(بۆ رۆژهه‌لات) ـ تایبه‌ت: رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حه‌سه‌نپوور له لایه‌ن دادگای شۆرشی ئیسلامی شاری سنه‌وه حوکمی ئێعدام به سه‌ری دا سه‌پا
(بۆ رۆژهه‌لات)
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه عه‌دنان حه‌سه‌نپوور رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ‌و چالاکی مافی مرۆڤ پاش 6مانگ زیندانی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه رۆژی شه‌ممه 14ی جولای به‌بێ ئه‌وه‌ی حوکم بدرێ ڕاگوێزرایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌و ئه‌م گواستنه‌وه‌یه به بێ ئاگاداری پارێزه‌ره‌کانی‌و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌که‌شی ئه‌نجامدراوه.
حه‌سه‌نپوور پاش پشکنینی ماڵه‌که‌ی‌و بردنی کتێب‌و کۆمپته‌ره‌که‌ی 61رۆژ واته 2مانگ‌و یه‌ک رۆژ له‌سلولی ئیتلاعاتی سنه راگیرا‌و و داوتر ره‌وانه‌ی زیندانی گشتی مه‌ریوان کرا.
رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حه‌سه‌نپوور له لایه‌ن دادگای شۆرشی ئیسلامی شاری سنه‌وه حوکمی ئێعدام به سه‌ری دا سه‌پا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له بنه‌ماله‌ی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور وێرای پشت راستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که وتی:" ناوبراو دوای به سه‌ربردنی 6 مانگ زیندان له زیندانی شاری مه‌ریوان چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش له زیندانی مه‌ریوانه‌وه بۆ زیندانی سنه گوازرایه‌وه‌و بێ ئاگاداری وه‌کیله‌که‌ی حوکمی ئیعدامی بۆ براوه‌ته‌وه".
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا رووبه‌رووی عه‌دنان حه‌سنپوور بۆوته بریتی بوون له دژایه‌تی‌و ته‌بلیغ به دژی کۆماری ئیسلامی‌و هه‌وڵدان بۆ تێکدانی باری ئه‌منییه‌تی ئێران.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه عه‌دنان حه‌سه‌نپوور رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ‌و چالاکی مافی مرۆڤ پاش 6مانگ زیندانی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه رۆژی شه‌ممه 14ی جولای به‌بێ ئه‌وه‌ی حوکم بدرێ ڕاگوێزرایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌و ئه‌م گواستنه‌وه‌یه به بێ ئاگاداری پارێزه‌ره‌کانی‌و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌که‌شی ئه‌نجامدراوه.
حه‌سه‌نپوور پاش پشکنینی ماڵه‌که‌ی‌و بردنی کتێب‌و کۆمپته‌ره‌که‌ی 61رۆژ واته 2مانگ‌و یه‌ک رۆژ له‌سلولی ئیتلاعاتی سنه راگیرا‌و و داوتر ره‌وانه‌ی زیندانی گشتی مه‌ریوان کرا.
عه‌دنان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ژێر‌و گوشار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆردا بووه که به‌جۆرێک بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین 2جار مانی له‌خواردن گرتووه.
شایانی باسه ئه‌م رۆژنامه‌نوسه کورده چ له‌ماوه‌ی زیندانی تاکه که‌سیدا‌و چ له‌زیندانی گشتی مه‌ریواندا ریگه‌ی پێنه‌دراوه تاکاتی دادگایی کردنی به بارمته بێته ده‌ره‌وه‌وی زیندان وه‌کو مافی هه‌ر زیندانییه‌ک پێش دادگایی‌کردنی.
شایانی باسه له‌گه‌ڵ عه‌دنان حه‌سه‌نپووری رۆژنامه‌نوس دا، به‌ندکراویکی کورد به ناوی هیوا بوتیمار پاش پتر له شه‌ش مانگ زیندانی و تا ئێستا دادگایی نه‌کردنی ره‌وانه‌ی زیندانی شاری سنه کراوه. هاوکات له گه‌ل ئه‌م حوکمه‌ی حه‌سه‌نپوور ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه که حوکی ئیعدام به سه‌ر هیوا بوتیمار هه‌لسووراوی فه‌رهه‌نگی له شاری سنه درابێ.
2007-07-11 22:37:45
18 ساڵ و 7 مانگ و 4 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان