌ڵام هه‌ر شتێکی هه‌مان بووه وه‌ک په‌یام، بانگه‌واز،ڕاده‌ربڕین ونۆێنه‌رایه‌تی کردنی له ڕێگه‌ی سکرتێرو وته‌بێژی کاتی پارته‌که‌مانه‌وه کاک عارف به کۆمه‌ڵگای ڕاگه‌یاندراوه،ئه‌ویش له کاره‌کانیدا زۆر به باشی سه‌رکه‌وتوو بووه،
4.له‌ماوه‌ی ساڵ ونیوێک به سه‌ردامه‌زراندنیدا،تا چ ئه‌ساتێک پسک توانیوێتی له‌نێۆ کوردستان ده‌ره‌وه بناسرێت.
وڵام : ئێمه‌و پارته‌که‌مان له‌و ماوه کورته‌ی به‌سه‌ر دامه‌زراندنمان تێپه‌ڕیوه، ده‌توانم به ڕاشکاوی ڕاگه‌یه‌نم که پارته‌که‌مان و سیاسه‌ته‌کانی زۆرباش ناسێندراوه،هه‌م له ناوخۆی وڵات و هه‌م له گۆڕه‌پانی ناونه‌ته‌وه‌ییدا،له ئه‌و چوارچێوه‌شدا دیاره که پارته‌که‌مان وه‌ک ڕێگه پێشانده‌ری ڕزگاری گه‌لی کورد له ژێر چه‌وسانه‌وه‌ی دوژمن یا دوژمنانی داگیرکه‌ر خۆی زه‌ق کردووه‌ته‌وه،پسک ته‌نیا پارتی ئه‌ندامانی خۆی نییه،به‌ڵکو خۆی به پارتی هه‌موو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌گای کورده‌واری ده‌زانێ،چ لاینگربن یانه‌بن،چونکه به ئامانج گه‌یشتنی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت،ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێ ئه‌رکمان بوو بێت که به‌ناوخۆی وڵات باشتر بناسڕێین،که به خۆشیه‌وه هه‌تاک وئیستا که باش چووه‌ته پێش و هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ندام و لاینگری وه‌رگرتووه سه‌رنجی بۆلای به‌رنامه و پرۆگرامی پسک راکێشاوه،ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی خواستی واقیعی و ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورده،له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش که‌م پارتی کوردستانی هه‌ن که له ئێمه چالاک‌تر بن،هه‌م له بواری خۆناساندن وه‌هه‌م له بواری ڕاگه‌یاندنی خواستی گه‌لی کورد وئاره‌زوی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ دابڕانی یه‌کجاره‌کی که دوژمنی داگیرکه‌رله ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له شک دا ده‌توانن چاوێک بخشێنن به سایتی پارته‌که‌مانه‌وه وئه‌رشیوه‌که‌یدا.
5.ئایا ئێوه توانیوتانه وه‌ک پارتێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆتان به پارت ولایه‌نه‌کانی جیهانی و به تایبه‌ت وڵاتاتێکی زلهێزی وه‌ک ئه‌مریکا بناسێنن،
وڵام : پێم وابێت که وڵامی ئه‌و پرسیاره‌م له وڵامی پێشوودا داوه‌ته‌وه،
6. ئایا له ناوخۆی وڵات‌دا ئه‌ندام و پشتگیرتان هه‌یه،?
وڵام :بێ‌شک هه‌موو لاینگرانی سه‌ربه‌خۆیی وکۆمه‌ڵگایه‌کی داده‌په‌روه‌رانه لاینگری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانن، چونکه ده‌زانن که ڕێبه‌رایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆ وسیاسه‌تێکی ژیرانه‌ی هه‌ڵبژاردوه،توانۆێتی قوڵای ڕاستی وخواسته کانی گه‌لی کورد له ئه‌وڕۆی داگیرکراویدا بخه‌نه به‌رچاو،دوور ڕوانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بێ جیاوازی کردن له نێوان چین وتۆێژه‌کان ونه‌ته‌وه‌کانی تری کوردستان،زیادبوونی ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامه که کۆمیسۆێنی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵات ڕێکیان ده‌خات، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌وه‌ن که ئێمه توانیومانه وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌ی وکوردستانی له ناوخۆ بناسرێین.
7. ئه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه،ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌ک کام وڵات ئاماژه‌ی پێ بکه?
وڵام : به‌ڵێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئه‌نداممان هه‌یه،وه‌ک فه‌ره‌نسا،هۆڵه‌ندا،به‌لژیک،دانیمارک،به‌ریتانیا، سوید، نۆ‌رویژ، فینلانده، سویس،هیدیکه،بێجگه له وڵاتانی ئوروپایی له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئوروپاش وه‌ک ئه‌مریکا، که‌نه‌دا،ئوسترالیاش ئه‌نداممان هه‌ن،جێگه‌ی باسه که به‌شێکی به‌رچاویشمان له باشوری کوردستان ئه‌ندام هه‌یه که زۆر چالاکانه کارده‌که‌ن،به‌ڵام هه‌ر وه‌ک باسم کرد ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڕی زۆری ئه‌ندامانمان له‌به‌ر خۆی ده‌گرێت،
8.تا جه‌نده له کاره دیپلوماتییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی یا سکرتێری پسک رازین ? پێتان وایه توانای به‌ڕێوه بردنی ئه‌و پۆسته یا ئه‌و ئه‌رکه گرنگانه‌ی هه‌یه ?
وڵام : تا ئیستا که زۆر باش بووه و توانیوێتی ئه‌رکه‌کانی خۆی باش به‌ڕیوه ببات وه جێگه‌ی ڕێزلێنانه،
9. پێوه‌ندیتان له‌گه‌ل حیزب ولایه‌نه کوردستانییه‌کان به گشتیی وئه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی چۆنه?
وڵام :پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کان باشه وبرایانه‌یه،هیندێک نزیکی زیاتر ده‌که‌ن وه به‌ڕای وان بوونی ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆخواز پێویسته،به‌ڵام ڕه‌نگه هیندێک وه‌ک ڕه‌قیب چاومان لێبکه‌ن که زۆر خۆش نییه،چونکه هه‌مووی ئێمه ڕێبواری ڕێگایه‌کیب وه‌بۆ مه‌به‌ستێک وئامانجێک که واته ئازادکردنی گه‌لی کورد و کوردستانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین،ئێمه پێمان خۆشه هاوکاری وهاریکای گه‌رممان له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته سه‌ربه‌خۆیانه هه‌بێت،سه‌ردانی ووته‌بێژی گشتی پارتیمان له باشوری کوردستان له‌گه‌ڵ پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیشانه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشی ئێمه‌یه.
10.له زۆر نوسراوه‌دا به‌رچاوم که‌وتووه که ئێوه وه‌ک پارتێکی لاوان ونۆێخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆتان ده‌ناسێنن،تا چه‌نده وایه، ئایا ئه‌ندامانی چالاکی نێۆ پارته‌که‌تان هه‌موو لاون یا که‌سانی به ته‌مه‌نیشن،
وڵام : به‌ڵێ پارتی ئێمه له لایه‌ن لاوان وتێکۆشه‌رانی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه،به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پارتی لاوان و ته‌مه‌ن وه‌ناوکه‌وتووانه،پارتی ژنانه،پارتی مناڵانه،پارتی په‌ک که‌وتووانیشه، بۆ به ئێمه ده‌وترێ پارتی
لاوان،ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی پارتیمان وته‌مه‌نی لاوان وهه‌ل و مه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،ڕه‌وتی پۆزه‌تیوی که به‌رخۆردان ده‌خوازیێت وهێزێکی نۆی ده‌خوازێت، ئێمه لاوان به کچ و کوڕه‌وه به داهاتووی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌زانین، دایکان وباوکانی داهاتوو وپسپۆڕان وکارلێزانانی نه‌ته‌وه‌که‌مانن،به‌ڕیوه‌به‌ران و به‌رهه‌م هێنه‌رانی وڵاتی زه‌نگین و ڕه‌نگینی کوردستانن، شۆڕشی ناوخۆیی و ده‌رونی بۆ په‌ڕینه‌وه له هه‌رچی ڕه‌سم و ئاداتی خراپه،له لاوان دا باشتر ده‌چێته پێش،لاوان به تایبه‌ت لاوانی خۆپێگه‌یانددوو ڕێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتووی کورده‌وارین، لاوان هێزی ته‌سلیم نه‌بووی کۆمه‌ڵگا‌ن،به‌ڵام ده‌بێ لێره‌دا ئاماژه به ئه‌و خاڵه بکه‌ین که هه‌مووی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری چه‌وساوه‌یه نه‌ک ته‌نیا لاوان،به‌ڵام لاوان له به‌رهێرشی ڕاسته‌وخۆی دوژمنان دا بۆیه به یایه‌خدان به لاوان بایه‌خدانه به میوه‌ی بنه‌ماڵه‌کانه که جێگه‌ی خۆشحاڵ دایک وباوکه‌کانیشیانه.
11. وه‌ک له ماڵپه‌ڕه‌که‌تاندا به‌رچاو ده‌که‌وێت ئێوه گرنگی زۆر به کێشه‌ی ژنان ده‌ده‌ن،یا له ماده‌ی 15 به‌رنامه‌و پرۆگرامی پسکدا،ئاسان کارییه‌کی زۆر باشتان بۆ به‌شداری ژنان له‌وشۆڕه‌شدا کردوه? ئایا ئه‌مه تاچه‌نده ده‌توانێن بیسه‌لمێنێت که به کرده‌وه ش وا ده‌بێت?.
وڵام :به‌ڵێ ژنان لێقه‌وماترین تۆێژی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارین،ئه‌وه چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان که له کوردستان وکۆمه‌ڵگای کورده‌واری باوه له ته‌واوی دونیای بێ وێنه‌یه،ژنی کورد یان کچی کورد جگه له ئه‌وه‌ی که‌به هۆی دوژمنی داگیر که‌ر چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی داگیرکه‌ری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.به داخه‌وه که ئیستاش له هه‌زاره‌ی سێیه‌مداین وگۆڕانکاریه‌کی زۆری له جیهاندا هاتووه‌ته گه‌ڕ به‌ڵام هێشتا ژنی کورد له ناو خودی بنه‌ماڵه‌دا چ له ماڵی باوکییه‌وه چ له ماڵی خۆی یان مێردی ده‌چه‌وسێته‌وه، وه‌ک مرۆڤێکی ده‌ره‌جه 2 حسابی بۆ ده‌کرێت، ئه‌وانه‌و زۆر هۆکاری دیکه پاڵمان پێوه ده‌نێت که ئێمه له نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕۆڵێکی به‌رچاومان هه‌بێت بۆ پێش خستنی ژنان ومافه‌کانیان، ئێمه ده‌خوازین که ژنی کوردوکچی کورد ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ی هه‌بێت که کورێک یاپیاوێک هه‌یه‌تی، بێ هیچ جیاوازیه‌ک چ له ناو ماڵدا و چ له کۆمه‌ڵگادا،له بواری مافی شارستانیه‌ت ومافی وه‌ک یه‌ک میراتی به‌رامبه‌ر، مافی سه‌رپه‌ره‌شتی به‌رامبه‌ر و یان شتێک زیاتر له‌م بواره‌دا،مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر وهه‌موو مافێک له بواری سه‌رپه‌ره‌ستی کردنی کۆمه‌ڵگا و پۆسته کلیدیه‌کانی کۆمه‌ڵگاو وڵات،
12. جیاوازی ئێوه له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چی یه.?
وڵام : جیاوازی ئێمه زۆر سه‌ره‌کییه له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری کوردستانی، ئێمه بڕوای ته‌وامان به ڕزگاری گه‌له‌که‌مان هه‌یه له ژێر چنگی داگیرکه‌ر،ئێمه پێمان وایه که هیچ ئاڵیانسێک له‌گه‌ڵ ئێرانیان ئالیانسێکی باش وبن بڕکه‌ی کێشه‌که‌مان نیه وه‌ک فیدراڵی وخودموختاری،ئێمه پێمان وایه که نۆێنه‌ری ڕاسته‌وخۆی گه‌لی کورد له ( یوئین ) بێت وه‌به‌رگری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کوردستان بکات،
ئێمه پێمان وایه که وڵاتی ئێران ده‌بێ ته‌نیا جیرانی ئێمه بێت نه‌ک خاوه‌نی ئێمه،بۆ ئێمه هیچ فه‌رق ناکات که چ جۆره ڕێژیمێک له ئێران یان تاران حوکم ده‌کات، واته ڕووخانی ڕێژیمی ئێران دروشمی سه‌ره‌کی ئێمه نییه وه بۆ ئێمه هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان حکومه‌ته‌کانی ئێرانی پێشوو ئیستا‌و داهاتوو نییه،هه‌ر هه‌موویان به داگیرکه‌رو تاڵانکه‌ر وچه‌وسێنه‌ری گه‌لی کور ده‌زانین، به‌ڵام پێشمان خۆشه که وڵاتێکی دیمۆکراتیک بێت ڕێز له دراوسێیه‌تی ئێمه بگرن، کێشه‌ی دێمۆکراسی ناو ئێران به ئێمه چاره‌سه‌ر ناکرێت،ئه‌وه کێشه‌یه‌کی خۆیانه، ئێمه ته‌نیا داوامان کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی داگیرکه‌ره له خاکی پیرۆزی کوردستان،بۆ دیاری کردنی سنووره جۆگرافیایه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
13. کاک کاروان هه‌ڵگرتنی شوعاری سه‌ربه‌خۆیی، شۆعارێکی زۆرگرنگه، له هه‌مان کاتدا زۆرگران و مه‌ترسی داره، هیچ لایه‌نێکی به‌رچاوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆی له‌و شوعاره نه‌داوه،ئایا ئێوه تا چه‌نده ده‌توانن هه‌ڵگری ئه‌و شوعاره بن ?
وڵام : دروشمی سه‌ربه‌خۆیی تۆقێنه‌ره بۆ دوژمنان، چون ده‌ستی ئه‌وان کورت ده‌کاته‌وه، له‌سه‌رمایه سروشتییه‌کان وه‌ک گاز‌و نه‌وت له کوردستان، ده‌ستیان ناگات به هێزی ئینسانی بۆ کوره‌خانه‌کانی خشته‌کێشان و ئابوریه‌کی لاوازیان ده‌بێت، ده‌غل ودانی مفت که له کشت وکاڵی کوردستان به‌رهه‌م دێت،ده‌بێ ئه‌و که‌رت به دولار لێمان بکڕن ئه‌گه‌ر پێان بفرۆشین،هاووڵاتیانیان ده‌بێ ویزا ببڕن بۆ هاتنه ناو کوردستان و ده‌بێ پاره‌یه‌کی زۆر بده‌ن بۆ هاتوو چۆی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تێپه‌ڕبوون به کوردستاندا،ده‌بێ پاره بده‌ن گه‌شتی ئاسمانییه‌کانیان به که‌یفی پێشووی خۆیان به خۆرایی نابێت،وه زۆرشتی دیکه‌ش که نه‌ک ته‌نیا بۆ ئه‌وان بۆ زۆر وڵاتی دیکه‌ش به خۆڕای نابێت،دیاره ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه که له ده‌ست دانی ئه‌و به‌هه‌شته بۆ ئه‌وان زۆرگران ته‌واو ده‌بێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تری سه‌ربه‌خۆبن ئێران ته‌نیا ده‌مێنێه‌وه،دوو که‌ویری بێ ئاو که پیرۆزیان بێت.
14. ئاینده‌ی ئیران و گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران چۆن ده‌بینن، پێتان وایه نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بن ده‌ست ئه‌وانیش ئاماده‌یان هه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی یا جیابوونه‌وه له‌و وڵاته‌ی که پێی ده‌وتری ئێران، مه‌به‌ستم له پاش نه‌مانی ڕێژیمی ئیستای ئێران ?
وڵام : ئێمه هاوکات له‌گه‌ڵ ئاره‌زوی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی کورد کوردستان،ئاره‌زوی ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی بۆهه‌موو گه‌لانی ژێرده‌ستی دونیا ده‌که‌ین به‌وانه‌ی بن ده‌ستی ئێرانیشه‌وه،که دوژمنێکی هاوبه‌شمان هه‌یه وهاوبیرین ،ئێمه هه‌ر ئیستا له به‌ره‌یه‌کداین که پارته سه‌ربه‌ستی خوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ژێرده‌ستی ئیران پێکه‌وه دایان مه‌زراندوه، بریتین له عه‌ره‌به‌کانی ئه‌حواز،به‌لوجه‌کان،ئازه‌ریه‌کان،تورکمه‌نه‌کان،که هه‌مووی ئه‌ونه‌ته‌وانه داوای سه‌ربه‌خۆی ته‌واو بۆ گه‌لی خۆیان ده‌که‌ن،پێکه‌وه جه‌ندین کۆڕ‌و سیمیناریشمان به‌ڕیوه بردووه نموونه‌ی هه‌ره زیندوی له‌که‌ندا بوله مانگی سه‌پته‌مبه‌ری 2006،که له ناو په‌رله‌مانی که‌نه‌دا وبه به‌شداری ته‌له‌فزۆێنی ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دا بوو،
15.ئه‌گه‌ر پێتان وایه مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ هه‌یه‌وله پرسیاره‌کاندا نه‌هاتووه،تکایه فه‌رموون باسی بکه‌ن?
وڵام : من چه‌ند جارێک پرسیارم لێکراوه که ئێوه ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیتان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌وێت،واته ئێوه‌ش کوردستان وه‌ک دوژمنانی گه‌لی کورد پارچه پارچه ده‌که‌ن، به‌ڵام با من لێره‌دا وڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، ئێمه نه‌ک ته‌نیا کوردستان پارچه پارچه ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێران پارچه پارچه ده‌که‌ین و ئاسان کاری ده‌که‌ین بۆ ڕێکخستنی پارچه‌کانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی کۆنفیدراتیوی کوردستانه سه‌ربه‌خۆیه‌کانه‌وه که له داهاتودا جێگه‌ی زیاتر لێدوانه.