پێش ئه‌وه‌ی که بێمه سه‌ر باسی پێوه‌ندیی گوتار و ئینتیما، به پێویستی ده‌زانم که پێناسه‌یه‌ک بۆ گوتار بکه‌م و سنووری جیاکه‌ره‌وه‌ی له وتار ده‌ست نیشان بکه‌م، ئه‌م دوو وشه‌یه زۆر جار به یه‌ک واتا، واته خه‌تابه یا نووسراوه به کار ده‌هێنرێن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین هه‌ر کام له چه‌مکه‌کان له واتای راسته‌قینه‌ی خۆیدا به کار بێنین، ناچارم سه‌باره‌ت به چه‌مکی discourse له واژه‌ی گوتار که‌ڵک وه‌ربگرم و بۆ چه‌مکی خه‌تابه یا نووسراوه‌ش له واژه‌ی وتار. لێره‌وه دێمه سه‌ر پێناسه‌کانیان، له زمانناسیدا وتار بۆ ده‌قێکی نووسراو یا گوتراو به کار دێنین که پتر له رسته‌یه‌ک بێت و هه‌ڵگر یا شیکاری په‌یام یا بابه‌تێک بێت، به‌ڵام گوتار یا دیسکۆرس discourse وتارێکه له سه‌ر به‌ستنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی چی ده‌بێت و پێشانده‌ری سیستمێکی پێوه‌ندییه له شوێن و کاتێکی دیاریکراودا. له پشت هه‌ر وتارێکی زانستی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی یا سیاسییه‌وه، گوتارێک هه‌یه که هه‌لوومه‌رجی هاتنه ئارای بۆ ده‌ره‌خسێنێت و بۆ خۆیشی به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه. به واتایه‌ک گوتار هه‌مان سه‌مه‌د (ئه‌نگیزه) یا هۆکارانه‌ن که وتار ده‌خولقێنن. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا گوتار ده‌توانی ئینتیما دروست بکات یا به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێ بڵێین به‌و پێیه‌ی که سه‌ره‌کیترین تایبه‌تمه‌ندیی گوتار ئامانجداریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌تی و مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هزرو بانگه‌شه‌ی بۆچوون و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری دانان له سه‌ر ئاکار و تێگه‌یشتنی خه‌ڵکه، به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنه‌ری ئینتیمایه. گوتار ئاخێزی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه واته له نێوان کۆمه‌ڵه تۆڕێکی پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکهاته‌و سیستمێکی تایبه‌تدا و بۆ هه‌ندێک ئامانجی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراو سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئینتیمایه‌کی تایبه‌تیش ده‌خوڵقێنێ. له راستیدا گوتار و ئینتیما پێوه‌ندیه‌کی چڕی دوولایه‌نه‌یان هه‌یه واته چه‌نده گوتار ئینتیمای گونجاو له‌گه‌ڵ خۆی ده‌خوڵقێنێ، ئینتیماش له سه‌ر چێ بوونی گوتار کاریگه‌ری هه‌یه. بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته نموونه‌یه‌ک دێنمه‌وه، بوونی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که بۆ خۆی به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی - مێژوویی سه‌رده‌می ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و خاوه‌ن یه‌کیه‌تییه‌کی بابه‌تی، یه‌کیه‌تیی بیاڤی مانایی و یه‌کیه‌تیی ئاسته بۆ گه‌یشتن به ئامانجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی و ئینتیمایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له نێو تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا به‌رهه‌م دێنێت، هه‌روه‌ها ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییش بۆ یه‌کخستنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ره‌خساندنی بواری هاتنه ئارای نه‌ته‌وه‌و به ئۆبژه‌کردن، تێده‌کۆشی که له هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی - مێژوویی ئارایی و پێوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا، گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌لێنجێنێ.
هه‌ر گوتارێک پشت به ئاسۆیه‌کی تایبه‌ت له تێڕوانینی مێژوویی ده‌به‌ستێت، به واتایه‌ک گوتاره‌کان به‌رهه‌می جیهانبینییه‌کانن، که وابوو له هه‌ر کات و شوێن و هه‌لومه‌جێکدا ناتوانین باس له هه‌ر شتێک بکه‌ین، ته‌نانه‌ت ناتوانین بیریشی لێبکه‌ینه‌وه. هه‌ر وتارێک به‌ستێن و ئاخێزی خۆی ده‌وێ. به زمانێکی ساده‌تر ده‌توانین بڵێین له پشت هه‌ر وتارێکه‌وه گوتارێک هه‌یه و له پشت هه‌ر گوتارێکیشه‌وه جیهانبینییه‌ک هه‌یه، بۆیه به‌رای من گۆڕینی جیهانبینییه‌کان ده‌توانێ گۆڕینی گوتار‌و ئینتیماشی لێبکه‌وێته‌وه.
وه‌ک ووتمان هه‌ر گوتارێک له هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به خۆیدا سه‌هه‌ڵده‌دات و ده‌بێته زمانحاڵی ئه‌و هه‌لومه‌رجه، بۆیه گوتاری گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م، هه‌موو گوتاره کۆن و ته‌قلیدییه‌کان وه‌لا ده‌دات، به واتایه‌ک ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی گوتاره که تێکڕای گوتاره‌کانی دیکه ده‌خاته لاوه، سه‌ره‌کیترین هۆکاری زاڵبوونی گوتاری مۆدێرنی رۆژئاوایی و کشانه‌وه‌ی گوتاره نه‌ریتییه‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌و گوتاره له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی مادی و مه‌عنه‌وی سه‌رده‌مدا دێته‌وه‌و گونجاویه‌تی. بۆیه ده‌توانین بڵێین گوتاره‌کان باس له پێوه‌ندییه‌کانی هێز ده‌که‌ن، هه‌م به‌رهه‌می هێزن و هه‌م بۆ خۆیان هێ٠‹زن و له هه‌وڵی په‌ره‌پێدان و سه‌پاندنی هێژمۆنی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندان. وه‌ک ووتمان گوتاره‌کان زمانحاڵی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی - مێژوویی سه‌رده‌می خۆیانن و ته‌نیا ئه‌و هێزانه‌ی ده‌توانن خاوه‌ن گوتار بن که گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی - مێژوویی سه‌رده‌م بن ده‌نا هێزه‌کانی دیکه له گوتار بێبه‌ش ده‌بن و وه‌لا ده‌نرێن یا ئه‌وه‌یکه خۆیان له نێو گوتاری هێزه هێژمۆنیکه‌کاندا ده‌بینینه‌وه.
له کۆتاییدا، ئه‌گه‌ر چی گوتار وه‌ک چه‌مکێکی دارێژراو تایبه‌ت به هزری نوێی ئه‌م دواییانه‌یه، به‌ڵام به گشتی له هزری فه‌لسه‌فیی مۆدێرندا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌و هزرانه‌ی که دژی به جه‌وهه‌ری بوونی عه‌قڵی مرۆڤ هاتنه ئاراوه واته دژ به ئه‌ندێشه‌کانی کانت و دێکارت. بۆ وێنه "گیانی سه‌رده‌م" له فه‌لسه‌فه‌ی هێگلدا باس له مێژوویی بوونی عه‌قڵی ته‌واو و ره‌نگدانه‌وه‌ی له هزری مرۆیی‌دا ده‌کرێ، یا مارکس به هێنانه ئارای چه‌مکی ئایدۆلۆژیا، هزرو تێگه‌یشتنی مرۆڤ به هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه‌وه گرێ ده‌دات. هه‌روه‌ها نیچه هزرو تێگه‌یشتن ده‌به‌ستێته‌وه به هه‌ندێک پرۆسه‌ی بایۆلۆژیک، کولتووری و مێژوویی مرۆڤه‌وه و ویستی ده‌سه‌ڵات وه‌ک ماکه‌و هۆکاری ویستی زانست پێناسه ده‌کات. فرۆید به هێنانه به‌رباسی ناهۆشیاری باس له پێوه‌ندیی گوتاری هۆشیار به هه‌ندێک سه‌مه‌دی شاراوه‌و ناهۆشیاری ده‌روونییه‌وه ده‌کات. له سه‌رده‌می نوێیشدا میشل فۆکۆ فیله‌سووفی فه‌ره‌نسی به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ده‌سکه‌وتانه جه‌خت له سه‌ر پێوه‌ندیی گوتاره زانستییه‌کان به بنیاده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سیستمی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌کات.
هه‌ر گوتارێک له ژێر خۆیدا کۆمه‌ڵێک گوتاری دیکه‌ی خنکاندووه، زۆربه‌ی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌رهه‌می ئه‌و گوتاره خنکاوانه‌ن که په‌ل بۆ رزگاری ده‌هاون، بۆ وێنه بزاڤی فێمینیزم به‌رهه‌می خنکاندنی گوتاری ژن سالاره له ژێر گوتاری پیاو سالاریدا. هه‌روه‌ها که بزاڤی کوردایه‌تی یا دێموکراسیخوازی به‌رهه‌می خنکانی ئه‌و گوتاره له لایه‌ن گوتاری به‌عسیزمه‌وه بوو، هه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به به‌عسیزم ره‌نگه هه‌ندێک جیاوازی له ئارا دابێت. واته گوتاری به‌عسیزم، که‌ماڵیزم یا پان فارسیزم به‌رهه‌می راسته‌قینه‌ی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی نین به‌ڵکوو ساخته‌و ده‌سکردی ده‌سه‌ڵاتی زاڵن که به شێوه‌یه‌کی ناسروشتی په‌ره پێ دراون.
[email protected]