ئێران هێز له‌سنوره‌کان کۆده‌کاته‌وه‌و باشماخیشی داخست
awene
سه‌رچاوه‌که وتی"ماوه‌ی سێ رۆژه ناو به‌ناو چه‌ند گوندێکی نزیک ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه بۆردومان ده‌کرێت‌و له‌ئێستاشدا به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌و جێگیربونیان له‌و شوێنه سه‌رگه‌رمی دروستکردنی پایه‌گاو ره‌بایه‌ی نوێن له‌و ناوچه‌یه".
له‌ناوچه‌ی بۆریای سه‌ر به‌حاجی ئۆمه‌ران هه‌زار سه‌رباز له‌سنوری هه‌رێمی کوردستان نزیکبۆته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومیش داخستنی مه‌رزی باشماغی راگه‌یاند.
قه‌ڵادزێ، ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌کی پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند هێزه‌کانی پاسدارانی ئێران ژماره‌یه‌کی زۆریان له‌ناوچه‌ی بۆریای باشوری حاجی ئۆمه‌ران کۆکردۆته‌وه که نزیکه‌ی 1000 پاسدار ده‌بن.
سه‌رچاوه‌که وتی"ماوه‌ی سێ رۆژه ناو به‌ناو چه‌ند گوندێکی نزیک ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه بۆردومان ده‌کرێت‌و له‌ئێستاشدا به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌و جێگیربونیان له‌و شوێنه سه‌رگه‌رمی دروستکردنی پایه‌گاو ره‌بایه‌ی نوێن له‌و ناوچه‌یه".
سه‌رچاوه‌که ئه‌م هێزه‌ی به‌رێکه‌وتنی تورکیا‌و ئێرانی له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ هێرشکردنه سه‌ر پارتی ژیانی ئازاد‌و گه‌ریلاکانی په‌که‌که له‌قه‌ندیل.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومی له‌قه‌زای پێنجوێن به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مه‌رزی باشماخ داخراوه.
سه‌رچاوه حکومییه‌که داخستنی مه‌رزه‌که‌ی بۆ تێکچونی ریزه‌کانی سوپا‌و پاسدارانی ئێران گه‌رانده‌وه له‌ناوچه‌که‌و وتی"هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌سه‌ر سنوری حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه".
2007-07-07 09:54:34
18 ساڵ و 7 مانگ و 19 کاتژمێر و 18 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان