ئیتیلاعات سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌که‌ی پێنجوێنی کردووه
Awene.
هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رتاسه‌ری سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌باکورو باشوره‌وه، له‌رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاواوه، هه‌ر له‌تورکیاو ئێرانه‌وه بگره تا موسڵ‌و که‌رکوک‌و گه‌رمیان، هه‌فته‌یه‌کی پڕ له‌ته‌ق‌و تۆق‌و زرمه‌ی تۆپ‌و رووداوی خوێناویان به‌سه‌ربرد.
ئیتیلاعات سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌که‌ی پێنجوێنی کردووه
دوای دوو هه‌فته له‌مژده‌که‌ی تاڵه‌بانی که "ئه‌نسار نه‌ما له‌ئێران" ئیتیلاعاتی ئێران سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێرشه‌ی کردووه که یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو کرایه سه‌ر پاسه‌وانی سنوور له‌نزیک پێنجوێن‌و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ده که‌س.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: دوای تێپه‌ڕینی دوو هه‌فته به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌که‌ی تاڵ٠ێه‌بانیدا ده‌رباره‌ی داخستنی باره‌گاکانی ئه‌نسار‌و ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندام‌و سه‌رکرده‌کانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی 15/7 ئه‌نسار له‌کانی خانی نزیک پێنجوێن نۆ پاسه‌وان‌و ئافره‌تێکیان کوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند: "ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن ئیتیلاعاته‌وه سه‌رپه‌رشتی کراوه‌و مه‌به‌ستیان لێدانی پاسه‌وانانی سنوره به‌وپێه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکییه‌کانه‌وه مه‌شقیان پێده‌کرێت‌و یارمه‌تی ده‌درێن". سه‌رچاوه‌که وتی: "دوای ئه‌و ده‌ستوه‌شاندنه چه‌کداره‌کان بینراون که ژماره‌یان نۆ چه‌کدار بووه‌و جلی سه‌وزیان له‌به‌ردابووه‌و له‌به‌رزاییه‌کانی ئه‌حمه‌د ئاواوه ئاودیووی ئێران بوون". سه‌رچاوه‌که وتی: "له‌پایه‌گاکه‌ی سه‌ر به‌رزاییه‌که‌ی ناو سنووری ئێران ئیتیلاعات به‌میک زه‌مینییه‌که‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌م چه‌کدارانه‌یان کردووه".
ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نسار له‌کاتێکدایه که 27/6 تاڵه‌بانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ئێران له‌فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی به‌رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: "ئێران سه‌رجه‌م باره‌گاکانی ئه‌نساری داخستووه‌و سه‌رکرده‌کانیشی ده‌ستگیر کردون".
ورده‌کاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دایه
هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رتاسه‌ری سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌باکورو باشوره‌وه، له‌رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاواوه، هه‌ر له‌تورکیاو ئێرانه‌وه بگره تا موسڵ‌و که‌رکوک‌و گه‌رمیان، هه‌فته‌یه‌کی پڕ له‌ته‌ق‌و تۆق‌و زرمه‌ی تۆپ‌و رووداوی خوێناویان به‌سه‌ربرد.
کوشتارێک له‌پێنجوێن
کاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی 15/7، له‌کاتێکدا که به‌هبه‌هانێکی ده‌بڵ کابینه‌ی پاسه‌وانی سنوور به‌ره‌و بنکه‌یه‌کی خۆیان ده‌چوون له‌کانی خانی سه‌ر سنووری ئێران، له‌نزیک گوندی "کوله‌وشه‌ک" که‌وتنه بۆسه‌ی چه‌ند چه‌کدارێکی که‌تیبه‌کانی کوردستانی فاعیده‌وه‌و درانه به‌ر ده‌ستدرێژی گولله، له‌ئه‌نجامدا حه‌وت‌و پاسه‌وان‌و که‌سێکی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار که دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند خوله‌کێک به‌سه‌ر رووداوه‌که‌دا گه‌یشتبووه شوێنه‌که، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که "چه‌کداره‌کان دوای ئه‌و ده‌ستوه‌شاندنه ده‌یانویست ئاودیوی ئێران ببن‌و به‌سه‌ر به‌رزاییه‌که‌ی پشت ئه‌حماوه‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕان‌و دووراودوور به‌چاو ده‌بینران، نۆ چه‌کدار بوون به‌کۆڵه‌پشته‌وه، جلی سه‌وزی که‌تافیان له‌به‌ردا بوو".
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئاسایش‌و پاسه‌وانی سنوور گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌که‌و ویستویانه بنیشنه سه‌ریان، ئه‌وان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و داویاننته به‌ر ته‌قه‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا پاسه‌وانێکی سنووری دیکه‌شیان کوشتووه، به‌ڵام یه‌کێکیش له‌وان بریندار بووه، که به‌چاو بینراوه چه‌کداره‌کان هاتون به‌ڕاکێشان به‌ره‌و پایه‌گای سه‌ر به‌رزاییه‌که‌یی ناو سنووری ئێرانیان بردووه که چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به‌ئیتیلاعات به‌میکزه‌مینییه‌که‌وه چاوه‌ڕوانیان ده‌کردن".
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که "ئه‌م چه‌کدارانه هه‌مان ئه‌و فیشه‌کانه‌یان به‌کارهێناوه که پێشتر له‌ده‌ستوه‌شاندنه‌که‌ی سیاگوێزی نزیک پێنجوێندا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌کاریانهێنابوو که ئه‌ویش فیشه‌کی قه‌وان سووره‌و کاری هه‌مان مه‌فره‌زه‌یه".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه که "مادام پلانێکی تۆکمه بۆ پاراستنی ئه‌و سنوورانه له‌ئارادا نییه، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه کارێکی چاوه‌ڕوان کراوه".
هاوکات که‌تیبه‌کانی کوردستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقیش له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتووه، ده‌ڵێن "به‌پشتیوانی خوای گه‌وره ئه‌م چالاکییه‌ش چالاکی تری به‌دواوه ده‌بێت".
پشده‌رو قه‌ندیل.. تۆپباران‌و شه‌ڕ
له‌دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئێران چه‌ندینجار سنوره‌کانی ناوچه‌ی پشده‌رو قه‌ندیل‌و حاجی هۆمه‌رانی تۆپباران کرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێزێکێ زۆری به‌ره‌و ئه‌و سنوورانه به‌کێش کرد‌و ده‌یان پایه‌گای نوێی لێدامه‌زراندن، چه‌ند رۆژێکیشه مه‌رزه‌کانی ئه‌و سنووره‌ی داخستووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که که‌نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که "وا چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ئه‌م تۆپباران‌و جموجۆڵه‌ی ئێران هه‌رچی زیاتر په‌ره بسێنێت به‌مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنی مه‌رزه‌کانی، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی 14/7 له‌سنووری حاجی هۆمه‌ران شه‌ڕ له‌نێوان گه‌ریلاکانی پژاک‌و هێزه‌کانی ئێران‌دا روویداو هه‌شت پاسدار کوژران‌و چوارده‌شیان لێبریندار بوو".
هاوڵاتییه‌کی کوردی ئێران که سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه هاتبووه قه‌ڵادزێ ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه گێڕایه‌وه که "ئێران چاودێرییه‌کی توندتری خستووه‌ته سه‌ر گونده‌کانی ئه‌و سنووره‌و چه‌ند ڕۆژێکیشه کۆپته‌ر به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئه‌م مه‌رزه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و چه‌ند جارێکیش بۆردومانی مه‌رز‌و سنوره‌کانی پشده‌رو قه‌ندیلیان کردووه"
قایمقامی قه‌لادزێ حسین ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به‌م جموجۆڵی ئێران له‌و سنووره‌دا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که "له‌کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ئێران زۆربه‌ی مه‌رزه‌کانی داخستوون، تۆپبارانی مه‌رزی دۆڵی ئایشه‌و سه‌ری نێرگزان‌و مه‌رزی باوزه‌و گۆره‌شێر‌و چه‌ند شوێنێکی تری کردووه جگه له‌مه گولله هاوه‌نی به‌کار هێناوه له‌هێرشه‌کانیدا".
گونده‌کانی سنووری تورکیا..
ترس‌و دڵه‌ڕاوکێ
تورکیا هێزێکی گه‌وره‌ی 200 هه‌زار سه‌ربازیی هێناوه‌ته سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردستان، کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه زه‌به‌لاحه‌ش ترس‌و نیگه‌رانییه‌کی گه‌وره‌ی له‌نێو دانیشتوانی گونده دوورده‌سته‌کانی ئه‌و سنووره‌دا دروستکردووه.
دڵشاد کێسته‌یی که دانیشتووی گوندی کێ٠‹سته‌یه، باس له‌وه ده‌کات که زۆربه‌ی گونده‌کانی سنووری کانی ماسی‌و سندییان به‌هۆی تۆپباران‌و ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای تورکیاوه له‌دڵه‌ڕاوکێدا ژیانی رۆژانه‌یان به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌و به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که "ئه‌م بارودۆخه وایکردووه گوندی نزدورێ به‌ته‌واوی چۆڵببێت".
ئه‌و باس له‌وه ده‌کات که هه‌ندێکجار به‌هۆی گولله تۆپی تورکیاوه ئاگرله‌دارستان‌و باخ‌و باخاتی جوتیاران به‌رده‌بێ‌و ئه‌وانه‌شی که خه‌ریکی ئاژه‌ڵدارین نا‌وێرن مه‌ڕوماڵاتیان ببه‌نه زۆزانه‌کان‌و ئه‌مه‌ش له‌ڕووی ئابورییه‌وه زیانێکی زۆر لێداون.
موسڵ.. دۆزه‌خی ئێزیدییه‌کان
کورده‌کانی موسڵ‌و تێکڕای ناوچه کوردنشینه‌کانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێستای کوردستان، ئیمتیدادی بوونی کوردن‌و ده‌کرێت وه‌ک قه‌ڵغانێکی قایمی ئاسایشی هه‌رێم سه‌یر بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌کان دزه نه‌که‌نه ناو هه‌رێمه‌وه. شاری موسڵ چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی وه‌ک که‌رامه‌و حه‌ی جامعه که ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ی کوردی له‌خۆده‌گرت، ئێستا رۆژانه کوشتاری کوردیان تیا ده‌کرێت‌و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن له‌ڕێگه‌ی ده‌رپه‌ڕاندنیانه‌وه به‌یه‌کجاری له‌کورد "پاکبکرێنه‌وه"، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئێستا هیچ ئێزیدییه‌ک له‌و شاره‌دا نه‌ماوه. جێگری سه‌نته‌ری رۆشنبیری کورده‌کانی موسڵ شێخ خودێداد خه‌له‌ف به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که "ئه‌وه‌ی ئێستا له‌شاری موسڵدا سه‌رنجڕاده‌کێشێت بینینی ده‌یان لافیته‌و سه‌دان نووسینی سه‌ردیواره که داوای قه‌تڵ‌و عامی ئێزیدییه‌کان ده‌که‌ن".
خودێداد وتی "ئێستا ئێزیدییه‌کان له‌هیچ شوێنێکی موسڵدا نه‌ماون، ئه‌وێ بووه به‌دۆزه‌خی ئێمه، ته‌نانه‌ت ناتوانین بچین مووچه‌ی خانه‌نشینیشمان له‌موسڵ وه‌رگرین، چه‌نکه هه‌موو رۆژێک گروپه توندڕه‌وه‌کان فه‌توامان له‌دژ ده‌ده‌ن‌و ده‌مانکوژن".
وه‌ک ناوبراو ده‌ڵێت "ئه‌مه‌ش وایکردووه پاشه‌کشه‌و گرمۆڵه‌بوونێک له‌بوونی ئێزیدییه‌کاندا به‌ره‌و ناوچه پوخته‌کانی خۆیان له‌شنگار‌و شێخان‌و به‌عشیقه ده‌ستپێبکات، که ئه‌مه‌ش هه‌ر جێی مه‌ترسییه".
که‌رکوک.. ئاگری بن کا
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ 16/7، شاری که‌رکوک زنجیره‌یه‌ک کرده‌وه‌ی خۆکوژی‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌خۆوه دی، که کوشنده‌ترینیان گه‌ڕه‌کێکی گه‌وره‌ی کوردنشینی شاره‌که‌ی تیا کرایه ئامانج‌و نزیکه‌ی 250 هاوڵاتی تیا بریندار‌و کوژرا. ئه‌مه له‌هه‌لومه‌رجێکدایه که زۆرێک له‌چاودێران کێشه‌ی که‌رکوک به"ئاگری بن کا" ناوده‌به‌ن‌و پێیانوایه تا له‌واده‌ی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 نزیک بینه‌وه زیاتر گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره له‌ڕێگه‌ی ته‌قاندندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوو توندوتیژییه‌وه ده‌بینین.
بـــه‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی که‌رکوک لیوا جـــــه‌مال تاهیر به‌کر به‌ئاوێنه‌ی راگــه‌یاند که "جگه له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی چـــــــــوار ئۆتۆمبێل، دوێنێ توانیمانه ده‌ستبگرین به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویشدا که پڕ بوو له‌ته‌قه‌مه‌نی‌و هاوه‌ن‌و ده‌یویست خۆی بته‌قێنێته‌وه".
ئه‌و وتی "له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140دا ئێمه زیاتر خۆمان بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر ئاماده ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تی که دوای ده‌رپه‌ڕاندنی تیرۆریستان له‌به‌غداو دیاله، روو له‌که‌رکوک‌و ده‌و‌روبه‌ری بکه‌ن".
ســـــه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی ئه‌مه‌ش بۆ ســـــــه‌ر هه‌رێمی کوردستان، لیوا جـــــــه‌مال وتی "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ که‌رکوک بپارێزین ئه‌وا پێویسته ئــــه‌م شه‌ڕه بگوازینه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک، ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێ هــــــه‌رێمی کوردستان بپارێزین پێویستــــه شه‌ڕ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ڕێوشوێنی تۆکمه‌یه".
2007-07-08 21:54:42
18 ساڵ و 7 مانگ و 5 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان