به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌باره‌ت به کاره‌ساته جه‌رگ بڕه‌که‌ی که‌رکوکی دڵی کوردستان !
هاوڵاتیانی به‌ڕێز، کوردستانیانی هێژا.
به داخ و که‌سه‌ری زۆره‌وه وا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25 پووشپه‌ڕی 2707 کوردی، دیسان ده‌ستی ڕه‌شی تاوان گه‌یشته نێۆ شاری که‌رکوکی دڵی کوردستان،له 4 ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا نزیکه‌ی 250 شه‌هید وبرینداری لێکه‌وته‌وه،
بۆ هیچ لایه‌نێکی جیهانی وکوردستانی شاراوه نییه که پلانی تروریستان ونه‌یارانی کوردستان له شاری که‌رکوک و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان به چی مه‌به‌ستێکه، به تایبه‌ت ماده‌ی 140 که به پێێ یاسای هه‌ڵبژێراوی زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئێراق،بڕیاری یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی که‌رکوکی تێدایه،هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگاداری ئه‌وه‌یه که کاتی جێ به‌چی کردنی ماده‌ی 140 نزیک بووه‌ته‌وه،تروریستان ده‌یانه‌وه به‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یان مه‌ترسی بخه‌نه نێۆ خه‌ڵکه‌ڵکی که‌رکوکه‌وه بۆ دواخستنی ئه‌و ڕاپرسییه،
مێژووی خۆڕاگری و به‌ربه‌ره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی وبه تایبه‌ت باشوری کوردستان زۆر باش بۆ دوژمنانی سه‌لماندووه، که به‌م جۆره کاره‌ساتانه گه‌لی کورد واز له ماف وداخوازییه‌کانی خۆی ناهێنێ، بگره گه‌رمترو تووندوتؤڵتر ده‌بێت له‌سه‌ر داخوازییه ڕه‌واکانی.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌وکرده‌وه تروریستییه،سه‌ره‌خۆشێ وهاوده‌ردی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌که‌ین
هیوای باش بوونه‌وه‌ش بۆ سه‌رجه‌م بریندارانی ئه‌و کاره‌ساته ده‌خوازین،
نه‌فره‌ت و نه‌مان له تروریستان و شه‌مشه‌مه کۆێره‌کانی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌ستی کوردستان.
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبێت خه‌باتی درێژخایه‌نی گه‌لی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆی وسه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری کوردستان،
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
25 پووشپه‌ڕی 2707 کوردی،
..............................................................
تێ بینی، وێنه‌کان له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه وه‌رگیراون،